په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٦\٢٠١٥

کوردستان فۆتۆ پیشانگەیەکی ئەرشیفی فۆتۆیی بڵاونەکراوە

لە چلەی ماتەمینیی ''کەریم شارەزا''دا دەکاتەوە.

 
رێکان کەمال


رێکخراوی کوردستان فۆتۆ لە رێورەسمی چلەی ماتەمینیی نووسەری ناودار مامۆستا (کەریم شارەزا)دا پیشانگەیەکی ئەرشیفی فۆتۆیی بڵاونەکراوە دەکاتەوە.


لێزان بارزان کەریم شارەزا دەستەی کارگێری ڕێکخراوەکە رایگەیاند: لە چلەی ماتەمینیی باپیرم مامۆستا شارەزا پیشانگەیەکی ئەرشیفی فۆتۆیی بڵاونەکراوە و پارێزراوی ناوەڕاستی ساڵی سییەکان تاکو چەند فۆتۆیەکی نوێ و ئەرشیفی خانەوەدەکەمان ھەر یەکە لە شاعیری گەورەی کورد (ئەحمەد دڵزار) و خوشکە(فریشتە) و مامۆستای (کەریم شارەزا) لە مەراسیمی چلەی ماتەمینیی کە لە لایەن یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی ھەولێر لە رۆژی پێنچ شەممە ٢/٧/٢٠١٥ کاتژمێر (٤)ی ئێوارە لە ھۆڵی شەھید مامۆستا سەعد عەبدوڵا بەرێوەدەچێ, پیشانگەکە دەکرێتەوە.
 

 

rekankemal@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک