په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٦\٢٠٢٤

    کونە ئاودەست .

فه‌رهاد کەریم

مرۆڤ له‌ بیرێکی قووڵی تاریک ئاو هه‌ڵده‌کێشێ به‌ بێژینگ
به ‌ژیان تینووه‌، ژان ده‌خواته‌وه به‌ ده‌فری گڕ
له‌ ده‌ره‌وه‌ی خۆت باشتر ده‌دوێی و ده‌خه‌وی
من خۆم هه‌ڵده‌گرم بۆ ساڵانی دێن
ساڵانی دێن جوانتر نه‌بن له‌ با شه‌ڕ
وشیاریی ئازاره‌، جه‌نگ‌ کوشتنی خه‌ون، بخه‌وی جه‌نگ تڕ
پێش ئه‌وه‌ی بگری پێکه‌نه‌ به پێکه‌نین ره‌نگکه‌ ژان‌
ره‌نگاوڕه‌نگه چاوی گه‌وره ‌و کۆر، مردن و شه‌ڕی بچووک
لێره‌ی بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ژان و بڕینی گیرفانی گه‌ش
بخه‌وه‌ زه‌وی ئاوده‌ست نییه،
سه‌هۆڵی ره‌قی به‌ ڤیان نابی به‌ ئاو
ژان به‌ ماچ نا‌بێ به‌ ترێ
گه‌وره‌ نابێ به‌ خوێن
چاو بۆ بینینه‌ سه‌یری ژیانکه،‌
ماسی نه‌هاتۆته‌ ماڵت خۆی بشوا
کۆتر ده‌رتکا له‌ ماڵ
ده‌رپێت ببا مه‌ڕ
منداڵ بتکوژێ
هه‌نگ ماچتکا
له‌ مردن ژیان گه‌شت
دوو چاو بخۆی، دوو چاو بکوژی
سوپاسی رۆژ، مریشک، مانگا، ماسی، دره‌ختکه ‌
رێز له‌ ئاو بگره‌ وه‌ک ماسی، وه‌ک باڵنده‌ و ئاسمان، وه‌ک دره‌خت و‌ زه‌وی
دووربه‌ له‌ خوێن، خوێنی هه‌نار، کۆتر، ماسی، مامز، منداڵ
ژیان جوانه‌ بژی، تۆی گوو له‌ هه‌موو شتێ
چه‌قۆ، قوڵاب، مشار، گولله، چه‌ک
مردن جوانه‌ بژی
هه‌نگوین، هه‌تاو، شیر، شه‌راب
رێز له‌ دڵ، خوێن، چاو، گوێ، که‌پوو، زمان، پێ، ده‌ستت بگره
کورته‌ گه‌شت به‌ر له‌وه‌ی ژیان بگێی خۆت بگێ
کونی قوونته‌ مردن.

 

ماڵپه‌ڕی فه‌‌رهاد کەریم

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک