٢٧\٧\٢٠١٦
کۆششی دیکتاتۆر و
شۆڤێنیستەکان بۆ لەناوبردنی کورد.

ئهحمهد رهجهب
وڵاتەکەمان کوردستان بە سەر چوار وڵاتدا دابەشکراوەو لەلایەن تاقە
کەسێک یان حیزبێک بەرێوە ئەبرێت و ئەو جۆرە بەرێوەبردنە پێی ئەوترێت
دیکتاتۆرییەت و باری ئاسایی ئەو وڵاتانە قەت سەقامگیر نابێت بە ھۆی لە
سێدارەدانی خەڵک و شەرو پێکدادان و تەقینەوەو کۆدەتاوەو زۆرانبازییەک
ھەیە بۆ لەناوبردنی وشەیەک کە پێی ئەوترێت دیموکراتییەت و دوژمنانی
کورد کوردستان بە زۆر شێوە خۆیان مەڵاس داوە و پلانیان دارشتووە بۆ
لەناو بردنی کورد یان لاواز کردنی.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی گەندەڵی
و بەرتیل خواردن و گیرفان پرکردن لەلایەن پیاوان و دەستوپەیوەندەکانی
عوسمانلییەکان و، روخانی ئیمبراتۆرییەتەکەیان لە ساڵانی ١٩٢١و ١٩٢٢ دوو
دەوڵەت دروستکران عێراق و تورکیاو، بۆعێراق کاربەدەستانی بریتانیا لە
بیابانەکانی سعودییە فەیسەڵی کوری حوسەێن (فەیسەڵی یەکەم) یان ھێناو،
لە تورکیا مستەفا کەمال ئەتاتورک بوو بە خاوەن دەسەڵات.
لە سەدەی رابردوو لە ٨/٢/١٩٦٣ حیزبی بەعسی عەرەبی بەناو "" ئیشتراکی""
بە پێی پلان و پیلانێکی ئەمریکا حوکمی عێراقیان گرتەدەست و، لە
١٦/٧/١٩٧٩ سەددام حوسەێن توانی سەرۆک کۆمار ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر
لابدات و، خۆی بوو بە سەرۆک کۆمارو، لە ٢٢/٧/١٩٧٩ توانی ژمارەیەکی زۆر
لە نەیارەکانی لە سەرکردەکانی حیزبی بەعس لەناو ببات (بە کوشتنی
راستەوخۆ لە ھۆڵی ئەلخولد لە بەغدا) و بە بەرچاوی لایەنگیرانی
ئەندامانی تری حیزبی بەعسی عەرەبی و، ھەر زوو بوو بە دیکتاتۆرو
ژمارەیەکی زۆری خەڵکی عێراق بە گشتی و، کوردستان بە تایبەتی کوشت.
لە تورکیا لە ساڵی ١٩٩٤ رەجەب تەیب ئەردۆگان بۆ بە پاریزگاری ئیستەنبول
و، لە ساڵی ١٩٩٨ چەند دێرە شیعرێکی خوێندەوەو، پر بوو لە وشەی ناشیرین
و نەشیاوو، بە پشتبەستن بە ئاینی ئیسلام وشەکانھانی خەڵک ئەدات
بەتایبەت نوێژکەرەکانی مزگەوتەکان بۆ ناشیرینکردنی ئاینەکاتی ترو، لە
سەر ئەو کردەوەیە درا بە دادگاو سزاکەی ماوەی ١٠ مانگ بوو، زۆر ئەترسا
بەو ھۆیەوە وەک مامۆستاکەی نەجمەدین ئەربەکان لە کاری سیاسی دوور
بخرێتەوەو، لەو بارودۆخە توانی لە گەڵ عەبدوللا گوێل و کومەڵێک ئەندام
لە حیزبی فەزیلە جیاببنەوەو، لە ساڵی ٢٠٠١ حیزبی "" دادو گەشەپێدان ""
دابمەزرێنن.
لە ھەڵپژاردنی ساڵی ٢٠٠٢ ئاکپارتی براوە بوو، بەڵام ئەردۆگان بە ھۆی
وشە ناشایستەکانی و بەد ئەخلاقی و زیندانیکردنی نەیتوانی ببێت بە سەرۆک
وەزیران، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٣ وە بە ھۆی یارمەتیدانی عەبدوللا گویل
ھەلێکی بوو رەخساو، سەرۆک وەزیرانی مسۆگەر کردو، لە ٢٨/٨/٢٠١٤ بۆ بە
سەرۆک کۆمارو، بە ھۆی ھەڵبژاردنەکانی تەموزی ٢٠١٥ و دۆراندنی خۆی
وئاکپارتی ، نەیانتوانی بە تەنھا حکومەت دابمەزرێنن و، ھەموو حیزبەکان
ھاوکارییان لە گەڵ نەکردو، ئەردۆگان بریاری ھەڵبژاردنی پێشوەختی کردو،
ئەردوگان و حیزبەکەی دەستیان کرد بە فرت و فرت وفێڵ لە کۆتایی ھەمان
ساڵدا لە ھەڵبژاردن دەنگەکانیان زیادی کردو حکومەتیان دامەزراند
و،ئەردۆگان کەمە کەمە بە کردەوە نامرۆڤانەکانی بوو بە دیکتاتۆر.
سەددام حوسەێنی دیکتاتۆر دوو کوری ھەبوو ( عودەی و قوسەی) بەد رەویشت و
بێ ئەخلاق و دزو گەندەڵ و، ھەرچی لە عێراق بوو لە ژێردەسەڵاتیان بوو،
رەجەب ئەردۆگانی دیکتاتۆر دوو کوری ھەیە (ئەحمەد بوراق و نەجمەدین
بیلال) خاوەن کومپانیای گواستنەوەی دەریایی و، کومپانیای ھێنان و
دابەشکردنی شتومەکی خواردەمەنی و، شایانی وەبیرھێنانەوەیە بیلال ناوی
لە لێستی کەندەڵکاران و بەرتیلخۆران ھەبوو ئەبوایە لە بەردەم دادگا
ئامادە بیت و سزا بدرێت بەڵام بە ھۆی پۆستەکەی باوکی کەس لە گڵیا
لێپرسینەوەی نەکرد.
سەددام تەرو وشکی سووتاند، دێھات و شارەکانی لە گەڵ زەویدا تەختکردو،
گرتن، تێھەڵدان، زینداکردن و کوشتن و، کوشتنی بە کۆمەڵ لە ئەھوارەکانی
عێراق و شارەکانی و، لە سلێمانی و ھەولێرو وسیوسێنان و شێخ وەسان و
بادینان و ھەڵەبجە و بەکارھێنانی گازی خەردەل و سیانید و، ئەردۆگانی
خەلیفەی عوسمانی لە کوشتنی ھاوڵاتیانی کوردستان دریغی نەکردو، گوندو
شارەکانی خاپوور کردو، لە شەرناخ و ئامەدو گەڤەرو نسێبین و وان و
جزیرەو ناوچەکانی ترو تا ئیستاش شەر لە گەڵ کوردان بەردەوامەو، خەڵکێکی
زۆر کوژران و شەھید کران.
سەددام پەلاماری خاکی دەوڵەتی ( کوێت) یداو، داگیریکردو، ناوی
نراپاریزگای ١٩ ی عێراق و، ئەو پەلامارە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی شەری
کەنداو، ئەردۆگانیش وا ٤ ساڵە ئەیەوێت خاکی سوریا داگیر بکات بەڵام تا
ئێستا شکستی خواردووەو ھیچی پێی نەکراو، نیازی ئاشتبوونەوەی ھەیەو، لای
خۆشمان لە کوردستان ژمارەیەک بنکەی سوپای تورکیا بەدی ئەکرێن و،
ئەردۆگان بەوەش نەوستاوە سوپای ناردووە بۆ بەعشیقە.
سەددام پارەی نەوتی ھەبوو، توانی خەڵکێکی زۆر لە کوردان پەلکێش بکات و،
بیانکاتبە جاش و، بچن بەگژ گەلەکەیانداو ، ئەردۆگانیش ھەمان پیرۆکەی
سەددامی ھەیەو، ئەمیش لەناو کوردانی باکوور درێژەی بە
ناونووسینیجەردەوانانی داوەو ژمارەیان گەیشتووە بە ٦٧ ھەزارو ھەر
بەردەوامە لە دامەزراندی زمارەیەکی ترو دابەشکراون بە سەر ٢٢ شارو،
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیی جەردەوانان لە گوند و
دێھاتەکاندا کردەوەی کوشتن، تاڵانکردن، رفاندن، دەستدرێژیکردن،
سوتاندنی دارستان، ئەشکەنجە، ھەڕەشە و تۆقاندنیان ئەنجامداوەو (
جەردەوان واتە جاش).
سەددام لە دووا رۆژەکانی تەمەنی دەسەڵاتەکەی پشتی بە رێکخراوی
تیرۆریستی ( ئەلقاعیدە) بەست و، کە شەر ھەڵگیرسا ھەموویان ھەڵاتن و،
ماوەیەکە ئەردۆگان و حیزبەکەی ژێر بە ژێر پێشوازی لە دەوڵەتی ئیسلامی
تیرۆریستی ( داعش) ئەکەن و، جاروبار تەقینەوەیەک لە تورکیا رووبدات و،
یەکسەر ئەڵێن داعشە، ئەو جۆرە کارە بۆ ئەوەیە خەڵک فریو بدەن گوایە
ئەردۆگان دژ بە داعشە.
سەددام ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوە بوو ناو دەربکات و، لێرەدا پێویستە
وازبێنین لە باس کردنی گرتنی ھاولڕتیان و خوێنرشتن و، ئاماژە بەوە
بکەین کە سەددام حسین تکریتی بە گوێرەی ھەڵسوکەوتی و، قسەی خۆی لە
خێزانی عەلی کوری تالیبی قورەیشییەو، لەولاشەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان
یەکێکە لە تاقمی ئیخوان ئەلموسلمین و ھەوڵی ئەوە ئەدات بەناو ئاین
جێپێی خۆی لە زۆر شوێن بتەو بکات و، ئەوەش جۆرێکە بۆ ناودەرکردن.
سەددام یارمەتی تاقمە توندرەوەکانی ئەدا بۆ ئاژاوە نانەوە لە وڵاتان و،
بەو ھویەشەوە سیخوری رەوانە ئەکرد بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە
سەر بارودوخی وڵاتەکان و، بە تەمابوو حیزبی بەعسی عەرەبی لە زۆر وڵاتان
دابمەزرێنێت و بگاتە وەرگرتنی دەسەڵات و, سەددام ھەموو کات یارمەتی
رێکخراوی موجاھیدینی خەڵقی داوەو، ئەمرۆ ئەردۆگان ھەمان بەزمی سەددام
دووبارە ئەکاتەوەو، یارمەتی ھێزە توندرەوو تێرۆریستی ئەدات وەک: حەماسی
فەلەستینی و تاقمی نوسرەو داعش و، یارمەتی تاقمێکی تیرۆریستی سوریا کە
لە ئیستەنبول نیشتەجێیە ئەدات و، ھەروا سیخور رەوانەی وڵاتان ئەکات بە
مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری.
بە پارەی نەوت سەددام توانی کەسانی دیاریکراوو ناسراوی جیھان لە
سیاستمەدارو وەزیرو رۆژنامەنووس و خاوەن رادیۆو تەلەفزیۆن بکرێت و،
زووربەیان زانیاری سیخورییانبە سەددام پیشکەش ئەکردو، ئەردۆگانیش بە
ھۆی نەوتی کوردستان و نەوتی داعشەوە بووژاوەتەوەو، لە ھەندێ ناوچەو
وڵاتدا توانیویەتی رادیۆو تەلەفزیۆن سەتەلایەتی ئاسمانی دابمەزرێنێت و
بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری سیخورەکانی بڵاوە پێبکات.
دیکتاتۆر و شۆڤێنیستەکان لە زۆر رووەوە لە یەک ئەچن و، ھەردەم بە دووای
نیارەکانیان ئەگەرێن و تامەزرۆی خوێنرشتنن و، کار بۆ خۆیان و ماڵ
ومناڵیان ئەکەن و، کەمە کەمە یارمەتیان ئەدەن و، مەبەستیان تەیار
کردنیانە بۆ وەرگرتنی ئەرکی نۆێ.
٢٥\٧\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|