کرێکارى وڵاتى
ئێمە بە مافەکانى خۆیان نەگەشتوون !

شوان سهدیق
یەکێک لە چینى مرۆڤە بێ بە شکراوەکانى ئەم وڵاتەى ئێمە چینى کرێکارە،
بەداخەوە لە دوایى دروست بوونى سیستمى سەرمایەدارى ونابەرامبەرى و
جیاکردنەوەى چینى مرۆڤەکان لە کوردستان، دروست بوونى چینى هەژار و کەم
دەرامەت بوو، ئەگەر خوێندنەوەیەکمان هەبێت بۆ ئەمڕۆى کوردستان، دەبینین
بەشێکى خەڵکى کوردستان وەک چینى کرێکار دەست نیشان دەکرێت، بەردەوام
لەگەڵ ساتەکانى ڕۆژگاردا ڕوبەڕووى ئارێشەکانى ژیان دەینەوە زۆر
بەزەحمەت دەتوانن پێداویستەیەکانى ژیانى ڕۆژانە یان دابین بکەن، ئەوەى
جێگایى قسە لەسەر کردنە، ئەوەیە هەموو ساڵێک وەک هەردروشى بۆنەو
یادکردنەوەکانى ترى ڕۆژگارى ژیانمان، شیعارو پروپاگندەکان دووبارە
دەبێتەوە، یەکى ئایاربە یادى ڕۆژى جیهانى کرێکارناسراوە، کەچى کرێکار
لە کوردستان تا هەنووکە بە شێوازێکى نێگە تیڤیانە نازانن مافیان چیە،
بۆچى دەژین، چونکە ئەو تا ئێستاکە کە س وەک پێویست نەهاتووە بەدەم
داواکاریە رەوا کانینەوە، هیچ کەسو لایەنێک نیە لە کوردستان زەمانەتى
ژیانى یەک کرێکار بکات، خۆ ئەگەر کرێکارێک توشى هەر روداوێک ببێت
تواناى کارکردنى نەبێت ئەوا کەس ئاوڕى لێ ناداتەوە دەبێت بۆ خۆى
خانەنیشن بێت لەماڵەوە، سەرەرایى ئەم هەموو نەبونى ماف و زەمانەتى
کرێکار لە وڵاتى خۆمان، لەم چەند ساڵانەى دوایدا کۆمپانیا کانى
بازرگانى کردن بەمرۆڤ، بە شێوازێکى دوور لەمافى مرۆڤیەت هەزارەها
کرێکارى بیانیان لەدەرەوەى هەرێم هێناوە بۆ کوردستان بەشێکى زۆر لەو
کرێکارانە پەشیمانن بەهاتیان چونکە درۆیان لەگەڵ کردوون، هاوڵاتیانى
کوردستان گەنجان بەتایبەت لەبێ کارى دا بەدەست بەتاڵى دەسورێنەوە، کەچى
کەرتى خاوەن کارو وەبەر هێنەر لەدەرەوەى کوردستان کرێکاردێنن، بۆ لەبەر
ئەوەى ئەوان بە ناچارى هەرکارێک هەبێت دەیکەن گەنجى ئێمە دەتوانێت
ڕوبەرویان ببێتەوە، ئەوەندەم ماوە بیلێم هیوا دارم چینى کرێکار بزانن
ئەرک ومافەکانیان یە لەوڵاتدا ژیانێکى خۆش گوزەرانیان بۆ دەستە
بەربکرێت، چونکە لەسەر دەستى کرێکار وڵات بنیات دەنێرێتەوە ژیان شێوە
گۆرانێک بەخۆى دەبینێت !
Shwansdiq@yahoo.com
|