کورد ، جووچکه هه‌تیوه‌یه !
جیهاد موحه‌مه‌د مه‌ره‌خه‌سکردنی بکوژانی د. قاسم لۆ و د. فازیل ڕه‌سوڵ و عه‌بدوڵای قادری و د. شه‌ره‌ف که‌ندی بۆ؟
جووجکه هه‌تیوه به‌و جووجه‌ڵه مریشکه ده‌وترێت که دایکی مرداربۆته‌وه و هه‌تیو که‌وتووه، ئه‌م جووچکه هه‌تیوه هه‌ر که ده‌چێته ناو جوچکه‌کانی تره‌وه به هه‌موو گه‌له کۆمه‌کێی لێده‌که‌ن و به‌ر ده‌نوکی ده‌ده‌ن، دایکی نه‌ماوه تا به نه‌یاری جووجهڵهکهیدا هه‌ڵشاخێ و به چرنوکه تیژه‌کانی به‌رگری له مافی جووجهڵهکهی بکات و نه‌یه‌ڵێ بێ‌ناز و ژێرچه‌پۆک بێت.
کورد ئه‌مڕۆ له جیهانی به ناو مۆدێرن و یاسا و به‌هاکانی مافی مرۆڤ و یه‌کسانی نێوان ده‌وڵه‌تان وڕاگرتنی سه‌نگی یه‌کسانی نێوان مافی نه‌ته‌وه‌کاندا به یاساکانی نێونه‌ته‌وه‌یی، بووه به قوربانی و وه‌ک ئه‌و جووچکه هه‌تیوه به‌ر ده‌ندوک ده‌درێت! وا پێده‌چێت کورد هه‌ر له بوونیه‌وه دایکی نه‌بوبێ ، هه‌ر بۆیه‌ش خۆی له ناو خۆیدا دڵڕه‌ق و بێبه‌زییه، نه‌بوونی دایک منداڵ بێبه‌ش ده‌کات له باوه‌شی گه‌رموو سۆزی دایکایه‌تی ، بێبه‌ش بوون له باوه‌شی گهرمو گوڕ و لاوهندنهوهی کۆرپهیهتی ده‌بێته فاکته‌رێک بۆ دڵڕه‌قی و نه‌بوونی به‌زه‌یی، کورد ئه‌گه‌ر خۆی خاوه‌ن به‌زه‌یی بوایه به‌رامبه‌ر به خۆی، دوژمنانی نه‌یان ده‌توانی له ناو خۆیدا شه‌ڕی خۆ کوژی و کورد کوژی به ده‌ستی خۆیان دروست بکه‌ن. دوژمنانی کورد که‌ڵکی سه‌ره‌کیان له‌وه وه‌رگرتوه که کورد خۆی خۆشناوێت و به به‌زه‌یی و به سۆز نیه به‌رامبه‌ر خۆی، بۆیه زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت تۆوی دووبه‌ره‌کی و دوژمنایه‌تی بچێنرێت له نێوان کورده‌کان خۆیاندا، له‌سه‌ر زوڵم و زۆریه‌کانی که له کورد ده‌کرێت کورد خۆی چاوی لێدهنوقێنێ وقوڕوقهپی لێده‌کات و بێده‌نگی هه‌ڵدبژێرێت، ئاگره سوره له خۆم بهدوورهی کردووه به ڕێسایه‌کی قێزه‌ون بۆ خۆی و گرنگ ئه‌وه‌یه ئاگره‌که ئه‌مڕۆ نه‌گاته ماڵی من! ماڵی هاوسێکه‌م با کوردیش بێت گرنگ نیه چونکه هاوسێی ده‌ستی باکورمه یان باشورمه یان ڕۆژههڵاتمه یان ڕۆژئاوامه. هه‌ربۆیه‌ش که‌س شه‌رممان لێ‌ناکات و که‌سیش به‌زه‌یی به کوردا نایه‌ته‌وه!!
ئه‌وه‌تا به‌به‌ر چاوی هه‌موو یاسا نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه و ئۆرگانه به‌رزه‌کانی جیهانی مافی مرۆڤه‌وه زوڵم و زۆری زه‌ق ده‌کرێت له کورد و بکوژه‌کانی به ئاشکرا و بێشهرمکردن له هیچ یاسا‌و ڕێسایه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و به هاوپه‌یمانێتی دوژمنانی کورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی وه‌ک ئه‌ڵمانیاو نه‌مسادا و له پێناوی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و چاوچنۆکی کۆمپانیا سه‌نعه‌تی و بازرگانیه‌کانیان ئه‌و بکوژانه‌ی که ده‌ستیان سوره به خوێنی د. قاسم لۆ و د. فازیل ڕه‌سوڵ و عه‌بدوڵای قادری له نه‌مسادا مه‌ره‌خه‌سیان ده‌که‌ن و به فرۆکه‌و پاسه‌وانی تایبه‌تی ده‌یاننێرنه‌وه بۆ لای دوژمنه سه‌رسه‌خته‌کانی کورد، ئه‌مڕۆش دوای تێپه‌ڕ بوونی ڕوداوی دڵته‌زێنی یه‌ک له دوای یه‌کی شه‌هید بوونی ئه‌و شاسوارانه‌ی ڕێگه‌ی خه‌بات و تێکۆشان ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌ی که به جیهان ڕابگه‌یه‌نن که کورد وه‌ک هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تری ئه‌م جیهانه نه‌ته‌وه‌یه‌کی ده‌یان ملوێنیه و مافی ژیانی هه‌یه له سه‌ر خاک و ئاو و ئه‌و زێده‌ی که هه‌زاران ساڵه له‌سه‌ری ده‌ژین، بکوژه‌کانی شه‌ره‌فکه‌ندی قاره‌مان، به به‌رچاوی کامێره‌کانی ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکانه‌وه به‌رده‌درێن و خۆیان به فرۆکه‌ی تایبه‌تی ده‌یاننێرنه‌وه بۆ لای حیزبوڵای لوبنانی و ڕژێمی هه‌تا سه‌ر ئێسقان دوژمن به مرۆڤی کورد و کوردستان.
کورسیه سێقاچهکهی به‌رده‌می کۆمسوێنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان له جنێڤ چی ده‌گه‌یه‌نێت!
ئه‌مه‌یه ڕاستی یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی نه‌ک نێونه‌ته‌وه‌یی، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتوه‌کان، نه‌ک نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، کورد بۆیه بێدایکه چونکه ده‌وڵه‌تی نیه تا بچێته ڕیزی نێوده‌وڵه‌تانه‌وه و ببێت به ئه‌ندام له به‌نا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا!
11.12.2007 jihadhamma@yahoo.no
|