١١\٣\٢٠٢٠ کۆرۆنا و کاریگەریی لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایتییەکان.
شوانە حەسەن ئەبوبەکر
ھەر لەم شێوە سڵاوە ڕۆژانەییەوە تا دەگاتە پەیوەندی تێکەڵاوبوون و ھاتووچۆو سەردان کردنی یەکدی و چونیان بۆ شوێنە گشتییەکان سینەماو کۆڕو کوبوونەوەکان و بونەو ئاھەنگەکان کە بۆبەسەربردنی کاتەکانیان دەچوون بە شێوەیەکی بەرچاو بەھۆی ئەم ڤایرۆسەوە کەم بۆتەوە ،ھەرئەمانەش وای کردووە بەشێوەیەکی گشتی سیلەی ڕەحم وخۆشەویستی کەم بوبێتەوە.
لەپاڵ ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارەشدا وەک ھەمیشە خۆشەویستی سنورەکان دەبەزێنێت ھەندێ کەس بێگوێدانە مەترسی گوازراوە ڤایرۆسەکەدا ئاسایی سڵاوی خۆشەویستانە لە یەکدی دەکەن،کاریگەریەکی تری ئەم ڤایرۆسە وای کردووە کە خەڵکانێک چاوبرسی دەرکەون کە لە زوربەی دوکان و بازارەکاندا دەبینرێت ھێندە بە زیادەوە خەڵک شتومەک و پێداویستیەکان دەکڕن وەک ئەوەی نەمێنێت بێگومان ئەمەش لە پێشبینی ترسی ھاتنە پێشەوەی ڕۆژانێک بێت کە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسەکە تەواوی وڵاتەکە بگرێتەوە وا بێت کە خەڵکی نەتوانن بێنە دەرەوە وەک ئێستا لە ھەندێ وڵات ئەم حاڵەتە ھەیە.
لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا خاڵێکی تر ترسی ئاگاداربوون لە پەیوەندی کەسە بەتەمەنەکان و خۆدورەپەرێز گرتن لێیان لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکاندا و سەردان نەکردنیان بۆ خانەی بەساڵاچواندا بەھۆی ئەوەی ئاماژە بەوە کراوە کە ئەوان زوو ھەڵگری ڤایرۆسەکە دەبن بەھۆی زۆری تەمەنیان و لاوازی بەرگریکردنیان لە نەخۆشیەکە.
بەدەر لەم باسانە کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ڕەوشی منداڵ لەگەڵ ئەم باردۆخە کە دەکرێت بڵێین زۆر قورسە بەبەراورد بە چینەکانی تری کۆمەڵگە چونکە لە دنیای ئەواندا ژیان بەشێوەیەکی جوانتر ئەبینن و خۆشترین کاتەکانی ژیانیان پێکەوە بوونیانە لەگەڵ ھاوڕێکانیان و چون وکۆبوونەوەیان لەو شوێنانەی تایبەتە بە خۆیان بۆ یاری کردنیان لەگەڵ یەکدیدا بەڵام بە داخەوە ئێستاش بێڕەحمانە کاریگەری ئەم ڤایرۆسە کاری کردۆتە سەر دنیای ئەوانیش.
دەکرێت بڵین تەواوی مرۆڤەکان بەھۆی ئەم بارودۆخە نا ئارامەوە لە ترسی توشبوونیان بەم ڤایرۆسە تەواوی دنیای بێتاقەت و خەمبار کردووە و کاری لە دەروونی ھەمووان کردووەو ھەمووان لەسەرجەم وڵاتانی جیھاندا لەچاوەڕوانی ئاسای بوونەوەی ئەم باردۆخەدان وئەوانەی توش بووی ئەم ڤایرۆسەشن لە ھیوا و ئومێدی چاک بوونەوەدان.
|