٦\١\٢٠١٣
کورد هێڵی سووری
لێکهەلوەشانی دەسەڵاتانی داگیرکەرە؟
هێمن
لە کەس شاراوە نییە کورد بە سەر چوار دەسەڵاتدا دابەشکراوە، و ئەوەش
مەترسییەکی جیددییە لەسەر ڕیی بەدیهاتنی ماڤی چارە خۆنونسی نەتەوەیی
کورد. جێ ئاماژەیە کە بەهۆی بارودۆخی هەستیاری وڵاتانی داگیرکەری خاکی
کوردستان، پرسی چارەخۆنوسی کورد زۆربەجار زیانلێکەوتوو بووه، و بۆتە
ساختەلێکراوی بەرژەوەندییەکانی زلهێزەکان.
ماوەیەکە ئەمریکا بەردەوام، و ئاشکرا ئاماژە دەکا بە پاراستنی یەکێتی
عیراق، و ڕاگەیاندوە، کە لەو باوەڕەدایە یەکێتی خاکی عیراق پێویستە
لەسەرەوەی بەرژەوەندییەکانی کوردستانێکی سەربەخۆی مەزەندە بەکرێ.
لەلایەک ڕوون و ئاشکرایە کە کورد خاوەنی سەروەتوسامانێکی سرووشتی
ئیجگار زۆرە، بەتایبەت لە بواری نەوت، ئەو کەرەسەی کە پێویستی وڵاتانی
غەرب، و تورکییەیە بەتایبەت.
ئەوەندە نەوتە کە تائیستا لە باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە، برێ
یەدەگەکان ٤،٢٪ دی سەرجەم نەوتی جیهانە، و لە بەشە نەوتی ژێر
زەوی ئەمریکا زیاترە.
لەنەگای یەکەم دا وادێتە دی کە کوردستانێکی سەربەخۆ بەو هەموو سەروەت و
سامانە سروشتییەوە دەبێ لە بەرژەوەندی وڵاتانی غەب و ئەمریکا بێ، بەڵام
لە موعادەلاتی سیاسیی نێودەوڵەتیدا، تائیستاش ئەو حیسابە بۆ کوردستان
ناکراوە.
پرسیار ئەوەی، ئایا بۆ ئەمریکاوغەرب دژی بە جاردانی کوردستانێکی
سەربەخۆن، لە کاتێدا کوردستان خاوهنی سەروەتو سامانەسرووشتییەکی زۆره،
زیده لهوه حکومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لە ماوەیەکی کورتەدا
توانییەتی بەدونیای نیشان بدا کە دۆستێکی ستراتیچی بە هێز، و جێ
متمانەی ئەمریکاو غەرب، و ئیسرائیلە؟
ئایا کێشەی جاردانی کوردستانێکی سەربەخۆ، گەرانتی دانی ئەمریکا، و غەرب
بە ئانکارایه بۆ پاراستنی سەروەری و یەکێتی ئەو وڵاتەکە نەکەوێنە
مەترسیی دابەش بوون؟
یان ڕووداوەکانی دووساڵی ڕابردووی وڵاتانی عەرەبی ئەوەند خێرابوون کە
مەترسیی هێانە ژێر ڕەکیف شەپۆلی گۆرانکارییەکان و بە هێزبوونی حەرەکەی
ئیسلامی لای ئەمریکا، وغەربی لێ درووست بووە؟
بێگومان بهشداری یاریکەری نوێی سیاسەتی جیهانی ئیسلام، واته اخوان
المسلیمین لە گۆرەپانی دەسەڵاتی ئیدارەکردنی وڵاتانی عەرەبی، ئەمریکا،
و غەرب ڕووبەرووی مەترسیی و خەتەری جیددی بە ئیسلامی بوونی
تووندڕەوەکان لەو ناوچەیە کردوە، ئەوەش تاڕادەیەک بۆتە بزوینەر، و
هۆکارێکی پێشگر لە سەرڕێ پرۆسەی بهنێوهدهوڵهتی بوونی ماڤی
چارەخۆنوسی نەتەوەیی کورد .
پێشبیی ئەوە دەکرا، دوای رووخانی نیزامی بەعسی لە عیراق حکومەتی
زۆرینەی ئیسلامی شیعە دابەمەزرێ، بەڵام لەهەمان کاتیشدا پێکهاتەیەی
شیعە وەکو مەترسییەکی جیددی مەزنەدە دەکرا لەسەر بەرژەوەندییەکانی غەرب،
و ئەمریکا، لەو ناوچە هەستیارە کە بەشێکی کوردستانی لێیە.
پێکهاتە شیعە لە عیراق بوو به بزوینەروهۆکار بۆ زیاتر پەرەساندنی
دەسەڵاتی حکومەت شیعەی ئێران لەو ناوچەیە، بەڵام بەوحاڵەشەوە بەباوەری
وڵاتانی غەرب و ئەمریکا لێهەڵواشان و دابەش بوونی عیراق ئیستا لە
بەرژەوەندی ئهوان مەزەندە نهکراوه.
دوای تەواو بوونی شەری سارد و کۆتایی نیزامی پاشایەتی لە ئێران، و
دامەزراندنی یەکەم حکومەتی شیعە کێشی دەسەڵات لە ناوچەی کەنداو تێکچو،
ئەوەش بە پێچەوانەی لێکدانەوەکانی ئەمریکا و غەرب بوو.
ئێران دەستی کرد بە سازدانی دەسەڵاتێکی بەهێز و پەرەپێدانی نیزامی شیعە
لە ناوچەی کەنداو و وڵاتانی ئیسلامی و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی جیددی
ناونەوە.
لەنەگای یەکەم دا وادێتە دی رووخانی نیزامی پاشایەتی لەئێران، و
لێکهەڵوەشانی نیزام بەعسی لە عیراق، وهەروەها ڕاپەرینی گەلانی سووریە
دەرفەتێکی گەنجاو بێ بۆ جاردانی حکومەتێکی سەربەخۆی کورد لە هەریەک لە
بەشەکانی داگیرکراوی خاکی کوردستان.
زیدە لەوەش کە رووخانی حکومەتی بەعس لە عیراق بەرژەوەندی کوردی
لێکەوتەوە، وبێگومان سوریەش دەبێتە هەنگاوی دووهەم بۆ بەدیهاتنی
ئارەزۆکانەی دێرینەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، و لە تورکییەش وا دێتە
دی کە داهاتوو لە باکوری کوردستان لە بەرژەوەندی کورد دەبێ، بەتایبەت
کە دەرگای بەندیخانەی ئیمریال بەڕووی ئەحمد تورک و نوێنەرانی کورد لە
پارلەمانی تورکییە بۆ دیداری عەبدوللا ئۆجەلان کراونەوە.
بێشک ئێرانیش دوای سەرکەوتنی ڕاپەرینی خەلک لە سوریە ناچار دەبێ
پێراهاتنەوەی داواکانی ڕەوای نەتەوەی کورد بکا، سوریە هاوپەیمان، و
دۆستێکی گرنگی ستراتیچی ئێرانە، بهڵام پێناچێ پێکهاتەی نوێ داوی
رووخانی حکومەتی بەشارئەسد، ئێران بە هاوپەیمانی داهاتوو قەبوول بێ.
جموجۆڵییەکانی سیاسی نێودەوڵەتی وای نیشان دەدا کە داهاتوو لە
بەرژەوەندی کوردە لە هەر چوار بەشەکان، بەڵام پێ ناچێت لە کورت ماوەدا
کورد بەبێتە خاوەنی حکومەتێکی سەر بەخۆ لە یەکێک لەو چوار وڵاتانە کە
کوردی لێیە.
بە پێی ڕووداوەکانی سیاسی نێودەوڵەتی، ئەوڕۆ جاردانی حکومەتێکی
سەربەخۆی کورد لە هەریەک لە بەشەکانی کوردستان وەکو هێڵێکی سوور مهزهنده
دەکرێ بۆ بەش بەش بوونی وڵاتانی عیراق، سوریە، ئێران و تورکییە له
لایهن ئهمریکا،و غهربهوه.
لە لایەک بڕوژمارە،و خێرایی ڕووداوەکان لە وڵاتانی عەرەبی و درووست
بوونی مەترسی بەدەسەلات بوونی اخوان المسلمین لەو ناوچەیە،ولە لایەکی
تر گرنگی بەرژەوەندی زلهێزەکان لەچوار وڵاتانی داگیرکەری کوردستان،
بزوینهر و هۆکارن لە دەست نیشان کردنی ڕەوتی سیاسەتی نێودەوڵەتان له
پرۆسەی به نێودهوڵهتی کردنی پرسی چارەخۆنوسیی کورد لە کوردستان.
جێ خۆیەتی ئاماژەبەوەش بەکرێ کە بەهۆی بڕی سەروەتوسامانە سروشتییەکانی
کوردستان و کاردانەوەی گونجاوی سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە ناخۆ، و
بەتایبەت دەرەوەی کوردستان، ئۆمید بە کوردستانێکی سەربەخۆ کردۆتە
ئەمرێکی واقەع، و دونیای دەروەش هەستی بەگرنگی ئەو مهسهیهکردوە.
بێشک کورد له بواری دیپلۆماسی کاری باشی کردوه، بهڵام پێویسته لهجێ
ململانهی ناوخۆیی له تهوهری ئیستادا لهبواری دیپلۆماسییدا کورد
خۆی به هێزتر بکا بهکهڵک وهرگرتن له شێوازێکی نوێ دیپلۆماسی بۆ چهسپاندن،
و پێناسێنی بهنێودهوڵهتی کردنی مافی چارهخۆ نوسیی نهتهوهیی
کورد.
بێگومان یهکریزی، و یهکگرتویی و بهڕهیهکی پتهوی کورد دهتوانێ
بزوینهره، و هۆکارێکی جیددی بێ بۆ بههێز کردنی دیپلۆماسی ئهوڕۆیی
کورد لهگۆرهپانی سیاسهتی نهودهڵهتاندا.
٥\١\٢٠١٣
ماڵپهڕی هێمن
|