٦\٥\٢٠١١
کۆتری
سپی.

رێباز مه‌حمود
له ژێر مۆڕه‌ی
تفه‌نگا،
هه‌موو دانه‌وێله‌ی دنیاش رۆکه‌ن؛
مه‌حاڵه؛
کۆتره‌کان بنیشنه‌وه!
کۆتره سپیه‌کان له خوێندا نانیشنه‌وه
کۆتره سپیه‌کان به ئاسمانی ترسه‌وه له‌نگه‌ر ناگرن
ئاخر کۆتره سپیه‌کان؛
هه‌وای نیه‌تی بۆگه‌نتان ده‌ناسنه‌وه!
گاڵته‌جاڕیه،
پێشبینی ئه‌وه بکه‌ین ڤێلایه‌کی چوارشانه و
ماڵێکی کورته‌باڵای خانوه‌قوڕه‌کان،
ببنه درواسێ!
یان هه‌ر به‌یه‌کتر بینینی ڕۆژانه‌یان
سپی ترین کۆتری کوردستان
بۆ دوورترین شوێنی دونیا نه‌فڕێ!!
کانیسپیلکه و فیرعه‌وناوا
له سلێمانین،
هه‌ردووکیان!
به‌ڵام مه‌حاڵه ببنه،
دوو براده‌ری گیانی به‌گیانی و
بچنه سه‌را و
کۆتری سپی هه‌ڵده‌ن بۆ ئاسمان!!
هۆڵه‌ندا
ماڵپه‌ڕی رێباز مه‌حمود
|