١٩\١\٢٠٢٤
کۆرپەکە.

ئاردیتا
جاترو
|

وهرگێڕانی
لە
یۆنانییەوه:
ئومێد
قەرهنی
|
کاتێ لە گرتیخانە
هاتەدەرێ
خۆی و بوخچەی شتە بچووکەکانی کۆڵی بوو
لە بەردەم قاوەخانەیەک وێستا
چەند قاوەیەکی نۆشکرد
دەگەڵ سەرخۆشێکدا تاوڵەیەکی کرد
هیچ رکابەرییەکی دەگەڵە وی نەبوو
پاشان بەرەو وێستگەی پاسەکان رۆیشت.
لە ماڵە کۆنەکە
لە ناوەراستی سەربانە سوتاوەکەدا
گمەی کۆتران دەهات.
جلەکان بە شەپڕێویی
لە گۆشەیەکی باخچەکە
بە رستەیەکەوە هەڵخسترابوون
لە ئەندێشەی ویدا
تەرمی وشکبووی مرۆڤگەلەکی
جەنگە کۆنەکان بوون
بوخچەی شتە گچکەکانی
لەسەر زەوییەکە دانا و
لە کن بیرە وشکبووەکە
لەسەر کەڤرەکی گەورە دانیشت و
چاوەڕێ بوو...
درەنگانی پاشنیوەڕۆیێ
لە دەرکەکەوە وەدەرکەت
زارۆکەک زاری لە مەمکی توندکربوو
تاوێک کەوتنە مشتومڕ
وەلی هەردووک شکستیانخوارد و
بێدەنگ بوون.
جانتایەکەی بە کۆڵی دا و
بەرەو دەریی دەرێ رۆیشت
ئەویش لە خانوەکەدا
دەگەڵ بنمیچە سوتاوەکە و
کۆرپەکەی بەرمەمکی
کە بە ئەستەم ''نان''ی گۆدەکرد...
ماڵپەڕی
ئومێد قەرەنی
|