٢٢\١٠\٢٠١٢
کۆششی کۆمەڵەی
پێشمەرگە دێرینەکان بەردەوامە.

ئەحمەد رەجەب
لەسەردانێک بۆ لای بەرێز ھاورێ حەمە رەشید قەرەداغی بەرپرسی کۆمەڵەی
پێشمەرگە دیرینەکانی حزبی شیوعی کوردستان و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی
پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و سەبارەت بە سۆزو بەڵێنەکانی بەرێزیان و
بەرێز کاک جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان
لە ھاتنیاندابۆ ئەوروپابە مەبەستی سەرپەرشتی دووەم کۆنفرانسی لقی
دەرەوەی کۆمەڵەی پێشمەرگە دیرینەکانی کوردستان وتی:
ئێمەو بەریز کاک جەمیل ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی
کوردستان چەند کۆبوونەوەی فراوانمان کردو لە رێی ئەو کۆبوونەوانەو
قسەکردن بە تەلەفون لەگەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی سوید، نەرویج، دانیمارک،
ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، نەمسا، بریتانیا، سویسرا، فینلەنداو ئۆسترالیا
ھەندی بەڵێنمانداو ھەوڵئەدەێن و بە ھیواین جێبەجی بکرێن.
ھاتنمان بۆ ئەوروپا وەک وتمان بە مەبەستی کۆنفرانسی دووەم بوو، گوێگرتن
لە نزیکەوە لە داواو داخوازی و پیشنیارو گیروگرفتی پێشمەرگە دێرینەکان
بەبێ جیاوازی.
لە بەر ئەوەی بارودۆخێکی ناھەموارو نالەبار پاڵی بە پێشمەرگە دێرینەکان
ناوە روو لە ھەندەران بکەن، ئێمە ئەوان بە پێشمەرگەو ھەڤاڵی خۆمان
ئەزانین و ھیچ جیاوازییەکی لە گەڵ پێشمەرگە دێرینەکانی ئێرە نییە.
وەک ئەزانن داواو داخوازی و پێشنیاری پێشمەرگە دێرینەکانی دەرەوەی وڵات
بە ئاسانی نە ئەگەشتن و نەمان ئەبینی، وەک داواو پێشنیاری پێشمەرگەکانی
ناوەوە کە لە نزیکەوە گۆێان لێئەگرین و ئەیانبینین.
ھەموو شتەکانی دەرەوە: داواو نووسراو فۆرم و دیکۆمەنتەکانی دەرەومان
ھێناو لێرە لێژنەمان لەگەڵ براو ھەڤاڵانی لقی دەرەوە پێکھێنا، لە گەڵ
بەرێز کاک مەلا جەمال بەرپرسی لقی دەرەوەو کاک جەلالی مەلا مستەفاو کاک
ئازاد خالدو چەند بەرپرسێکی وڵاتانی دەرەوە لەوانەی کە لە سلیمانی
بوون و دووای چەند کۆبوونەوەیەک:
ئەو نامەو سکاڵانە کە ھاتوون دەربارەی زیاد کردنی پلەکانیان، ھەموو کە
زیاد لە (٣٠٠) نامەو سکاڵا ئەبوو بە (ئەمانەتەوە) خراونەتە بەر باس و
لێکۆڵینەوەو، ئەتوانم بڵێم لە ٩٠٪ی و بگرە زیاتر خراوەتە بواری
جیبەجێکردن.
ئەو فۆرم و بلانکێتانەی پێشمەرگە بەرێزەکان کە خانەنشین نەکرا بوون و
ژمارەیان نزیکەی (١٠٠) ئەبوو خراوەتە بواری جیبەجێکردن.
ھەر بە ھەمان شێوە زیاترلە (١٠٠) فۆرم و بلانکێتی پێشمەرگە ھاتووە کە
ناسنامەی کۆمەڵەیان نییەو، پاش لێکۆڵینەوە بەشێکی زۆری پەسەند
کراوەوخراوەتە بواری جێبەجێ کردن.
مەسەلەی زەوی: وەک لە قسەکانماندا لە ئەوروپا کە بەڵێنماندا بە
ھاورێیان و ھەڤاڵانی پێشمەرگە دێرینەکان بەردەوام لە ھەوڵداین بۆ
جێبەجێ کردنی ئەوەی زەوی نییەو زەوی وەرنەگرتووە زەوی وەربگرێت و،
ئەمەش بە کارێکی پیویست ئەزانین و، لێرەدا پێشمەرگەکان دڵنیا ئەکەینەوە
ئەو کارە بێتە بواری جێ بەجێ کردن و، جێی ئاماژەیە بەرێز کاک جەمیل
ھەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان سەردانی
ئەنجومەنی وەزیرانی کردووەو بە مەبەستی بەدوواچوونەوەو بۆ دابین کردنی
زەوی بۆ پێشمەرگە دێرینەکان.
لە ھەوڵداێن بۆ ھەموارکردنی یاسای ژمارە (٣٨) ساڵی ٢٠٠٧ ی پارلەمانی
کوردستان کە کۆمەلێ ماف و (ئیمتیازاتی) باشی تیایا بۆ پێشمەرگە.
ھەوڵ ئەدەێن بۆ دامەزراندنی دەزگایەکی (مۆسسە) تایبەت بە پێشمەرگەی
دێرینی کوردستان.
لە ھەوڵداێن بۆ یەکخستنی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و
دەزگای شۆرشی ئەیلوول (برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان).
لە گەڵ برایانی پدک پێکەوە کار ئەکەێن بۆ ئەم (٣) پرۆژەیە: ھەموار
کردنی یاسای رێز لێنانی پێشمەرگە دێرینەکان و دامەزراندنی دەزگایەکی
تایبەت بە پێشمەرگەو یەکخستنی کۆمەڵەی پیشمەرگە دێرینەکانی کوردستان و
دەزگای شۆرشی ئەیلوول.
دیارە جێبەجێ کردنی ئەو کارانە کە لە سەرەوە باسمان کردووە ئاسان نییەو
پێویستی بە کات ھەیەو ئێمەش لە ھەوڵ وتەقالا ئەبین بە ھیوای سەرکەوتن.
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|