١٩\٣\٢٠١٠
کۆتایی ڕه‌گه‌زیی
هه‌نگه‌کان، سه‌رهه‌ڵدانی برسیه‌تیی و قات و قڕییه له جیهان؟!

ئه‌یوب ره‌حمانی
ئه‌گێڕنه‌وه
که گووایه ئاڵبێڕت ئاینشتاین (Albert Einstein) زانای ئاڵمانی و
باوکی وزه‌ی ناوه‌کی جارێک وتوویه‌تی که ئه‌گه‌ر ڕه‌گه‌زی گرووپه هه‌نگه‌کان
یا خۆ خه‌ڵکانی هه‌نگ کۆتای‌یان پێ بێت، ئه‌وا مرۆڤایه‌تی تووشی قات و
قڕی ئه‌بێته‌وه و ته‌نیا چوار ساڵ دووای کۆتایی هه‌نگه‌کان، مرۆڤایه‌تیش
کۆتایی پێ دێت! دیاره مه‌به‌ستی ئه‌م وته و بۆچوونه نه‌ک ته‌نیا له
به‌ر خاتری ئه‌و هه‌نگوینه‌یه که هه‌نگ دروستی ده‌کات و مرۆڤ و زۆر
بوونه‌وه‌ری دیکه‌ش که‌ڵک له هه‌نگوینه‌که وه‌رئه‌گرین، به‌ڵکوو
هۆکارێکی زۆر گرنگتری دیکه‌یه که له‌م وتاره‌دا به ته‌مام باسی لێوه
بکه‌م و ئه‌ویش گه‌رده پژاندنی (گرده افشانی) گووڵ و گژ و گیا و
دارستانه‌کانی ناو باغاتی میوه‌یه! وه‌ک ده‌زانین، هه‌ر هه‌نگێک بۆ
ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئه‌رکه‌ی پێی سپێردراوه که به جێی بگه‌یه‌نێت یا
خۆ به شێوه‌ی غه‌ریزی و بۆ درێژه‌ی ژیانی خۆی جێ به جێیان ده‌کات،
واته کۆ کردنه‌وه‌ی شیرینیه‌کانی ناو گووڵ و گه‌یاندنیان به که‌ندوو
یا هێلانه‌که‌ی خۆیان، له ڕۆژانی خۆشیی هه‌وادا سه‌ردانی ده‌یان و سه‌دان
دار و گووڵی جۆربه‌جۆر ده‌کات و به‌م گووڵ گۆڕینانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆ کردنه‌وه‌ی
شیره‌ی گووڵه‌کان، ئه‌رکێکی دیکه‌ش به جێ ئه‌گه‌یه‌نێت و تا ئێستا نه‌زانراوه
که ئایا ئه‌و هه‌نگه به‌و ئه‌رکه‌ی دووهه‌می خۆی ئه‌زانێت یا نازانێت،
که من پێم وایه پێی بزانێت، به‌ڵام ئه‌رکه دووهه‌مه‌که‌ی له ئه‌رکه
یه‌که‌مه‌که‌ی بۆ مرۆڤایه‌تی و زیندوو بوونی ئێمه زۆر گرنگه و ئه‌ویش
پێ گه‌یاندنی گژ و گیا و میوه‌جات و گوڵ و گوڵزاره‌کانه و ناڕاسته‌وخۆ
پێ گه‌یشتنی مه‌ڕ و ماڵات و خۆراکی مرۆڤایه‌تیه! بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر
هه‌نگ نه‌مێنێت، ئیتر ئه‌و دارستان و گژ و گیا و گووڵانه‌ی که نه‌ک له
ڕێگای باوه، به‌ڵکو به هۆی ئاڵ و گۆڕ پێ کردن و گه‌یاندنی گه‌رده‌کانیان
به یه‌کتری له ڕێگای هه‌نگه‌وه، حامیله ده‌کرێن و گووڵ ده‌که‌ن و
پێ ده‌گه‌ن، ئه‌وا ئه‌م پڕۆسه‌ی پێ گه‌یشتنی گژ و گیا و سروشته له
نه‌بوونی هه‌نگ که‌م و که‌متر ده‌بنه‌وه و ئیتر که گژ و گیا و میوه‌جات
که‌م و که‌متر بوونه‌وه، مه‌ڕ و ماڵات که به گژ و گیا ئه‌ژین ئه‌وانیش
که‌م و که‌متر ده‌بنه‌وه و به که‌م بوونه‌وه‌ی مه‌ڕ و ماڵات و میوه‌جاتیش،
ئه‌وجار خواردنی مرۆڤ تا دێت که‌متر ده‌بێته‌وه و له کۆتاییدا هه‌موو
مرۆڤایه‌تی پاش چوار ساڵان، وه‌ک ده‌کووترێت، به برسیه‌تی و قات و قڕی
کۆتایی پێ دێت! دیاره ته‌نیا هه‌نگ نیه که ئه‌و کاری گه‌رده
پژانییه ده‌کات و زۆر حه‌شه‌ره‌ی دیکه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک باڵنده‌ش
ده‌یکه‌ن، به‌ڵام زۆرینه‌یان به هه‌نگه‌کان جێ به جێ ده‌کرێن و وه‌ک
له خواره‌وه‌تریش باسی ده‌که‌م و بۆ زانیاری و ئاگاداریتان یه‌ک له
سه‌ر سێی هه‌موو خواردن و خۆراکی مرۆڤایه‌تی، وه‌ک ئه‌ڵێم هه‌موو، بۆ
نمونه مریشک و مه‌ڕ و ماڵات و هه‌مبه‌رگر و سێ‌و و قۆخ و به گشتیی یه‌ک
له سه‌ر سێی هه‌موو شتێک، ڕاسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ به هه‌نگ گه‌رده
پژانی ده‌کرێن و باقیه‌که‌یان له ڕێگای حه‌شه‌راتی دیکه‌وه یا له
ڕێگای باوه و یا به بێ گه‌رده پژانی پێ ده‌گه‌ن! بۆ نمونه، سێ‌و، هه‌رمێ،
قه‌یسی، دارچواله و چواله و بایه‌م، شووتی، بیبه‌ر، که‌دوو، تووه ته‌ڕ
و ئیتر ئه‌وه‌ی له به‌هاردا گووڵ ده‌کات و پسپۆڕان باسی %80 تا %90ی
میوه‌کان ده‌که‌ن که له ڕێگای گه‌رده پژانی و ئه‌وانیش له ڕێگای هه‌نگ
و هه‌ندێک حه‌شه‌ڕه‌ی دیکه‌وه پێ ده‌گه‌ن!
ئه‌وه‌ی که ئه‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌وه به ڕاستی له ئاینشتاینه یا له
که‌سێکی دیکه، دیار نیه، چوونکو که‌س نه‌یتوانیوه به به‌ڵگه‌وه
بیسه‌لمێنێت که ئه‌وه ئاینشتاین ئه‌و قسه‌ی کردووه، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی
شه‌رت نیه که ئاینشتاین بیت جا قسه‌ی وا بزانیت یا خۆ گرنگ نیه که
کێ قسه‌ی وای کردووه، به‌ڵکوو گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و قسه ڕاسته و
جێگای بایه‌خ پێدان و لێکۆڵینه‌وه‌یه و لێره‌وه بۆمان ڕوون ئه‌بێته‌وه
که له سروشتدا بوونی هیچ ئاژه‌ڵێک یا حه‌شه‌ره‌یه‌ک یا باڵنده‌یه‌ک
له خۆڕا نیه و هه‌موو پێکه‌وه ئه‌م ژینه هه‌ڵ ئه‌سووڕێنین و هه‌موو
وزه و ماده یا ماتێریالین و هه‌موو له حاڵی ئاڵ و گۆڕداین و ته‌نانه‌ت
ئه‌وانه‌ش که ئه‌مرن و نامێنن و له ناو گۆڕ یا قه‌بر ده‌خرێن، ده‌بنه
وزه و به‌شێکیان مار و مێروو و هه‌زار جۆر بوونه‌وه‌ری ورد و درشتی
ژێر زه‌وی ئه‌یخۆن و له‌و ڕێگایه‌وه ژیانی دیکه پێ ده‌گات و به‌شێکی
دیکه‌یشی ده‌بێته وزه‌ی زه‌وی و زه‌وی به هێز ده‌کات و له‌م ڕێگایه‌وه
گژ و گیا و دار و دارستان پێ ده‌گه‌ن و ئه‌وانیش هه‌م ئاڵ و گۆڕ و پاک
و خاوێنی هه‌وایان له ئه‌ستۆیه له ڕێگای وه‌رگرتنی دی ئوکسید و دانه‌وه‌ی
ئوکسیژن و هه‌میش له ڕێگای میوه و سه‌وزه و به‌رهه‌می جۆر به جۆر و
له ڕێگای خوورانیانه‌وه که هه‌م مرۆڤ و هه‌م ئاژه‌ڵ ده‌یانخۆن به‌هره
به مرۆڤ و ئه‌وه‌ی زینده‌وه‌ره له سه‌ر زه‌وی ئه‌گه‌ینن!
که‌واته ژیان سیکلێکی به‌رده‌وامه که هه‌موو به بوونی خۆمان و وه‌ک
له سه‌ره‌و باسم کرد به مردنیش هه‌ر هه‌موو خزمه‌ت به یه‌کتر و به
درێژه‌ی ژیان و دریژه‌ی حه‌یات له سه‌ر زه‌وی ده‌که‌ین. به‌ڵام من
پێم وایه که یه‌ک شت زۆر زه‌ره‌ر له ژین و ژیان و زه‌ره‌ر له‌م سیکل
و ده‌ورانه‌ی ژیان ده‌دات و ئه‌ویش سووت و به‌هره و قازانجه!! چۆن؟
دیاره وڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره هه‌ندێک له بابه‌ته‌که که باس له
گرنگی بوونی هه‌نگ ده‌که‌م، دوورم ئه‌خاته‌وه، به‌ڵام به ڕاستی پێم
حه‌یفه که ئه‌م باسه که به‌رپرسیاره‌تی ئێمه‌ی مرۆڤ له ئاست
پارێزگاری له ژینگه و هه‌رو‌ه‌تر له ئاست نه‌وه‌کانی داهاتووی
مرۆڤایه‌تی پیشان ده‌دات باس نه‌که‌م، بۆیه ده‌چمه سه‌ری و پاشانیش
ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه‌که‌ی که مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م وتاره‌یه،
چوونکو هه‌ر دووک باسه‌که گرنگن و په‌یوه‌ندییان پێکه‌وه هه‌یه!
وه‌ک ئه‌زانین که زینده‌وه‌ر و په‌له‌وه‌ره‌کان بۆ مانه‌وه له ژیان
پێویستیان به خۆراکه و ئه‌مه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانه‌وه هه‌ر
بووه و هه‌یه و به گشتی ئه‌توانم بڵێم که ئه‌وه‌ی به هێزتر بووه،
ژیانیشی ئاسووده‌تر و ته‌مه‌نیشی درێژتر بووه، دیاره ئه‌مه له باری
چه‌نده ژیانه‌وه‌یه و نه‌ک چۆن ژیان، جا ئێستا ئاژه‌ڵ بووبێت یا
مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌کان. دواتر مرۆڤ ژیرتر بووته‌وه له زینده‌وه‌ری
دیکه و ورده ورده توانیویه‌تی ڕێگای باشتر بدۆزێته‌وه بۆ مانه‌وه
له ژیان و خۆ ڕزگار کردن له مه‌ترسیه‌کانی سروشت و له ئاژه‌ڵی مه‌ترسیدار
بۆ سه‌ر ژیانی خۆی و هاوکات بۆ دابین کردنی خۆراکیش دایمه تاکتیکی
نوێ و که‌ره‌سته‌ی نوێی پێک هێناوه و به‌م شێوه ته‌مه‌نی مرۆڤ درێژتر
بۆته‌وه و ئه‌زموونی زیاتری کۆ کردۆته‌وه و ژیری ئه‌و زیاتر گه‌شه‌ی
کردووه. گه‌شه کردنی ژیری مرۆڤ هه‌رگیز ڕانه‌وه‌ستاوه و ڕۆژ له‌گه‌ڵ
ڕۆژ ژیرتر و به هێزتر بووه و مرۆڤ که خۆی زینده‌وه‌رێکی که‌م هێزه،
به‌ڵام به مێشک کاری کردووه و که‌ره‌سته‌ی پێشکه‌وتووی پێک هێناوه و
به که‌ره‌سته خۆی به هێز و به هێزتر کردووه و ئه‌مڕۆکه ده‌بینین
که مرۆڤ وه‌ها بۆمباگه‌لێکی کۆمه‌ڵ کووژی دروست کردووه که ده‌توانێت
ژیانی خۆی و ئه‌وه‌ی زینده‌وه‌ریشه له سه‌ر زه‌وی بیسڕێته‌وه و
کۆتایی به هه‌مووی بێنێت، که ئه‌مه‌یان به‌شی شێتیی مرۆڤ پیشان ده‌دات!
که‌واته ده‌بینین که مرۆڤ تا به هێزتریش بووه ته‌ماحه‌کانیشی گه‌وره‌تر
بوونه‌ته‌وه و کۆمه‌ڵێکیش دایمه به شوێن ته‌ماحه تاکیه‌کانی
خۆیانه‌وه بوون و بۆ گه‌یشتن به‌و ته‌ماحانه شوێن وه‌ده‌ست هێنانی
هێز و قودره‌ت که‌وتوون و ئه‌مه‌ش کاتێک له قۆناخی ده‌سمایه‌داری سه‌ده‌ی
پێشوو و سه‌ده‌ی حازر بۆیان جێ به جێ بووه و ده‌بێت که زێڕ و
پووڵیان هه‌بێت و هه‌تا زێڕیان زیاتر بێت ئه‌وا هێزیشیان زیاتره و به
هێزترن! وه‌ک ده‌زانین که ئه‌مڕۆکه زێڕ بنه‌مای پووڵ و سه‌روه‌ت و
هێزه، له نیزامه ده‌سمایه‌داریه‌کاندا و به گشتی له جیهانی ئه‌مڕۆدا
و ته‌نانه‌ت له وڵاته به ناو سوسیالیستیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌شدا
پووڵ و زێڕ قسه‌ی یه‌که‌م ده‌که‌ن. که‌واته مرۆڤ تا بووه و تا به‌ره‌و
ئه‌مڕۆکه هاتووه هه‌ر به شوێن هێزی زیاتره‌وه بووه و به تایبه‌ت
له سه‌د ساڵی ڕابردوودا و له پاش ده‌ستپێکی شۆڕشی که‌ره‌سته‌یی به‌م
لاوه هه‌تا هاتووه زیاتر کارخانه و کارگای گه‌وره و عه‌زیمی دروست
کردووه و هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زیاتر بوون. به‌ڵام
ئه‌و کارخانه‌جاتانه له گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که قازانجی کورت ماوه‌یان هه‌م
به خاوه‌نه‌کانیان گه‌یاندووه و هه‌م بوونه‌ته هۆی پێ گه‌یشتنی که‌ره‌سته‌ی
نوێ بۆ ئاسایشی به‌شێکی زۆر له مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه، به‌ڵام له
درێژ ماوه‌دا زه‌ره‌ر له جه‌و و سروشت و ژینگه ده‌ده‌ن یا داویانه و
ئه‌مڕۆکه ئه‌بینین که به هۆی ئه‌و کارخانه‌جاتانه‌وه گازه
گووڵخانه‌ییه‌کان زیادیان کردووه و هاوکات گازه ڕادیۆئاکتیڤه‌کان
بڵاو بوونته‌وه و بوونه‌ته هۆی هه‌مه جۆر نه‌خۆشی و هاوکات گه‌رم
بوونی زیاتری زه‌وی. هه‌موو ئه‌مانه چ ئێستا و چ له داهاتوودا زه‌ره‌رن
له درێژه‌ی ژیان و له مرۆڤایه‌تی و له زه‌وی دایک، که ماڵی هه‌موو
مرۆڤایه‌تییه! له لایه‌کی دیکه‌وه دۆزینه‌وه‌ی زێڕی ڕه‌ش که ده‌کاته
نه‌وت، یه‌کێکی دیکه له ڕێگاکانی وه‌ده‌ست خستنی هێز و پووڵ بووه و
ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر چی وڵاتانێک یا شیرکه‌تگه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ هێز
ده‌کات له حاڵی حازردا، به‌ڵام دوو زه‌ره‌ری گه‌وره چ له کورت ماوه
و چ له درێژماوه‌دا به مرۆڤایه‌تی و به زه‌وی به گشتی ده‌گه‌یه‌نێت
که حه‌ز ئه‌که‌م لێره‌دا باسی ئه‌وانیش به کورتی بکه‌م!
وه‌ک ده‌زانین که هێزێکی میغناتیسی ده‌وری زه‌وی گرتووه و زه‌وی به
هۆی ئه‌و میغناتیسه‌وه‌یه که هه‌م هێزی له‌خۆگرتنی (نیروی جاژبه
زمین)ی هه‌یه و هه‌م به هۆی ئه‌و میغناتیسه‌وه له مه‌داری خۆیدا
ڕاوه‌ستاوه و به ده‌وری خۆردا ئه‌گه‌ڕێت و وه‌رزه‌کان پێک دێنێت و به
ده‌وری خۆیدا ئه‌گه‌ڕێت و شه‌و و ڕۆژ پێک دێت. زه‌ره‌ری دورماوه که
له داهاتوویه‌کی دووردا مرۆڤایه‌تی و زه‌وی پێی ده‌گات ئه‌وه ئه‌بێت
که ده‌رهێنانی نه‌وت و گاز له زه‌وی زه‌ره‌ر له باڵانس و میغناتیسی
زه‌وی ده‌دا و به ده‌رهێنانی هه‌ر ڕۆژه‌ی نه‌وت و گاز له زه‌وی، ئه‌و
میغناتیسه‌ی که به ده‌وری زه‌وییه‌وه‌یه لاواز و لاوازتر ئه‌بێته‌وه
و پێ ده‌چێت که له پڕ هێزی له‌خۆگری زه‌وی نا‌مێنێت یا لاواز و
لاوازتر ببێته‌وه و ڕه‌نگه له پڕ مرۆڤایه‌تی یا ئه‌وه‌ی که له سه‌ر
زه‌وییه باڵ بگرێت بۆ ئاسمان و له ئاسمان سه‌رگه‌ردان ببێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر زه‌وی!! یا ئه‌وه‌ی که به هۆی لاواز بوونی ئه‌و وزه
میغناتیسییه زه‌وی له مه‌داری خۆی ده‌ر بچێت و ئیتر یا له خۆر دوور
ئه‌که‌وێته‌وه یا لێی نیزیک ببێته‌وه و ئه‌مه له هه‌ر دووک حاڵ‌دا
زه‌ره‌ره. به دوور که‌وتنه‌وه‌ی زه‌وی له خۆر، زه‌وی تووشی سارد و
سڕی و سه‌رما و سه‌هۆڵبه‌ندان ئه‌بێته‌وه و به نیزیک بوونه‌وه له
خۆر زه‌وی تووشی سووتان ئه‌بێته‌وه که دیاره تا زیاتر نیزیک بێته‌وه
زیاتر ده‌سووتێت و تا زیاتر دوور بکه‌وێته‌وه زیاتر تووش سه‌هۆڵبه‌ندان
ده‌بێت، و ئه‌مانه هه‌ردووکیان به مانای کۆتایی ژیانن له سه‌ر زه‌وی!
ئه‌مه له لایه‌ک و زه‌ره‌رێکی دوورماوه‌یه که ڕه‌نگه له پێنسه‌د
ساڵ یا هه‌زار ساڵی داهاتوو و یا ڕه‌نگه زۆر زووتر ڕووبدات و ئه‌م زه‌ره‌ره
ئێمه ناگرێته‌وه، به‌ڵکو چه‌ندین پشتیی ئێمه تووشی ئه‌م کاره‌ساته
ئه‌بێته‌وه. به‌ڵام زه‌ره‌رێک که ڕه‌نگه له نیزیک ماوه‌دا تووشی زه‌وی
ببێته‌وه و ئه‌مه ئێمه‌ش ئه‌گرێته‌وه و هه‌ر ئێستاکه‌ش جیهان که‌وتۆته
مه‌ترسیی و ململانێ له‌گه‌ڵی، ئه‌ویش وه‌ک باسم کرد ئه‌م هه‌موو
بڵاوبوونه‌وه‌ی گازه گووڵخانه‌ییه‌کان یا گازه دی ئوکسیده‌کانه که
هه‌م هه‌وای هه‌ناسه کێشان و ئاویشی پیستر کردووه و هه‌میش بۆته هۆی
گه‌رمتر بوونه‌وه‌ی زیاتری زه‌وی و هه‌ر ئیستاکه و له کۆنفڕانسی
دانماڕکی چه‌ند مانگێک پێش ئێستادا باسی ئه‌م کێشه‌یه کرا و بڕیاردرا
که سووتانی نه‌وت و به‌نزین و به‌رق و زۆر شتی دیکه که‌م بکرێته‌وه
و تا بکرێت له وزه سروشتیه‌کانی وه‌کو ئاو و با بۆ پێک هێنانی وزه و
به‌رق یا بۆ هه‌ڵسووڕانی ژێنڕاتۆره باییه‌کان و یا وه‌رگرتنی وزه له
خۆر، هه‌ر ئه‌وه‌ی که پێی ئه‌ڵێن سۆلار شتڕۆم یا به‌رقی خۆری که‌ڵک وه‌ربگیردرێت
و تا بکرێت وزه که‌متر به‌کار بهێنرێت.
به‌ڵی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی و ته‌ماحی وه‌ده‌ست خستنی هێز، وا خه‌ریکه
به‌م زووانه زه‌ره‌ری زۆر گه‌وره له ژیان ده‌گه‌یه‌نێت و له
داهاتووی دووریشدا ده‌رچوونی زه‌وی له مه‌داری خۆی و ڕه‌نگه نه‌مانی
هێزی له‌خۆگری زه‌ویش (نیروی جاژبه زمین) هه‌ر ئه‌وه‌ی که ئیسحاق
نیوتۆن پێی زانی، له زه‌ویدا لاواز و لاوازتر ببێته‌وه و ژیانی نه‌وه‌کانی
داهاتوو له ئێستاوه به هۆی تمووحی هێز و پووڵی چاوچنۆکانه‌وه له
مه‌ترسی ده‌خه‌ن و ژیانیان لێ تاڵ ده‌که‌ین یا ژیان به گشتیی ده‌کووژێنینه‌وه
و ئه‌مه‌ش مافی ئێمه و مافی ڕه‌گه‌زی ئێستای ئێمه نیه که ئه‌و کاره
بکه‌ین، به‌ڵام وه‌ک شتێک له توانای تاکه‌کان و ئێمه و ماناندا نه‌ماوه
و ئه‌مه هێزێکی جه‌ماوه‌ری میلیاردی مرۆڤی ئه‌مڕۆی پێویسته که بۆ ئه‌وه‌ی
زه‌وی به‌و ڕۆژانه نه‌گات و نه‌وه‌کانی داهاتوومان تووشی زه‌ره‌ر و
زیان نه‌بنه‌وه، به میلیارد مرۆڤی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه بوروژێن و
شۆڕش بکه‌ن له دژی ده‌سمایه‌داری بێ کۆنتڕۆڵی زه‌وی! به‌ڵام ئه‌گه‌ر
هیچکام له‌و کارانه‌شمان بۆ ناکرێت، ئه‌توانین له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ
بکه‌ین و گڵۆپه زیادیه‌کان بکووژێنینه‌وه و هاتووچۆکانی لێخووڕین و
سووتاندنی به‌نزینی زیادی که‌م بکه‌ینه‌وه و هیدیکه...!
ئێستاش ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر باسه سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆم و پرسیاری گرنگ
ئه‌وه‌یه که ئایا به‌ڕاستی ڕه‌گه‌زی هه‌نگه‌کان به‌ره‌و کۆتایی ئه‌چێت
و بۆچی ئه‌م پرسیاره له‌م کاتانه‌دا زیندوو بۆته‌وه؟
دیاره ئه‌وانه‌ی که له سه‌ره‌تادا باسم کردن وه‌ک کۆتایی مرۆڤ و
ژیان به نه‌مانی هه‌نگ، هه‌ر هه‌مووی ئه‌گه‌ر و ئه‌مما و گریمانه‌ن و
ئایا تیاچوونی هه‌نگ به ته‌واوی ڕاسته یا نا و ئایا ڕوو ده‌دات یا نا،
وڵامی ئه‌م پرسیارانه تا ئێستا نا ڕوونن و هیچیان ناکرێت به دڵنیاییه‌وه
ته‌ئید بکرێن، ته‌نیا ئه‌م پرسیاره بۆیه هاتۆته ئاراوه، بۆ ئه‌وه‌ی
که له سه‌ره‌تاکانی ساڵی 2007ی زایینی له پڕ بوو به باسی زۆربه‌ی
زۆری ڕۆژنامه و گۆڤاره گرنگه‌کانی جیهان و ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه‌وه بوو
که له ئه‌مریکا و کانادا و چه‌ند وڵاتێکی ئوروپایی کاره‌ساتی مردنی
به کۆمه‌ڵی هه‌نگه‌کان ڕوویان دا و له توێی ته‌نیا چه‌ند مانگدا سه‌دان
میلیۆن هه‌نگی پیر هه‌ر به غه‌یب بوون، غه‌یب بوون و هه‌رگیز نه‌گه‌ڕانه‌وه
نێو که‌ندووه‌کانیان و ته‌نیا له ئه‌مریکا له سه‌دا شه‌ست و له هه‌ندێک
شوێن وه‌ک میکزیک له سه‌دا حه‌فتای هه‌نگه پیره‌کان ڕۆیشتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه
و ئه‌مه هێنده بۆ زانست و پسپۆڕان و شاره‌زایان سه‌ر سوڕ هێنه‌ر بوو
که ناویان لێ نا (Colony Collapse Disorder) و شتی له‌م چه‌شنه هه‌رگیز
له مێژووی مرۆڤایه‌تی و ژیان و ژینگه‌دا له‌وه پێش نه‌بیسترابوو یا
له هیچ کاتێکدا نه‌سه‌لمێندرابوو! هه‌ر پاش ئه‌م کاره‌ساته بوو که
ئه‌و پرسیاره زیندوو بووه‌وه که به نه‌مانی هه‌نگ چی ڕوو ده‌دات؟ و
ئه‌و وته‌یه که گوایه له ئاینشتاینه که‌وته به‌ر باس و خواست!
پسپۆڕانی ئه‌م بواره تا ئێستاش نیانتوانیوه که هۆکاری ئه‌م به کۆمه‌ڵ
مردنه‌ی هه‌نگه‌کان بدۆزنه‌وه. له به کۆمه‌ڵ مردنی هه‌نگه‌کاندا چه‌ند
دیارده زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوون، یه‌که‌میان هه‌ر پرسیاره‌که خۆی که
بۆچی له پڕ ئه‌م هه‌موو هه‌نگه له ماوه‌ی چه‌ند مانگێکدا مردن و
پێشتر قه‌ت شتی وا ڕووی نه‌دابوو؟ دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی سه‌رسووڕهێنه‌ر
ئه‌وه بوو که ئه‌و هه‌نگانه‌ی که مردبوون هه‌موو هه‌نگه پیره به
ئه‌زموونه‌کان بوون که شاره‌زایی و ئه‌زموونی ته‌واویان له کاره‌کانیاندا
هه‌بوو و هه‌نگه لاوه‌کان که بێئه‌زموون یا خۆ که‌م ئه‌زموونتر بوون
نه‌مردبوون و هه‌ر دووهه‌م پرسیار ئه‌مه بوو که بۆچی ته‌نیا هه‌نگه
پیره‌کان ئه‌مرن یا غه‌یب بوون؟ دیارده‌یه‌کی دیکه که ئه‌ویش سه‌رسووڕ
هێنه‌ر بوو و پێشتر نه‌بیندرابوو ئه‌وه بوو که هه‌نگه پیره‌کان
هیچکامیان له که‌ندووه‌کانی خۆیاندا یا له شوێنه دیاریکراوه‌کانی
خۆیاندا نه‌مردبوون، به‌ڵکوو هه‌موو له ده‌ره‌وه‌ی شوێنی ژیانیان
مردبوون و له نێو که‌ندووه‌کاندا لاشه‌ی منداره‌وه بووی هیچکامیان نه‌دۆزرابوونه‌وه،
به‌ڵام له ده‌ره‌وه و له ناو باغستان و سه‌وزه‌ڵانی و دارستانه‌کاندا
کۆمه‌ڵێک لاشه‌ی منداره‌وه بووی هه‌نگ دۆزرابوونه‌وه و له نێو که‌ندووه‌کاندا
ئه‌وه‌ی مابوون هه‌موویان زیندوو و لاو بوون و پرسیاری سه‌رسووڕهێنه‌ری
سێهه‌م که بۆ پسپۆڕان تا ئه‌مڕۆکه‌ش له گه‌ڵ پرسیاره‌کانی دیکه بێ
وڵام ماوه‌نه‌ته‌وه، ئه‌وه بوو که بۆچی هه‌نگه پیره‌کان ڕۆیشتوون و
له ده‌ره‌وه له شوێنێک منار بوونه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش یه‌ک و دووان نه‌بوون
به‌ڵکوو به ڕێژه‌یه‌کی ئێجگار زۆر ڕووی دابوو!
پرسیارێکی گرنگی دیکه که هاتبووه پێش ئه‌مه بوو که پێشتر کاتێک هه‌نگه‌کانی
که‌ندوویه‌ک یا هێلانه‌یه‌ک له سه‌رما یا به هه‌ر کاره‌ساتێکی دیکه
ئه‌مردن، هه‌نگی دیکه که پێیان ئه‌ڵێن هه‌نگه دزه‌کان، ئه‌هاتن و
که‌ندووه‌که یا هێله‌نه‌که‌یان تاڵان ده‌کرد، به‌ڵام له‌م حاڵه‌ته‌ی
ساڵی 2007دا ئه‌مه له هیچ که‌ندوویه‌کدا ڕووی نه‌دابوو و ئه‌خیر
پرسیاریش هه‌ر ئه‌مه بوو که بۆچی ئه‌م حاڵه‌تی تاڵان کردنه له که‌ندووه
چۆڵ بووه‌کاندا ڕووی نه‌ده‌دا و یا ئه‌گه‌ر به که‌می ڕووی بدایه ئه‌وا
زۆر زۆر درنگتر ده‌قه‌وما و وه‌ک پێشتر زانرابوو ئه‌م تاڵانیه هه‌ر
خێرا له یه‌ک تا دوو ڕۆژدا ڕووی ده‌بوو بدایه! دیاره هه‌ندێک پسپۆڕ
وڵامی ئه‌مه‌یان به‌وه دابووه‌وه که، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌نگه
پیره به ئه‌زموونه‌کان نه‌ماون و هه‌نگه لاوه که‌م ئه‌زموونه‌کان
درنگتر وه‌خۆ ده‌که‌وتن و هێزی جه‌ماوه‌ری جارانیشیان به هۆی ئه‌و
مردنانه‌وه که‌متر بۆته‌وه و به‌م شێوه وڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ئه‌خیریان
دابووه‌وه، به‌ڵام پرسیاره‌کانی تر تا ئێستاش هه‌ر بێ وڵام ماونه‌ته‌وه!
پاش ئه‌م کاره‌ساته هه‌نگییانه بوو که پسپۆڕان که‌وتنه گرنگی
پێدانی زیاتری هه‌نگ و تێگه‌یشتن له‌و وته‌یه‌ی سه‌ره‌تا که ده‌ڵێن
قسه‌ی ئاینشتاین بووه که به ڕاستی ئه‌گه‌ر هه‌نگ ڕه‌گه‌زیان نه‌مێنێت،
ئه‌وا ژیانی مرۆڤایه‌تیش له سه‌ر زه‌وی کۆتایی پێ دێت و ئه‌وه‌ش له
ڕۆی ئه‌م فوڕمووله ساکاره‌وه که ده‌ڵێت، به بێ هه‌نگ، ڕێژه‌یه‌کی
زۆری گژ و گیا و داری میوه و سه‌وزه‌ڵانی تووشی گه‌رده پژانی یا
ئیلقاح نابنه‌وه و له ئاکامدا سه‌وز نابنه‌وه یا گه‌شه ناکه‌نه‌وه
و به‌هره‌یان نابێت و به که‌مبوونه‌وه‌ی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژی میوه و گژ
و گیا و سه‌وزه‌ڵانیش هه‌م خوارده‌مه‌نی ئاژه‌ڵه سه‌وزه خۆره‌کان ڕۆژ
له‌گه‌ڵ ڕۆژ که‌م ئه‌بێته‌وه و هه‌میش حاڵه‌تیی پاک کردنه‌وه‌ی هه‌وا
که‌م و که‌متر ئه‌بێته‌وه و ئه‌بێت مرۆڤه هه‌وای پیس هه‌ڵمژێت و ئه‌وه‌ش
خۆی کاره‌ساتێکی دیکه ده‌بێت و زۆربه‌ی میوه‌کانیش ئیتر پێ ناگه‌ن و
به‌م جۆره خواردنی مرۆڤ و خواردنی مه‌ڕ و ماڵاتیش که‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌وجار که مه‌ڕ و ماڵات و ئاژه‌ڵیش که‌م بوونه‌وه و له‌ولایشه‌وه
سه‌وزه و میوه‌جات که‌م بوونه‌وه و خواردنی مرۆڤایه‌تی هه‌ر ڕۆژه که‌م
و که‌متر ئه‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی قات و قڕی و شه‌ڕه
ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کان له‌مه‌ڕ وه‌ده‌ست هێنانی خواردن و له
ئاکامیشدا ئه‌وه‌ی که مابێت و ئه‌گه‌ر خاوه‌نی تیریلیۆن تۆن زێڕ و
ئاڵتوون و ئاڵماس و نه‌وت و هه‌موو شتێکیش بێت، ئه‌وانیش پاش هه‌مووان
ته‌نیا و ته‌نیاتر ده‌بنه‌وه و له کۆتاییدا ئه‌وانیش هه‌ر له برسان
ده‌مرن! دیاره که برسیه‌تی هات ئیتر مردوو خواردنیش ده‌ست پێ ده‌کات
و به‌ڵام ئه‌و دوو که‌سه‌ی که له ئاخردا ئه‌مێنن، یه‌کیان یه‌کیان ده‌خوات
و ئه‌وجار ئه‌ویش پاش ده ڕۆژ بێ خواردن ئه‌مێنێت و ئیتر وه‌ک
دایناسۆڕه‌کانمان به سه‌ر دێت و ئه‌بێت مرۆڤیش زه‌وی به جێ بهێڵێت و
ئه‌وجار پاش سه‌دهه‌زار ساڵی دیکه بوونه‌وه‌ر و زینده‌وه‌ری دیکه ده‌ست
ده‌که‌نه‌وه به ژیان و ژیان له سه‌ره‌تاوه به شێوه‌یه‌کی دیکه له
سه‌ر زه‌وی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه و ڕه‌نگه له سه‌ر ئێمه شت بخوێننه‌وه
و ئاسه‌واره‌کانمان بدۆزنه‌وه و ڕه‌نگیشه پێیان وابێت که ئه‌وان یه‌که‌م
زینده‌وه‌ری سه‌ر زه‌وین که له سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره ده‌ژین! دیاره
ئه‌گه‌ر مرۆڤ پێش ئه‌وان به تموحه‌کانی خۆی زه‌وی و ژینگه له به‌ین
نه‌بات و نه‌یڕووخێنێت!!
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسم لێوه کردووه هه‌مووی هه‌واڵی ناخۆش بوون و ڕه‌نگه
دڵی زۆر خوێنه‌ریش ته‌نگ بکه‌ن، به‌ڵام وه‌ک باسم کردووه ئه‌وانه هه‌موو
گریمانه و ئه‌مما و ئه‌گه‌رن و ته‌نیا پاش کاره‌ساتی مردنی به کۆمه‌ڵی،
کۆمه‌ڵێک هه‌نگ له چه‌ند وڵات، پسپۆڕان که‌وتنه پرسینی ئه‌و پرسیاره
له خۆیان که ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌نگه‌کان بمرن، ئه‌وجار چی ڕوو ده‌دات
و له ئاکامدا به قسه‌که‌ی ئاینشتاین گه‌یشتن!
به‌ڵام له ئینتێڕنێت که‌سێک به ناوی فرید‌ر که نووسیبووی خۆی که‌ندووه‌وان
و هه‌نگه‌وانه ئه‌م شتانه‌ی که ئێستا له خواره‌وه باسیان لێوه ده‌که‌می
له وڵامی پرسی نه‌مانی مرۆڤ به هۆی نه‌مانی هه‌نگه‌وه نووسیبوو و
بڕێکی زۆر دڵخۆشمان ده‌کات و هیوادارم که وته‌کانی ڕاست بن!
فرید‌ر نووسیبووی: "له‌مه‌ڕ ئه‌و پرسیاری مردنی هه‌نگه‌کان و مرۆڤایه‌تی
که بۆ ئاڵبێڕت ئاینشتاینی زانای ناوه‌کی ده‌گه‌ڕێننه‌وه، ئه‌توانم
بڵێم که: به پێی لێکۆڵینه‌وه‌کانی، لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی هه‌نگ به‌ڕێز جێری
بڕۆمنشێنک (Jerry Bromenshenk) ئه‌و وته‌یه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه که
نه‌مانی هه‌نگ، نه‌مانی گژ و گیا، نه‌مانی مه‌ڕ و ماڵات و له کۆتاییدا
نه‌مانی مرۆڤایه‌تییه. به پێی ڕاپرسییه‌ک که له ئه‌نیستیتۆی
ئاینشتاین له وڵاتی ئیسڕائیل کراوه، وڵام هاتۆته‌وه که ئه‌و وته
هی ئاینشتاین نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌وه وته‌ی که‌ندووه‌وانێک بووه به
ناوی ئا ئاینشتاین (A. Einstein) به‌ڵام ئه‌وه به دڵنییاییه‌وه وته‌ی
ئاڵبێڕت ئاینشتاینی فیزیکناس نه‌بووه، به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا بۆچوون یا
وته‌یه‌کی زیره‌کانه‌ش بووه، ئه‌گه‌ر چی به ته‌واوی ڕاست نیه!
کۆچبه‌ره ئوروپاییه‌کان بۆ یه‌که‌م جار هه‌نگیان برد بۆ ئه‌مریکا. که‌ندووداری
ئه‌مڕۆکه له ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌کی پێشکه‌وتووانه و لێزانانه
ئیداره ده‌کرێت. کاتێک که هه‌نگه‌کان له باشووری ئه‌مریکا بن،
زستانێکی دور و درێژ و سارد تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و زۆریان له‌و زستانه دوور
و درێژانه‌دا لێ ده‌مردن، دواتر بۆ ئه‌وه‌ی که به‌رگری بکرێت له
مردنیان له باشووری ئه‌و وڵاته له ڕێگای کانتینه‌ره گه‌وره‌کانه‌وه
به دوا یه‌کدا به‌ره‌و باکوور ئه‌یانگوێزنه‌وه و له کاتی به‌هار و
ده‌ست پێ کردنه‌وه و نوێ بوونه‌وه‌ی سروشت به‌ڕه‌ڵایان ده‌که‌ن و که
له باشووریش کاتی هات، هه‌مدیسان ئه‌یانگوێزنه‌وه بۆ باشوور! له ئه‌مریکا
ئه‌رکی سه‌ره‌کی هه‌نگ و ڕاگرتنییان بۆ هه‌نگوین نیه، به‌ڵکو ئه‌رکی
سه‌ره‌کی ئه‌وان بۆ گه‌رده پژانی (Bestäubung) زه‌وییه زۆر گه‌وره
مۆنۆکوولتورێله کشت و کاڵیه‌کان و هه‌روه‌ها باغستانه عه‌زیمه‌کانی
میوه و هه‌مه جۆر کشت و کاڵی دیکه‌یه که له ڕێگای هه‌نگ و حه‌شه‌ڕاتی
دیکه‌وه باردار ده‌کرێن و دروست کردنی هه‌نگوین ئه‌که‌وێته پله‌ی
دووهه‌م و ته‌نیا له پاڵ ئه‌م ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌دا به هه‌نگه‌کان ده‌کرێت!
هۆکاری مردنی به کۆمه‌ڵی هه‌نگه‌کان له ئه‌مریکا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
ئه‌وه‌ی که هه‌نگ بۆ ته‌مه‌ن درێژی و به هێز بوونی سیسته‌می به‌رگری
له‌شیان پێویستیان به گه‌رده‌ی گووڵی جۆربه‌جۆر (Pollenspektrum) هه‌یه
و ئه‌مه‌ش له‌و زه‌وییه زۆرگه‌وره‌ی کشت و کاڵی و میوه‌جاتدا که‌متر
وه‌گیریان ئه‌که‌وێت، تا ده‌شت و کوێستانگه‌لێکی که پڕن له هه‌مه
جۆر گووڵ و گووڵزار و میوه و دارستان. به‌م هۆیه‌وه‌یه که مردنی هه‌نگه‌کان
له ئه‌مریکا زیاتره تا له لای ئێمه له ئوروپا". (ئه‌یووب: به‌م
پێیه له کوردستان ئه‌بێت دیارده‌ی مردنی به کۆمه‌ڵی هه‌نگ ڕوو نه‌دات،
چوونکو کوردستان هه‌م زستانی کورته و هه‌میش ده‌شت و کوێستان و گوڵزار
و باغستانی زۆره.)
فرید‌ر له درێژه‌دا نووسیویه‌تی که: "هه‌نگه‌کانی ئێمه (له ئوروپا)
له مه‌ترسیی کۆتایی ئێجگاری ژیانیاندا نین و مه‌ترسی له‌ناو چوونیان
له سه‌ر نیه. قه‌دیم که‌ندووداره‌کان له هه‌موو زستانێکدا زه‌ره‌ری
گیانی هه‌نگه‌کانیان له سه‌رما و سۆڵدا تا %3 به حیساب ده‌هێنا، له‌وه‌ته‌ی
که (Varroa-Milbe) سه‌ری هه‌ڵداوه، ئه‌م مردنانه‌ی هه‌نگه‌کان له
زستانه‌کاندا گه‌یشتۆته %10 تا %20 و ئه‌مه‌ش به شوێنه‌کان که‌وتووه
و له شوێن تا شوێن که‌م و زیاد ده‌کات! ئه‌م زه‌ره‌ره گیانیانه‌ی هه‌نگه‌کان
که له سه‌دا تا بیست به پێی شوێنه‌کانیان سه‌رده‌که‌ون، به هۆی زگ
و زا یا زیاد بوونیان له به‌هاری داهاتوودا قه‌ره‌بوو ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام
گرفتێکی بچکۆله ئه‌وه‌یه که هه‌نگه لاوه تازه پێگه‌یشتووه‌کان
ناتوانن وه‌ک هه‌نگه پیرتره به ئه‌زموونه‌کان ئه‌رکه‌کانیان به جێ
بهێنن و له زستانی داهاتووشدا به هۆی که‌م ئه‌زموونی سه‌رما و سۆڵ که‌متر
به‌رگه ئه‌گرن و مردنیان زیاتر ده‌کات!"
بێجگه له فرید‌ر، که‌سێکی دیکه نووسیبووی که: "ته‌نیا هه‌نگه‌کان
نین که له ڕێگای ئه‌انه‌وه میوه و باغ و دارستان و گژ و گیاکان و
هیدیکه باردار ده‌که‌ن، به‌ڵکو زۆر حه‌شه‌ره و باڵنده و هاوکات
هاتووچۆی با ده‌توانن ئه‌و ئه‌رکه له ئه‌ستۆ بگرن و زۆر سه‌وزه‌ڵانی
و میوه و شتی دیکه‌ش بۆخۆیان و به بێ کارتێکه‌ری ده‌ره‌کی ئه‌و کاره
ده‌که‌ن و هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌نگیش نه‌مێنێت، ئه‌وا کاره‌ساتی
کۆتایی مرۆڤایه‌تی نایاته پێش و مرۆڤ نابێت له‌وه بترسێت"
به‌ڵی ئه‌مانه‌ش وته دڵخۆشکه‌ره‌کانی ئه‌و دوو به‌ڕێزه و من بۆخۆم که
هیچ زانیارییه‌کم له‌مه‌ڕ هه‌نگداری و که‌ندوودارییه‌وه نیه، به‌ڵام
پێم وایه که یه‌کێک له هۆکاره گرنگه‌کانی مردنی به کۆمه‌ڵی هه‌نگه‌کان
له‌و ساڵانه‌ی ئاخردا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که مرۆڤ بۆ قازانجی
زیاتری خۆی و خێراتر کردنه‌وه‌ی کشت و کاڵ و گه‌وره‌تر کردنه‌وه‌ی
خێرایان، هه‌مه جۆر ده‌وا و ده‌رمان و هۆڕمۆن و شتی دیکه به‌کار
دێنن و ئه‌و هه‌نگه قوڕبه‌سه‌رانه‌ش تووشی مه‌سموومییه‌ت و بۆمبارانی
شیمیایی ده‌بن و له ئاکامدا ئه‌مرن و ئه‌مڕۆکه که‌م خوارده‌مه‌نی هه‌یه
که ده‌ستکاری مرۆڤی تێدا نه‌بێت و له کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا به‌و
ئاکامه ده‌گه‌م که مرۆڤ بۆخۆی خه‌ریکه به ده‌ستی خۆی کۆتایی به
ژیان و ژینگه له سه‌ر زه‌وی ده‌هێنێت و کووژرانی به کۆمه‌ڵی هه‌نگیش
به بێ گوومان ده‌ستی مرۆڤی ته‌ماحکاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی تێدایه و وه‌ک
له به‌شێک له وتاره‌که‌دا باسم کردووه، ئه‌وان ته‌نیا بیر له سوت و
به‌هره و قازانج ده‌که‌نه‌وه و ئیتر ئه‌وه‌ی که زه‌وی و ژینگه و
ژیان و مرۆڤایه‌تی چی به سه‌ر دێت و به‌ره‌و کوی ئه‌ڕوات به خه‌یاڵی
ئه‌واندا نایات و بیری لی ناکه‌نه‌وه و ته‌نیا چاویان له قازانجی
دواڕۆژی تاکی خۆیانه و ئه‌مه به‌رپرسیاره‌تییه‌کی گه‌وره ده‌خاته
ئه‌ستۆی ئه‌وان، به‌لام مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه تا نه‌که‌وێته ناو چاڵه‌که
به مه‌ترسی چاڵه‌که نازانن.
ئێمه پێویسته که هه‌ندێک به به‌رپرسیاره‌تی زیاتره‌وه چاو له
ژینگه و ده‌ور و به‌رمان بکه‌ین. وه‌ک له سه‌ره‌تادا باسم کردووه،
ئه‌وه‌ی ئه‌جووڵێت و زیندووه، هۆکارێکی هه‌یه که بوونی هه‌یه و
هه‌موو ئه‌م زینده‌وه‌رانه‌ن که پێکه‌وه ژیانیان ڕاگرتووه و ژیان
به هۆی هه‌مووانه‌وه‌یه که زیندووه و له‌م وتاره‌ی به‌رده‌ستتاندا
دیمان که بوونی هه‌نگ چه‌نده گرنگه، که زۆر که‌س له ژێر پێیدا
به ساکاری پانی ده‌کاته‌وه! هه‌موومان ماده‌ین و ته‌نانه‌ت پاش مردن
و کۆتایی ژیانی زینده‌وه‌ره‌کانیش هه‌ر به‌هره ده‌گه‌یه‌نین و
ده‌بینه خۆراکی مار و مێروو و کرم و مشک و هیدیکه و هاوکات به‌هێزتر
کردنی زه‌وی و له کۆتاییدا به‌س ئه‌وه‌نده ئه‌ڵێم که نه ژیان تا
سه‌ره و نه هیچ که‌س تا ئه‌به‌د ئه‌ژی، ده‌با له‌م ژینه کورته‌ی که
هه‌مانه له هه‌وڵی پێک هێنانی ئاشتیدا بین پێکه‌وه و به ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی له وڵاتێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا بژین و زۆر ئاگامان له
هه‌نگه‌کان و ژین له‌به‌ره بچکۆله‌کانی سه‌رزه‌وی بێت، چوونکه زه‌وی
هه‌ر هی ئێمه‌ی مرۆڤ نیه، هی ئه‌وانیش و بۆ ئه‌وانیشه و هه‌موومان
پێکه‌وه ئه‌م ژینه‌مان ڕاگرتووه و هه‌ڵی ده‌سووڕێنین!
هه‌ر لێره‌شدا به بۆنه‌ی نه‌ورۆزی ساڵی 2710ی کوردی که سێ ڕۆژی
دیکه‌یه، پیرۆزبایی نه‌ورۆز و ساڵی نوێ له هه‌موو ئێوه‌ی خوێنه‌ری
به‌ڕێز و گشت گه‌لی کوردستان ده‌که‌م و به‌و هیوا و ئاواته‌ی که له
ساڵی داهاتوودا گه‌لی کوردستانه به ئاواته به‌رزه‌کانی خۆی که
ئاشتیی و سه‌ربه‌خۆییه بگات و ئێمه‌ی کوردیش وه‌ک هه‌موو مرۆڤێک له
ئازادی و سه‌ربه‌خۆییدا، که مافی له پسان نه‌هاتوومانه، بژین!
27ی ڕه‌شه‌مه‌ی
2709
rahmayub@yahoo.de
|