.کۆیله‌یی پیاو له‌پێش چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن
دایه

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک که
چه‌وساندنه‌وه‌و
کوشتنی ژنانی تیایه ئه‌وه نیشانه‌ی کۆیله‌یی پیاوه‌کانه، ئازادی ژن
و پیاو به‌یه‌که‌وه گرێدراوه، هه‌رگیز ناکرێت له کۆمه‌ڵگایه‌ک پیاو
ئازاد بێت و ژن چه‌وساوه بێت، زۆر که‌س پێی وایه له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
که چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنی تیایه ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که پیاوه‌کانی
ئازادن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌گه‌ڕێته‌وه که له‌م کۆمه‌ڵگایانه به
هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان پیاوان سزا نادرێن، به‌بێ ئه‌وه‌ی که
خوێندنه‌وه بۆ پیاوانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بکرێت و بزادنرێت که ئه‌م
پیاوانه پێشتر سزا دراون و هه‌ست و بیر و هۆشیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه،
له کۆمه‌ڵگایه‌ک که تاکه‌کانی به‌رده‌وام به هه‌ڵسوکه‌وتی توند و
تیژی په‌روه‌رده ئه‌کرێن و هه‌ر له منداڵی‌دا فێری دوژمنداریه‌تی و ره‌تکردنه‌وه‌ی
بیروباوڕی به‌رانبه‌ر ئه‌کرێن چاوه‌ڕێی چ جۆره ئازادیه‌ک له‌و کۆمه‌ڵگایه
ئه‌کرێت ؟؟

کورد ملله‌تێکی به‌رفره‌وان و لێکترازاوه، من هه‌رگیز باوڕم به‌وه
نیه که پێناسه‌یک بتوانێت سه‌رتانسه‌ری که‌لتوری کوردی له‌ناو خۆیدا
کۆبکاته‌وه، ئه‌و جیاوازی و لێکدابڕانه‌ی له ناوچه جیاجیاکانی
کوردستان هه‌یه به هۆی فاکته‌ری جۆراوجۆره‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که
جیاوازیه‌کی ته‌واو له داب و نه‌ریتی ئه‌م ناوچانه‌دا به‌رهه‌م بێت،
ئێمه هه‌رگیز ناتوانین یه‌ک خوێندنه‌وه بۆ داب و نه‌ریتی کورده‌کان
له باکور و باشور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بکه‌ین، له هه‌مان کاتدا
ناتوانین یه‌ک خوێندنه‌وه بۆ شوێنه له‌یه‌کدابڕاوه‌کانی یه‌ک پارچه‌ش
بکه‌ین، بۆیه پێویسته خوێندنه‌وه بۆ هه‌ر یه‌کێک له‌م ناوچانه به
جیا .بکرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که چه‌ندین
خاڵی هاوبه‌ش له هه‌موو ئه‌و ناوچه جیاجیایانه هه‌یه
ئه‌وه‌ی زۆر رون ئاشکرا و به‌رچاوه کاریگه‌ری
بیروباوڕی ئیسلام ه به‌سه‌ر سه‌رتانسه‌ری کوردا، به‌ڵام به رێژه‌ی
جیاواز، واته هه‌ر ناوچه‌یه‌کی کوردستان به ئاست و رێژه‌یه‌کی جیاواز
له ناوچه‌یه‌کیتر که‌وتۆته ژێر ئه‌و کاریگه‌ریه، که‌واته ئیسلام
یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی له‌یه‌کتر دابڕاندوه،
له‌گه‌ڵ چه‌ندین فاکته‌ریتری سیاسی و که‌لتوری که سه‌رچاوه‌ی له ملله‌تانی
ده‌وروبه‌ر وه‌رگرتوه، وه‌ک که‌لتوری تورکی و فارسی و عه‌ره‌بی،
.له کاتێک هه‌ر یه‌ک له‌م که‌لتورانه‌ش به
ئاست و رێژه و تێگه‌یشتنی جیاوازه‌وه له ژێر کاریگه‌ری بیروباوڕی ئیسلام
دان
با بزانین بیروباوڕی ئیسلام تا چ
ئاستێک مرۆڤ کۆیله ئه‌کات و تا چ ئاستێک توندوتیژی له ناو مرۆڤدا ئه‌ڕوێنێت،
ئیسلام ئه‌و بیروباوڕه‌یه که مرۆڤ ملکه‌چی هه‌موو فه‌رمایشته‌کانی
ئه‌للا ئه‌کات، بۆ هیچ موسڵمانێک نیه به هیچ شێوه‌یه‌ک هیچ یه‌کێک له‌و
فه‌رمایشتانه ره‌تبکاته‌وه، نه به‌کردار نه به‌قسه نه به‌بیرکردنه‌وه،
وه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێک پێویسته که هه‌ر له کاتی له‌دایک بوون
منداڵه‌که‌ی به‌ڕێنمایه‌کانی ئیسلام په‌روه‌رده بکات و به هیچ شێوه‌یه‌ک
رێگا نه‌دات که ئه‌م منداڵه هیچ سه‌رپێچیه‌کی ئه‌رک و فه‌رمانه‌کانی
ئیسلام بکات، له هه‌مان کاتدا ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌ها ئه‌دات به گه‌وره‌ی
ماڵ که هه‌م باوک و هه‌م مێرده، به‌و مه‌رجه‌ی که ئه‌م پیاوه
موسڵمانێکی ته‌واو بێت، واته هه‌موو بیر و هۆش و هه‌سته‌کانیشی که‌وتبنه
ژێر فه‌رمایشته‌کانی ئیسلام ، یان باشتره بڵێین بووبێته کۆیله و
ملکه‌ج و سه‌رشۆڕی ئه‌للا و موحه‌مه‌د و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ، ئه‌مه‌ش
یه‌که‌م ده‌ستپێکردنه بۆ کۆیله‌کردنی تاکی ئیسلام وه به پله‌ی
یه‌که‌م کۆیله‌کردنی پیاوه وه‌ک به‌رپرسێک له خێزاندا، ئیسلام
وا پیاو په‌روه‌رده ئه‌کات که ئه‌للا نه‌وه‌ک هه‌ر لێپرسینه‌وه سه‌باره‌ت
به کار و کرده‌وه‌کانی خودی پیاو ئه‌کات، به‌لکو لێپرسینه‌وه له
پیاو ئه‌کات سه‌باره‌ت به کار و کرده‌وه‌کانی هه‌موو تاکێکی خێزان له
ژنه‌کانی و منداڵه‌کانی به کچ و کوڕه‌کانیه‌وه،
ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا وا له باوک یان مێرد ئه‌کات
که به کۆیله‌یه‌تی خۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌موو
.خێزاندا
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه له ئیسلام دا بۆ باوک یان مێرد ئه‌گاته
ئاستی کوشتن، یه‌ک له‌و سه‌رچاوانه‌ی زه‌مینه‌ی ته‌واو له‌بار ئه‌ره‌خسێنێ
بۆ کوشتنی منداڵ :له‌لایه‌ن باوکیه‌وه هه‌ر
دوو ئایه‌تی ١٧٨ و ١٧٩ی سوڕه‌تی به‌قه‌ڕه‌یه
{
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ كُتِبَ عَلَيْكُمُ الْقِصَاصُ فِي
الْقَتْلَى الْحُرُّ بِالْحُرِّ وَالْعَبْدُ بِالْعَبْدِ وَالأُنثَى
بِالأُنثَى فَمَنْ عُفِيَ لَهُ مِنْ أَخِيهِ شَيْءٌ فَاتِّبَاعٌ
بِالْمَعْرُوفِ وَأَدَاء إِلَيْهِ بِإِحْسَانٍ ذَلِكَ تَخْفِيفٌ مِّن
رَّبِّكُمْ وَرَحْمَةٌ فَمَنِ اعْتَدَى بَعْدَ ذَلِكَ فَلَهُ عَذَابٌ
أَلِيمٌ (178) وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ
الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ (179) }
ئێمه‌ش لێره‌دا ئه‌م ئایه‌ت و ئایه‌ته‌که‌ی دوای ئه‌مه به گوێره‌ی وه‌رگێڕانه‌که‌ی
مامۆستا هه‌ژار بۆ ئه‌و خوێنه‌رانه‌ی که عه‌ره‌بی نازانن وه‌کو خۆی ئه‌ینووسینه‌وه:
{ ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوڕان! له‌مه‌ڕ ئه‌وانه‌ی
کوژراون تۆڵه‌مان بۆ بڕیارداون، رزگار له تۆڵه‌ی رزگار و کۆیله له
تۆڵه‌ی کۆیله‌دا و مێوینه له‌بڕی مێوینه، هه‌ر کێش له برای هاودینی
خۆی ده‌س له خوێنگری هه‌ڵگرێ ئه‌بێ به‌پێی داب بجوڵێته‌وه و به‌خۆشی
خۆی مه‌سه‌ڵه‌ت بکا، ئه‌م بڕیاره له په‌روه‌رنده‌ی ئێوه‌ڕا سووک
باریه و به‌زه‌یه ده‌رهه‌ق به ئێوه هه‌رکێ له‌مه خۆ ببورێ به‌شی
جه‌زره‌به‌ی به ژانه}
ئه‌وه‌ی که له ئایه‌ته جێگای باسی ئێمه‌یه که تۆڵه‌ی کوشتنه له
بکوژ، ته‌واو دیاره که تۆڵه‌که یان به کوشتنه‌وه‌ی بکوژه یان خوێن
وه‌رگرتنه یان لێبوردنه، دیاره که‌سی خاوه‌ن کوژراو له هه‌ر یه‌ک
له‌م سێ سزادانه سه‌رپشکه، ئه‌وه وه‌ک مافێک بۆ خاوه‌ن کوژراو له
بکوژه‌که‌ی، باشه کاتێک که بکوژ باوک بێت ئایا
هیچ که‌سێک هه‌یه له باوک بۆمنداڵه‌که‌ی نزیکتر بێت تا تۆڵه له
باوک بکاته‌وه؟؟؟ داوای کوشتنه‌وه‌ی بکات یان داوای خوێنی بکوژ بکات
یان بیبورێت ؟؟ دیاره به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هیج که‌سێک
له باوک بۆ منداڵه‌که‌ی نزیکتر نیه و هیچ که‌س به قه‌د باوک مافی به‌سه‌ر
منداڵه‌که‌یدا نیه، که‌واته له‌و کاته‌ی که باوک منداڵه‌که‌ی ئه‌کوژێت
هه‌ر خۆشی خاوه‌ن ماف و خاوه‌ن بڕیاره، به‌مه‌ش باوک له کاتی کوشتنی
منداڵه‌که‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام هیچ جۆره سزایه‌کی له‌سه‌ر
نیه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه به‌رده‌وام که ئه‌ویسترێت کچێک بکوژرێت
و هیچ کێشه و گرفتێکی دوای کوشتنه‌که‌ی لێنه‌که‌وێته‌وه ئه‌وا هه‌وڵئه‌درێت
به‌ده‌ستی باوک بکوژرێت یان ره‌زامه‌ندی باوک بۆ کوشتنی وه‌ربگیرێت،
چونکه ئه‌و که‌سه‌ی که ئه‌م کچه ئه‌کوژێت دواجار بڕیاری تۆڵه بۆ
باوک ئه‌گه‌ڕێته‌وه له کاتێکیش که باوک خۆی ره‌زامه‌ندی کوشتنی کچه‌که‌ی
کردبێت ئه‌وا بێگومان لێبوردن له بکوژ ئه‌کات سه‌ره‌ڕای ده‌ستخۆشی.
له‌لایه‌کیتر ده‌قی ئایه‌ته‌که به ئاشکرا
پێمان ئه‌ڵێت که تۆڵه‌ی رزگار له رزگار و تۆڵه‌ی کۆیله له کۆیله و
تۆڵه‌ی مێینه له مێینه، باشه کاتێک که باوکێک وه‌ک نێرێک و وه‌ک
رزگارێک کچه‌که‌ی خۆی ئه‌کوژێت چۆن تۆڵه‌ی لێئه‌کرێته‌وه؟؟ به ئاشکرا
ئه‌م ئایه‌ته ئه‌ڵێت ئه‌بێت له تۆڵه‌ی مێینه، مێینه بکوژرێته‌وه،
که‌واته کۆمیدیه‌که ئه‌لێره‌یه که ئه‌گه‌ر تۆڵه‌ش بسێندرێته‌وه ئه‌وا
ئه‌بێت مێینه‌یه‌ک له شوێنی کوژراو بکوژرێته‌وه.
ئه‌م توند و تیژیه‌ی بیروباوڕی ئیسلام که بریتیه له کوشتن و
بنبڕکردن و نه‌هێشتنی گونه‌هه بچوکه‌کان تا گونه‌هی گه‌وره‌ی لێنه‌که‌وێته‌وه
و ره‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی
سنووری تێگه‌یشتنه‌کانی ئیسلام هه‌ن، تاکی ئیسلام نه‌وه‌ک
هه‌ر بۆ کوشتنی ژن هان ئه‌ده‌ن، به‌ڵکو هه‌ر ئه‌م بیروباوڕه بۆته هۆی
گه‌لێک کوشتاری وا که له ئاکامی به هه‌زاره‌ها پیاویش کوژراون، ئه‌مه‌ش
مێژووێکی ئاشکرا و دیاری هه‌یه که تا ئه‌مڕۆش جێگای شانازی که‌سی
ئیسلامه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌یه،که کۆمه‌ڵگای کوردی له‌ژێر کاریگه‌ریه‌کی
زۆری ئیسلام دایه و تا ئاستێکی زۆر ئه‌م بیروباوڕانه‌ی ئیسلام
تێکه‌ڵ به که‌لتوره‌که‌ی بووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که به‌گوێره‌ی زۆری
و که‌می کاریگه‌ریه‌که‌ی جیاوازی بکه‌وێته نێوان شوێنه جیاوازه‌کانی
کوردستان، ئه‌و شوێنانه‌ی که زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری ئیسلام دان
دیاردیده‌ی توندوتیژی تیاندا زۆر به‌رچاوتره له چاو شوێنه‌کانیتر، ئه‌م
دیاریده‌ی توندوتیژیه‌ش ته‌نها له ژن کوشتن خۆی نادۆزێته‌وه به‌ڵکو
له گه‌لێک بواریتردا ئه‌یبینین وه‌ک شه‌ڕی نێوان خێل و تیره‌کان تا ئه‌گاته
شه‌ڕی میرنیشینه‌کان و کوشتن و بڕینی پیاوه‌کان و ده‌س به‌سه‌رداگرتنی
یه‌کتر و له سه‌رده‌می نوێشدا ئه‌م شه‌ڕانه زۆر به به‌رفره‌وانی
گواستراوه‌ته‌وه نێوان حیزبه‌کان و گروپ و ره‌وته سیاسیه‌کان، ره‌نگدانه‌وه‌ی
ئه‌مه‌ش له‌ناو خه‌لکی ساده و ساویلکه زۆر به‌رچاوه که ئه‌بینین
چۆن له‌سه‌ر گه‌مه‌ی و یاری منداڵان گه‌لێک جار گه‌وره‌کان ئه‌که‌ونه
گیانی یه‌کتر و به دار و به‌رد له‌شی یه‌کتر ئه‌شکێن و برینداری یه‌کتر
ئه‌که‌ن، یان گه‌لێک جار له‌سه‌ر دارێک یان به‌ردێک که سنووری ره‌ز و
باخچه‌کانیان دیاری ئه‌کات پیاوان له‌یه‌کتریان کوشتوه، کاتێکش که ئه‌م
توندوتیژیه رواندنه له ناو تاکدا هه‌بێت بێگومان ژن کوشتنیشی لێئه‌که‌وێته‌وه،
بۆ ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و ئایه‌ته‌ی دوای ئه‌م ئایه‌ته سه‌رچاوه‌یه بۆ
رواندن و چاندنی تۆوی توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناو که‌سه‌کاندا
وه‌ک له‌سه‌ره‌وه به‌ڵێنماندا ده‌قی ئایه‌ته‌که به‌پێی وه‌رگێڕانه‌که‌ی
مامۆستا هه‌ژار بۆ خوێنه‌ر ئه‌نووسینه‌وه:
{
وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ يَاْ أُولِيْ الأَلْبَابِ لَعَلَّكُمْ
تَتَّقُونَ (179)}
{ ئه‌ی خاوه‌ن دڵانی وشیار ! ژیانوو به تۆڵه‌وه
به‌نده، به‌شکوو خۆتان بپارێزن}
ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باس و جێگای داخه، که تا ئێستا له ناو کۆمه‌ڵگای
کوردی‌دا کارێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م بیروباوڕه
که بۆته مایه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌کی توندوتیژ و دروستکردنی عه‌قلیه‌تی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌ناو تاکی کورددا، له‌مه‌ش داخدارتر ئه‌وه‌یه که
ئه‌مڕۆ په‌ڕله‌مانی کوردستان له هه‌رێمی کوردستانی باشور ئه‌یه‌وێت
بنه‌ماکانی یاسای کوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلام
بێت.
له کۆتایدا ئه‌پرسم له‌کوێن رۆشه‌نبیر و ئازادیخواز و پێشکه‌وتوخوازانی
کورد ؟؟ ئه‌یانه‌وێت به چ جۆرێک کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وپێش ببه‌ن ؟؟ به له‌یه‌کتر
ترازاندنی ژن و پیاو ؟؟ به‌وه‌ی که رێکخراوی تایبه‌ت به‌ژنان دابمه‌زرێنن
و پیاوان خۆیان له‌م به‌رپرسیه بدزنه‌وه و بیکه‌ن به کێشه‌ی ژن ؟؟
من لێره‌وه دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه
که چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان مانای کۆیله‌یی پیاوانه .
بۆیه تاکه رێگاجاره خه‌باتی هاوبه‌شی ژنان و پیاوانه به‌یه‌که‌وه
له پێناو ئازدی تاک و ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ( به ژن و به
پاو)، ئه‌مه‌ش ته‌نها به ململانه‌یه‌کی رۆشه‌نبیریانه ئه‌کرێت له به‌رانبه‌ر
بیروباوڕی کۆنه‌په‌رست و چه‌قبه‌ستوو و دواکه‌وتوو، بۆ ئه‌مه‌ش
پێویستیمان به خوێندنه‌وه‌یه‌کی قوڵتر و به‌رفره‌وانتری هه‌موو ره‌هه‌نده
جیاوازه‌کانی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی هه‌یه،
تا بتوانین له ریگای بواره جیاجیاکانی نووسین و کاره هونه‌ریه
جۆراوجۆره‌کان خه‌لکی خه‌وتووی کوردستان به ئاگا بێنین.
Handren88@hotmail.com
٧ ی ٣ ی
٢٠٠٨
|