په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٠\٢٠١٠

کوردەکان بۆ دەرەوە ..!


محەمەد ئەحمەد 


ئازادی و ژیانێکی ئاسوودە مافی هەموو هاوڵاتییەکە لە هەرشوێنێک بێت لەم دونیایە ، ئاشنایە لە کاتی دەسەڵاتی رژێمی پیًشوودا کوردە دڵسۆزەکان رەودەنران و لە شارەکانیان دەربەدەر دەکران لەژێر ناونیشانی (ترحیل) ، وا ئێستا بەرەو یانزە ساڵ دەچێن کە پرۆسەی ئازادکردنی عێراق بووە و بەرەسمی هەرێمی کوردستان –ی عێراق راگەینراوە و ئەو هەرێمە لە سەر ئاستی جیهانی دانی پێدا نراوە .


هەرێمی کوردەستانی عێراق بەشێکی زۆری لێ جیا کراوەتەوە و دوژمنانی ئازادی و گەلی کورد چاویان بەوەدا هەڵنایە کە بەشە بەزۆر جیاکراوەکانی کوردستانی عێراق بگەڕنرێتەوە باوەشی هەرێمی کوردستان ، بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەشە دا بڕاوەنە کە بە ناوچە جێ ناکۆکەکان ناسراوە ، ماددەی ( 140) ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات ، ئەویش بە گەڕاندنەوەی عەرەبە هاوردەکان بۆ شوێنە کۆنەکانی خۆیان و هێنانەوەی ئەو کوردانە کە بەزۆر و ناچاری لە شوێنەکانی خۆیان دەربەدەر کراون.


بەڵام لێرەدا کێشەیەک هەیە ..! ئێستا لیستە کوردێکان لە بەغدا سەرقاڵی پێکهێنانی حکومەت و چارەسەر کردنی کێشەکانی کورد و بەتایبەتی ماددەی 140 کە کێشەی ناوچە دابڕاوەکان چارەسەر دەکات و ئەنجامدانی سەرژمێرییەکی گشتی کە بزانرێت لە عێراقدا رێژەی ( عەرەب ، کورد ، تورکمان ، ئێزیدی ، ... هتد) چەندە . ناشارێتەوە کە عەرەب و تورکمانە شۆڤێنێکان دانبەوەدا نانێن کە رێژەی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان زۆرە و بۆیە هەڵ دەدەن جێبەجێ کردنی ماددەی 140 و ئەنجامدانی سەرژمێرییە گشتێکەی عێراق دوا بخەن ، ئەمەش مەرامێکی سیاسی لە پشتەوە ، چونکە هێشتا کورد زۆرینەیە لە شاری کەرکوک و لە زۆربەی شوێنەکانی ناوچەدابڕاوەکان ، بەڵام مەبەستی دواخستنی ماددەی 140 و سەرژێمری بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کورد بەگشتی لە ناوچەدابڕاوەکان دەربەدەر بکرێن وەک چۆن رژێمە دیکتاتۆرێکەی پێشو دەربەدەریانی کرد ، بەڵام ئێستا بەو شێوەییەی پێشوو بۆیان ناکرێت کورد دەربەدەر بکەن بۆیە پەنا دەبەنە بەر کاری توندوتیژی و تۆقاندنی هاوڵاتییە کوردەکان و کڕینی زەو و خانوی هاوڵاتییە کوردەکان و هاندانی کورد بۆ چۆڵکردنی شوێنەکانیان بە بیانووی نەبوونی خزمەت گوزاری و نەبوونی پاراستی گیانیان .


لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق بەشێک لە کوردە ئاوارەکان گەڕانەوە شوێنەکانی خۆیان ، بەڵام بەشێکیشی بەبۆنەی جێگیربوونیان لەو شوێنەی کە لێی بوونە نەگەڕاونەتەوە و هەر لەو شوێنانە ماونەتەوە ، هەروەها ئەو بەشێەش کە گەڕاوەتەوە و ئەوانەش کە لە کاتی رژێمی پێشوش هەر لەوێ بوون وا ئێستا لەدوای نزیکەی یانزە ساڵ ورد ورد بەرەو شارەکانی هەرێمی کوردستان کۆچدەکەن وە بۆ ئەوەی خانوو موڵکەکانیان پارەیەکی زۆرتر بکات بە ( تورکمان و عەرەب) دەیفرۆشن .


هەروەها ناشارێتەوە رەونانی ماڵە کوردەکانی ناوچەدابڕاوەکان و کڕینی موڵکەکانیان بە پارەیەکی زۆر لەلایەن عەرەب و تورکمانەکانەوە دەستێکی سیاسی لە پشتەوەیە بۆ کەمکردنی رێژەی کورد لە ناوچە دابڕاوەکان و سەرنەگرتنی ماددەی 140 بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستان ، ئەوەتا دەبێنرێت سەرەتا لە شارۆچکەی خورماتوو نزیکەی ( 1200) خێزانی کورد کۆچیان کردووە و ئەوا لە شارۆچکەی جەلەولا و سەعدیە و مەندەلی موسڵ کەرکوک چەندین خێزانی دیکە بە هۆی نەبوونی پاراستی گیانیان و نەبوونی خزمەت گوزاری شوێنەکانی خۆیانیان بە جێ هێڵاوە .


هەروەها لە شاری موسڵ نزیکە نیو ملێۆن کەس بە شێوەیەکی یەکجا خێرا زیادی کردووە کە ئەوەش بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ رێژەی عەرەب تۆمار کراوە ، هەر بەبۆنەی ئەم هۆیانەوەیە کە لیستی عێراقییە بێی باشنییە سەرژمێری ئەنجام بدرێت و هەوەها بێی باشنییە رێژەی کورد لە شاری موسڵ و کەرکوک ناوچەدابڕاوەکانی دیکە زۆر بێت.

سەبارەت بە نارازی بوونی تورکمانە شۆڤێنێکان بۆ ئەنجامنەدانی سەرژمێری ، یەکەمیان بۆ ئاشکرا نەبوونی رێژەی تورکمانە کە ئەوان رێژەیەکیان وتووە کە عەقلیش تەسوەری ناکات رێژەی تورکمان لە عێراقدا 10 ملیۆن کەس بێت و لە لایەکی دیکەیشەوە ئەگەر سەرژمێری لە شاری کەرکوک ئەنجامبدرێت بێگومان کورد لەو ناوچەیە زیاترە لە نەتەوەکانی دیکە و ئەنجامی سەرژمێرێکە ماددەی 140 ئاشکرا دەبێت .

لەم بابەتەدا ویستم ئەوە بخەمە روو کە عەرەبی شۆڤێنی نیازی دەربەدەرکردنی هاوڵاتییانی کورد دەکات لە ناوچەدابڕاوەکان بۆئەوەی رێژەی کورد کەم بکرێتەوە لەو ناوچانە و لایەنە سیاسێکانی کورد و حکومەتی هەرێم هیچ شتێکی جیدییان ئەنجام نەداوە بۆ راگرتنی و هەروەها ئەگەر دەربەدەرکردنی کورد لە ناوچەدابڕاوەکانەوە لەلایەن عەرەبە شۆڤێنێکانەوە سەر بگرێت هەرگیز گەلی کوردستان لە حکومەتەکەی ئێستای هەرێم و پارتە سیاسێکانی خۆشنابێت و ناویان بەرەو زبڵدانی مێژوو رەوانە دەکەن .


هەروەها بەوتەی هاوڵاتییەکی بەزۆر ئاوارە کراوی ناحییەی جەلەولا لەکاتی هەڕەشە کردنی عەرەبە شۆڤێنێکان بۆ سەر ماڵە کوردەکان دەیانوت ( کوردەکان بۆ دەرەوە) ..!


خورماتوو
Hama90@live.com