کۆتایی.

رابهندهرنات
تاگۆر
گۆرینی له
ئینگلیزییه‌وه:
تابلۆ حه‌سه‌ن
کاتی کۆچکردنه
دایکه ، من کۆچ ده‌که‌م
له گزنگی به‌ره‌به‌یانێکی ترسناکدا
ئه‌و ده‌مه‌ی له‌ناو نوێنهکهتدا
په‌ل بۆ کۆرپه‌که‌ت درێژ ده‌که‌یت
له سه‌رمه بێژم کۆرپه‌که‌ت لێره نییه
دایکه ، من کۆچ ده‌که‌م
ده‌بم به شنه‌یه‌ک و
ده‌تلاوێنمه‌وه ..
ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌له ده‌که‌یت ئه‌ز شه‌پۆل ده‌ده‌م
ماچت ده‌که‌م و ماچت ده‌که‌مه‌وه
له شه‌وه‌زه‌نگدا،
له‌گه‌ڵ ترپه‌ی باراندا به‌سه‌ر سه‌وزه گیا
تۆ گوێت له چرپه‌م ده‌بێت له نوێنهکهتدا
خه‌نده‌م ده‌بێته برووسکه و
له په‌نجه‌ره‌ی کراوه‌ی ژووره‌که‌ته‌وه دێته ژووره‌وه
گه‌ر تۆ هه‌ڵسایت و بێ‌دار بوویته‌وه
من له جێی ئه‌ستێره گۆرانیت بۆ ده‌چرم
بنوو ، دایه بنوو ..
له ژێر تیشکی مانگه‌شه‌ودا بنوو
من دێمه ناو جێگاکه‌ته‌وه
له سه‌ر سینگی تۆدا راده‌کشێم و
ده‌بم به خه‌ونێک و له پێڵووی چاوه‌کانته‌وه
ده‌خزێمه قووڵایی خه‌وته‌وه
کاتێکیش هه‌ڵده‌سیته‌وه به په‌شۆکاوی ،
دوور ده‌فرم به‌ره‌وه تاریکی
وه‌ک په‌پووله‌یه‌کی گه‌ش
له ئاهه‌نگی مه‌زنی دایکاندا
(*)
له‌و کاته‌ی منداڵانی هاوسێماڵ
له بازنه‌ی ماڵماندا یاری ده‌که‌ن ..
من له ناو ئاوازی زووڕناکاندا ده‌توێمه‌وه
به درێژایی رۆژ له‌گه‌ڵ ترپه‌ی دڵتدا
(سهنتای) به خۆیی و دیاریهکانیهوه دێت و ده‌پرسێ :
کوا جگه‌رگۆشه‌که‌ت خوشکێ ؟
تۆش به ئهسپاییهکهوه ده‌ڵێیت :
وا له بیلبیله‌ی چاومدایه
ئه‌و رۆحی رهوانمه.
___________________________________
(*)
جێژنێکی کۆنی هیندستانه ، له سه‌ره‌تای ئۆکتۆبه‌ر ده‌ستپێده‌کات تا
ده‌ی هه‌مان مانگ ، له‌وێ ناوی جه‌ژنی دورجا بورجایه ، دورجا دایکێکی
پیرۆزی هیندیه‌کانه له داستانه‌کاندا ده‌ڵێن گوایه ژنێکی باڵابه‌رزی
ده گه‌زییه ، هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده ده‌سته و له هه‌ر ده‌ستێکی چه‌کێکی
هه‌ڵگرتووه به مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی هێزه‌کانی شه‌ڕ .
*
رابهندهرنات تاگۆر . شاعیر و فه‌یله‌سوفی ناوبانگی جیهانی ، له ساڵی
1861 له به‌شی به‌نگالی شاری که‌لکه‌ته له دایک بووه ، سه‌ره‌تا له
سه‌ر ده‌ستی باوکی خوێندوێتی که مامۆستا و شاعیر بوو ، براگهورهکانیشی
له‌و بواره‌دا ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ درێژ کردووه ، دواتر شاعیر و
رووناک‌بیر دهڤیندهرانت وانه‌ی جۆراوجۆری پێ وتووه و له هه‌مان
کاتیش‌دا فێری وه‌رزشی جۆدۆ بووه .
تاگۆر وانه‌کانی زمانی سهنسکرێتی به باشی فێر بووه ، له زمان و ئه‌ده‌بی
ئینگلیزیشدا شاره‌زایه‌کی ته‌واوی هه‌بووه ، له ساڵی 1913 خه‌ڵاتی
نۆبڵ له بواری ئه‌ده‌بیاتی پێبه‌خشراوه ، دواتر له1918 خوێندگایه‌کی
فه‌لسه‌فه‌ی دامه‌زراند به ناوی (فیسفا به‌هاراتی) یان زانکۆی
خوێندنی باڵای هیندی ، له 7 ی ئاوگۆستی 1941 هه‌ر له کهلکۆتای سه‌ر
به به‌نگه‌لادیشی ئێستا کۆچی دوای کرد.
تاگۆر له ماوه‌ی ژیانیدا پتر له هه‌زار هه‌ڵبه‌ستی پێشکه‌ش به
مرۆڤایه‌تی کرد که دوانیان ئێستا کراون به سروودی نیشتمانی هیند و به‌نگه‌لادیش
هه‌روه‌ها 25 شانۆگه‌ری نووسیوه له‌گه‌ڵ هه‌شت رۆمان و هه‌شت موجه‌له‌دی
گه‌وره‌ی کورته چیرۆک و سه‌ده‌ها بابه‌تی فه‌لسه‌فی و ئه‌ده‌بی و
زمانه‌وانی ، له دوایین رۆژه‌کانی ژیانی مهیلیدا به هونه‌ری شێوه‌کاری
و له‌و بواره‌شدا سه‌دان تابلۆی پڕمانای بۆ به‌جێ هێشتووین .
|