٢١\٨\٢٠١٥
کوردستان ئەوروپا دەپارێزێ.

رەزا ساڵح
رۆژی پێنجشەم (٢٠\٨\٢٠١٥) لە سایتی (روسیای
ئەمڕۆ)دا بە زمانی عەرەبی بابەتێک بە ناونیشانی (کوردستان ئەوروپا دەپارێزێ.. بەریتانییەک شەڕی داعش دەکات لە عێراقدا).
(گـیم ئەسرتۆن)ی تەمەن (٥٣) ساڵان، لە رۆژی دووشەم
(١٧\٨\٢٠١٥) لە بەریتانیاوە هات
و گەیشتە شاری (دهۆک) لە باشووری
کوردستاندا، بۆ شەڕکردن لە دژی چەکدارانی (داعش) لە باکووری عێراقدا.
ئەسرتۆن، لە ڤیدیۆیەکدا لە هۆی بەشداریکردنی لەم شەڕەدا وتی: "ئەو هەموو کۆمەنتار و سکالایانەی کە لە فەیسبوکدا دەربارەی رووداوەکان
بڵاودەکرانەوە، ئازارایان دام و نەخۆش کەوتم".
ئەسرتۆن، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، کە پەیدابوون و پەرەسەندنی (داعش):
"بە تەنها کێشەی کورد نییە.. تەنها کێشەی عێراقیش نییە.. بەڵکو
کێشەیەکی جیهانییە".
ئەسرتۆن ئاماژەشی بەوە کرد
و وتی: "کوردستان ئەوروپا دەپارێزێ..
بەو پێیەی ئەگەر کوردستان نەبوایە (داعش) لە ماوەی چەند مانگێکدا،
دەگەیشتە گرنگترین خاکی ئەورۆپا".
ئەسرتۆن، ماوەی بیست ساڵە کاری شوفێرییە، توانی (٢٨) هەزار دۆلار
پێکەوەنێت.. بە ئەم پارەیەی، چەکێکی تایبەتی و زەخیرەی تەقەمەنی و
جلوبەرگی جەنگاوەریی بۆ خۆی کڕی.. بەریتانیای نیشتمانی بەجێهێشت و،
گەیشتە کوردستان.
لە ئێستادا چووەتە ریزی رێکخراوی جەنگاوەفرانی برایانی ئاشووری (دویخ
نوشا) کە ساڵی رابردوو دامەزرا.. بۆ پارێزگاریکرددن لە مەسیحییە
ئاشوورییەکان.. کە نیشتەجێی باکووری عێراقن.
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|