په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\٣\٢٠١٥

کوردەکان بەرگریی لە ئەلامۆ دەکەن، تێکساسیی شانازیی پێوەدەکەن.*

 

   ریچارد رۆس میڵس

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: هیوا ناچار

٦ی ئازاری ساڵی ١٨٣٦، یادی ساڵانەی نەبەردییەکەی (ئەلامۆ)یە، سان ئەنتۆنیۆ، تێکساس - وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. ئەمڕۆی کوردەکان و تێکساسییەکان لەوانەیە سەرسوڕهێنەر بێ بە بەراوردکردنی قوربانی و خەباتە رەواکەیان.


بۆ دەستپێک، دەکرێ ئاماژە بەوە بدەین کە چەندین یاسای گەردوونیی نەگۆڕ هەن. لە نێو ئەوانەش:
١- زەوی خول دەخوا بە دەوری خۆردا - بەس پرسیار لە هەر پلە سێیەمێک بکە لە (سیدنی)وە تا سعودی عەرەبی.
٢- دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلام (داعش) دەکرێ و دەبێ لەناوببردرێ - بەس پرسیار لە هەر کوردێک بکە.
٣- تێکساس گەورەترین یاخود باڵاترینی ٥٠ ویلایەتی ئەمەریکایە - بەس پرسیار لە هەر تێکساسییەک بکە.


بۆ هاوڕێ کوردەکانم لە پێشمەرگە و یەپەگە(شەڕڤان)، من داوادەکەم، خۆزگە و نوێژ دەکەم بۆ هەموو ئەوانەی کەوا لەمەوبەر لە بەرەکانی شەڕی عێراق و سوریا گیانی هاوڕێکانیان، باوک، کوڕ، بە تایبەتی کچەکانیان لەدەستدا، سەرنج بدەن لەو ئاماژە کورتەی کە لە لایەن تیکساس / ئەمەریکیەکانەوە دەنووسرێ بۆ ئێوەی کورد لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزم.


بۆ هاوڕێیە تێکساسییەکانم، داوا دەکەم، خۆزگە و نوێژ دەکەم کە ئێوەش فێربن و بڵاوی بکەنەوە ئەو چیرۆکە لە بارەی ئەو خەڵکە بە ئەمەک، ئازا و بە درێژایی مێژوو چەوساوەی کوردستان. جا ئێوە دەیدۆزنەوە ئەو ڕێگا ڕاستەی کە کوردەکان گرتوویانە، وە لە ڕاستیدا پێویستە بەرداوامبین لە بەرگریکردنی(ئەلامۆ)ی ئازا و بە نرخمان لەگەڵ ژیانی ئەوان(کوردەکان). وەک ڕاستیەکەی ئەلامۆ وایە، کوردەکان هەموو خۆبەخشن؛ کوژران و برینداربوون، برسی و تینوو، سەرمابردە و چڵکن، لە چەک و لە جەنگاوەر ژمارەیان لێبڕا... بەڵام ئەوان هێشتا وەستاون و دەجەنگن لە دژی دڕندەکانی داعش. لە زمانی کوردی ''ئەلامۆ'' دەکرێ بچووێنم بە ''کۆبانێ'' واتە لە ڕیزی کۆبانێی دانێم.


تێکساسییەکان و وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمەریکا هاوڕێی باشتر و باوەڕپێکراوتریان نییە لە سەرتاپای جیهان، جگە لە کوردەکان نەبێ. بەڵام تەنها کێشەیەک کە تاکو ئێستا نەمانتوانیوە بەسەریدا زاڵبین، زۆر کەم لە تێکساس یان تا ئەمەریکیەکانیش بە شێوەیەکی گشتی زۆر کەم گوێیان لە کوردستان بووە یاخود کوردستان دەناسن. بەداخەوە بە تەنیشت هیچەوە نییە بۆ ئەوەی دەستنیشان بکرێ لەسەر نەخشەی جیهان ئەم دەوڵەتە (خەونە!). ''کوردەکان... کێن ئەو کوردانە؟''.


سەرەڕای هەستنەکردن بەم زانیاریانە / بۆشاییەک لە زانیاریی (تێکساسیی زانیارییەکی ئەوتۆیان نییە لە بارەی کوردەوە)، بەڵام تێکساسیی و ئەمەریکیەکان لێبڕاوانە هاوکاریی کوردەکان دەکەن، ئەگەر بیانزانیایە (بزانن) لە بارەی ڕاستی دۆزی کورد و خەبات و تێکوشانیان. ئێوە ببینن، کە زۆرینەی تێکساسیی و ئەمەریکیەکان دەزانن و تێدەگەن لە نرخ و بەهای ئازادی، و ئەوەش ڕاستیەکە کەوا بۆ هەمیشە بردیانەوە و بەرگریان لێکرا لە لایەن (یاخود بەخوێنی) ڕۆڵە گەنجەکانیان لە هەڕەتی لاوێتیاندا. بە دیوێکی تر ''تۆماس جێفەسن'' نووسەری سەربەخۆیی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکا ''داری ئازادی پێویستە تازە بکرێتەوە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر، بە خوێنی نیشتیمانپەروەر و سەرکوتکارەکان (چەوسێنەر و دیکتاتۆرەکان).''.


هەر لە منداڵییەوە تێکساسیی فێرکران لە بارەی جەنگی ئەلامۆ؛ ئەو جەنگەی ١٤ ڕۆژی سەخت و دژوار لە ژێر گەمارۆی ٢٠٠ هەزار سەربازی بەهێزی، سوپای مەکسیکی ڕاهێنراو لە لایەن ئەوروپیەکانەوە بوون، ئەویش بە خوێنی نزیکەی ٢٠٠ خۆبەخش بوو کەوا ژیانیان بەختکرد لەپێناو ئازادی. بەڵام ئەوانە مردن بەوپەڕی سەربڵندیەوە، کەوا قوربانییەکانیان دەبینن سەرەتا و گزنگی ڕۆژێکی گەش و ڕووناکتر بۆ ئەو خێزانانەی ژیانەوە لەو جەنگە و هەروەها بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەش.


ئایا ئەم باسەی سەرەوە پێشیانی دەدا یان پێدەچێ هێشتا ناڕۆشن بێ بۆ کوردەکان؟ ڕەنگە.


لە ماوەی جەنگی ئەم دوایەی کوبانێ ڕۆژنامەنووسێکی گەڕۆک پرسیاری کرد لە جەنگاوەرێکی کوردی گەنج، ''چ دەکەی لێرە... بۆچی جەنگ دەکەی لە دژی داعش؟'' ئەو گەنجە کوردە وەڵامی دایەوە و ڕێکوپێک وەک هەر خۆبەخشێک لە ''ئەلامۆ'' وەڵامی دەدایەوە ئەگەر هەمان پرسیاری لێبکرایە. ''ئێمە شەڕدەکەین بۆ بەرگریکردن لە تۆ (لە ئێوە).''.


بێ زەحمەت، نەکەی هەروا بە سادەیی بڕوانی لە وەڵامی ئەو گەنجە کوردە. '' ئێمە شەڕدەکەین بۆ بەرگریکردن لە تۆ (لە ئێوە).''.


گەر کوردەکان بیانزانیایە لە بارەی چێڕۆکی ساڵی ١٨٣٦ی ئەلامۆ، ئەوا بە دڵنیاییەوە تێدەگەیشتن و بە ئاسانیی دەیانتوانی بەراوردی خۆشەویستیی خۆیان و پێداگرتن و سووربوون لەسەر قوربانیدان بۆ ئازادی و سەربەستی بکەن لەگەڵ تێکساسیی و ئەمریکیەکان.


لە چیرۆکی ئەلامۆ، کوردەکان هەروەها پێویستە لەوە تێبگەن کە ئەو پیاوانەی هاتن و ژیانی خۆیان کردە قوربانی بۆ (تیکساس)یەکان، خەڵکی سەرتاپای وڵاتە یکگرتوەکانی ئەمەریکا و ئینگڵاند و سکۆتلاند و ئایرلەند و ئەڵمانیا و دانیمارک و ئیسپانیا و هەتا مەکسیکیشی تێدا بوو. بە ڕوویەکی تر واتە... کوردەکان هاوڕێ و هاوپەیمانیان زۆر زیاترە لەوەی ئێستا دەزانن.


هەروەها دەبێ سەرنج لەوەش بدرێ؛ کاتێ کوردە خۆبەخشە ئازا و بەرگریکارەکان، لە ژن و لە پیاو سەربەرز و سەرکەوتوو بوون لە دژی داعش تا ئەم ساتە، بەڵام بە ێچەوانەوە خۆبەخشە بەرگریکارەکانی ئەلامۆ مردن... تا دوایین کەسیان(دوایین پیاو).


ئەگەر (تێکساسییە ڕاستەقینەکان (کۆنەکان - ئەسڵیەکان) بیانزانیایە لە بارەی کوردستان، ئەوا داوایان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا و سەرۆک دەکرد کەوا هاوکاری کوردەکان بکەن لە خەباتە ڕەواکەیان و لەو شەڕە نەگریس و خوێناوییەی تووشیان هاتووە.


کوردەکان و تێکساسییەکان لێکچوونێکی بەرچاویان هەیە بێ ئەوەی پێبزانن، ئەگەرتیلە چاوێک بدەین؛ خۆشەویستییەکی قووڵ بۆ ئازادی و نیشتیمانەکەیان؛ باوەڕ بەخۆبوون، پێزانین بە پشبەخۆبەستن؛ هەستکردن بە ڕاست و هەڵە و، چاکە و شەڕ هەروەها سووربوونی وەستان شانبەشانی یەک لە ژن و لەپیاوی بە ئەمەک و خانەدان ئەوانەن بەرگریی لە خەڵکی ئاسایی و لاواز و بێدەسەڵاتەکان دەکەن بۆ ئەوەی نەکەونە ژێر چەپۆکە ڕەشەکانی دەسەڵاتی دڕندەی سەرکوتکار و ستەمگەر.


هەروەها لە ڕووی کەلتووریشەوە لایەنێکی پڕشنگداره هەیە... ''هەڵپەڕکێ''ی کوردی هەروەک (لاین دانسین)ی تیکساس وایە، لەگەڵ دەنگی گۆرانیبێژەکانی وەک ''ویلی نێڵسن'' یان ''ترەیس ئاکینس'' لەسەر ئامێری جیوکبۆکس (ئامێرێکی دانراوەی - تۆمارکراوی گۆرانییە).


ئەگەر سیاسەتمەدارەکانی ئەمەریکا و سەرۆک پیشانیان بدایە هەمان ئازایەتی و خەمخۆری کەوا بەرگریکارەکانی ''ئەلامۆ'' و ژنان و پیاوانی ئەمڕۆی ''کۆبانێ'' پیشانیاندا لە بەرەکانی جەنگ... ئەوا داعش بە دڵنیایەوە دەچووە زبڵدانی مێژووە و کوردەکانیش بەدەستان دەهێنا مافەڕەوا و خەباتە دوور و درێژەکەیان لە نێو کۆمەڵەی نەتەوەکان.


جا کوردەکان شانازیی بکەن بە تێکساسیی یان تێکساسیی شانازیی بکەن بە کوردەکانەوە... بەراوردەکە ڕوون و ئاشکرایە. کاتێ پیاوان و ژنان تێدەگەن لەوەی ئازادی چی دەوێ و ئامادەشن قوربانی بدەن... ئەوا ئەوان جەستەیەکی یەک ڕووحن... جاگرنگ نییە ئەوانە بە چ زمانێک قسەدەکەن یان خەڵکی چ خاک و نیشتیمانێکن.
_________________________________
* مەبەست لە (تێکساسییەکان)ە لە ویلایەتی تێکساس - وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
تێبینی: لە هەندێ شوێن گۆڕانکاریی کراوە بە مەبەستی زیاتر روونکردنەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی (ئی کورد نێت): www.ekurd.net/kurds-are-defending-the-alamo-texans-would-be-proud-2015-03-07

 


٢١\٣\٢٠١٥
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک