٣\٩\٢٠١١
کوردستانی
عێراق: پێویسته هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی نه‌کرێنه ئامانج.
لانی که‌م ١٠ هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی و سه‌دان خێزانیش ئاواره
بوون.
ساڵ له دوای ساڵ،
هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی باکوری عێراق به ده‌ست ئه‌و هێرش
و سنوور به‌زاندنانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام له ئێستادا بارودۆخه‌که
زۆر خراپه. پێویسته ئێران و تورکیا هه‌موو تواناکانیان بخه‌نه‌کار له
پێناو پارێزگاری کردن له سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌رو
ماڵیان له هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێک، به‌بێ گوێدانه هۆکاری هێرشه‌کانیان
بۆسه‌ر کوردستانی عێراق.
جۆو ستۆرک، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری
هیومان ڕایتس وۆچ
(به‌یروت، 2ی ئه‌یلولی 2011)- رێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند،
له چوارچێوه‌ی سنور به‌زاندن و هێرشه‌کانی سوپای ئێران و تورکیا بو سه‌ر
ناوچه‌کانی کوردستانی عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه، تا
ئێستا لانی که‌م 10 هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی و به سه‌دانی تریش ماڵ
و حاڵیان جێهێشتووه. هیومان ڕایتس وۆچ رایگه‌یاند که هه‌ندێ له
هێرشه‌کان به‌بێ ڕه‌چاووکردن و دڵنیابوون له که‌مترین زه‌ره‌روو
زیانه‌کان و سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدراون.
هه‌ردوو ووڵاتی ئێران و تورکیا ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که له هێرش و
تۆپبارانه‌کانیاندا ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌یان کردۆته ئامانج که به
درێژایی سنوره‌کانیان له باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی عێراقدان.
کاتێک هیومان ڕایتس وۆچ، له مانگی ئابدا سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌ی کرد
، دانیشتوان و به‌رپرسانی ئه‌و ناوچانه ووتیانزۆرێکله ئامانجه‌کان ته‌نهاهاووڵاتیانی
مه‌ده‌نینو به هیچ جۆرێک ناوچه‌کانیان له‌لایه‌نئه‌و گرووپه چه‌کدارانه‌وه
به‌کارنه‌هێنراوه.
به‌ڵگه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که تۆپبارانه به‌رده‌وامه‌کانی
سوپای ئێران هه‌وڵێک بێت بۆ وه‌ده‌رنانی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی که
نزیکن له سنووره‌کانی ئێرانه‌وه.
جۆو ستۆرک، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری هیومان ڕایتس وۆچ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ووتی، "ساڵ له دوای ساڵ، هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی ئه‌و ناوچانه‌ی باکوری
عێراق به ده‌ست ئه‌و هێرش و سنوور به‌زاندنانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌ڵام
له ئێستادا بارودۆخه‌که زۆر خراپه. پێویسته ئێران و تورکیا هه‌موو
تواناکانیان بخه‌نه‌کار له پێناو پارێزگاری کردن له سه‌لامه‌تی
هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و سه‌رو ماڵیان له هه‌ر زه‌ره‌رو زیانێک، به‌بێ
گوێدانه هۆکاری هێرشه‌کانیان بۆسه‌ر کوردستانی عێراق."
له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه، ئێران ده‌ستی کرد ووه به هێرشه
سه‌ربازییه‌کانی بۆسه‌ر باکوری عێراق به‌بیانووی له‌ناوبردنی چه‌کداره‌کانی
پژاک که له‌و ناوچه شاخاویانه‌ی سه‌ر سنووردان. هه‌روه‌ها له رۆژی
18ی ئابه‌وه، تورکیا ده‌ستی کردووه به هێرشه‌کانی بۆسه‌ر ناوچه
سنووریه‌کانی له‌گه‌ڵ عێراقدا، به‌مه‌به‌ستی لێدانی گه‌ریلاکانی پارتی
کرێکارانی کوردستان که گرووپێکی چه‌کدارییه به درێژایی ده‌یان ساڵه
له شه‌ڕ و ململانێدایه له‌گه‌ڵ تورکیادا.
تۆپبارانه‌کانی ئێران.
به‌پێی ئاماری ڕێکخراوه مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان و به‌رپرسانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ڕاپۆرتی میدیاکان، له ناوه‌ڕاستی مانگی
ته‌موزه‌وه ئۆپراسیۆنه‌کانی سوپای ئێران دژی چه‌کدارانی پژاک له‌و
گوندانه‌ی نزیکن له سنوره‌کانی ئێرانه‌وه بووه‌ته هۆی ئاواره بوونی
سه‌دان خێزان و کوژرانی لانی که‌م سێ له‌و گوندنشینانه و
برینداربوونی ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک. جووتیارانی ئه‌و گوندانه‌ی سه‌ر سنوور
به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند له سه‌ره‌تای مانگی ئابه‌وه
تۆپبارانه‌کانی ئێران زه‌ره‌رو زیان وێرانکاریه‌کی زۆری به ماڵه‌کانیان
گه‌یاندووه، هه‌روه‌ها بینیوویانه سه‌ربازانی ئێرانی سنووریان به‌زاندووه
بۆ ناو خاکی عێراق و مه‌ڕ و ماڵاته‌کانیان کووشتوون. به‌پێی ووته‌کانیان
هێرشه‌کانی ئه‌مجاره بۆسه‌ر هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و ماڵ و حاڵیان
هاوشێوه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه که
هیومان ڕایتس وۆچ له ڕاپۆرتێكی مانگی ته‌موزی
ساڵی 2010
تۆماریکردبوون.
له ماوه‌ی نێوان 26 ی ته‌موز تا 6ی ئاب، هیومان ڕایتس وۆچ سه‌ردانی
ناوچه‌کانی چۆمان ، قه‌ڵادزیه، قه‌سریه، سه‌نگه‌سه‌ر و ژاراوه‌ی
کردوو چاوپێکه‌وتنی کردووه له‌گه‌ڵ زیاتر له 12 له‌و گوندنشینه
ئاواره‌بووانه و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی هێشتا له گونده‌کانیاندا ماونه‌ته‌وه‌و
له ژێر تۆپبارانی تۆپخانه‌کانی ئێراندان. هه‌موو ئه‌و گوندنشینانه‌ی
چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کرا ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
گرووپه چه‌کداره‌کان له ناوچه‌کانیاندا نه‌بوون و هیچ ئامانجێکی سه‌ربازیش
له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌کانیاندا نه‌بووه نه پێشتر‌و نه له کاتی
تۆپبارانه‌کاندا. ناوچه زیان لێکه‌وتووه‌کان ده‌که‌ونه زنجیره
چیاکانی قه‌ندیل، به‌درێژایی سنووره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای هه‌ولێر
و سلێمانی، ئه‌م ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستاندان.
له کامپی ئاواره‌کانی گۆجار له پارێزگای سلێمانی، فاتمه محمدی ته‌مه‌ن
70 ساڵ به هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند که له کۆتایی مانگی ته‌موزه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی ماڵه‌که‌یان وێران بوو به‌هۆی تۆپه‌کانی ئێرانه‌وه خۆی و
11 له ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی له گوندی سونێ هه‌ڵهاتوون. گوندی سونێ
به دووری 30 کیلۆمه‌تر ده‌که‌وێته ڕۆژئاوای شاری قه‌ڵادزێ. هه‌روه‌ها
ووتی مزگه‌وت و قوتابخانه‌ی گونده‌که‌ش به‌هۆی تۆپبارانه‌کانه‌وه
وێران بوون.
فاتمه محمه‌د ووتی، "زیاتر له شه‌ش ساڵه ئێران ناوچه‌که‌مان
تۆپباران ده‌کات، به‌ڵام ئه‌م ساڵ بێ شوومار بوو، نازانم بۆ ئێران
گونده‌که‌مان تۆپباران ده‌کات – هه‌رگیز هیچ چه‌کدارێکی پژاکمان نه‌بینیووه.
هیچ چه‌کدارێکی پژاکم نه‌دیووه له گونده‌که‌ماندا."
هێرشه‌کانی تورکیا.
له 18ی مانگی ئابدا، تورکیا ده‌ستی کرد به هه‌ڵمه‌تی بۆمباران کردنی
گه‌ریلاکانی په‌که‌که، که تۆمه‌تباری کردبوون به تێوه‌گلانیان له
چه‌ند هێرشێکی خوێناوی پێش وه‌خت له ناوخۆی تورکیادا. به‌رپرسانی
عێراقی ڕایانگه‌یاند، له 21ی ئابدا، فرۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا
ئوتۆمۆبێلێکیان کرده ئامانج که چه‌ند هاووڵاتیه‌کی مه‌ده‌نی تێدا بوو.
به‌پێی ووته‌ی خزمانی نزیک له قوربانیه‌کان و به‌رپرسانی ناوخۆیی و
ڕۆژنامه‌نووسان، له هێرشه‌که‌دا حه‌وت له ئه‌ندامانی خێزانێک بوونه‌ته
قوربانی. به‌ڵام تورکیا نکۆڵی له‌وه ده‌کات که فرۆکه جه‌نگیه‌کانیان
به‌رپرسیاربووبن له‌و هێرشه.
ئه‌ندامانی خێزانه‌که، که له‌نێویاندا چوار منداڵ هه‌بوون، له‌ناو
پیکابێکی سپی نیسان 2011 دا بوون به مه‌به‌ستی سه‌ردانی خزمانیان له
گوندی بۆڵێ له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بوون به‌ره‌و ناوچه‌ی ڕانیه.
شه‌ماڵ حه‌سه‌ن که له ڕۆژی هێرشه‌که‌دا هاوسه‌ره‌که‌ی ڕێزان و کچه‌کانی
سۆلین ته‌مه‌ن 2 مانگ، سۆنیا 18 مانگ و هه‌روه‌ها دایک و باوکی هاوسه‌ره‌که‌ی
و دوو منداڵی تر گیانیان له‌ده‌ستداوه، له رۆژی 29ی ئابدا به خه‌مبارییه‌وه
هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند، "هێرشه‌که ئه‌وه‌نده به‌هێزبوو به
جۆرێک که لاشه‌کانیانمان نه‌ده‌ناسیه‌وه. داوا له کۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی
ده‌که‌م که لێپرسینه‌ه‌وه‌ی جدی له تورکیا بکات له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه
. چونکه ماڵ وێرانیان کردم."
چه‌ندین وێنه‌ی فۆتۆگرافی ڕووداوه‌که و ووته‌کانی حه‌سه‌ن له‌سه‌ر
ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن زۆرێک له میدیا کوردیه‌کانه‌وه بڵاوکرایه‌وه
که له وێنه‌کاندا لاشه‌ی سووتاو که‌رت بووی منداڵ و گه‌وره‌کان له‌سه‌ر
زه‌ویه‌که له نزیک سه‌یاره تێکشکاوه‌که‌و ه که‌وتبوون. هیومان
ڕایتس وۆچ نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆ دروستی ئه‌و وێنانه پشت ڕاست بکاته‌وه.
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌و ده‌ورو به‌ره‌دا نه‌بوو که ئاماژه به بوونی
ئامانجی سه‌ربازی بکات.
سوپای تورکیا ڕایگه‌یاند له 17ی ئابه‌وه، له ئه‌نجامی بۆمباران و
هێرشه ئاسمانییه‌کانیدا زیاتر له 145 چه‌کداریان له باکوری عێراق
کوشتووه که گومان ده‌کرێت سه‌ر به په‌که‌که بن، به‌ڵام ئه‌وه‌یان
ڕه‌تکرده‌وه که فڕۆکه جه‌نگیه‌کانیان به‌رپرسیاربن له کوشتنی ئه‌و
خێزانه و ده‌ڵێن که له وێنه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت ئاسه‌واری
ئۆتۆمبیله تێکشکاوه‌که هاوسه‌نگ نیه له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری هێرشی
ئاسمانییه‌کاندا. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه کرد
وه که فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی تورکیا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی وه‌ک چه‌کی
دژه فڕۆکه‌و شوێنی حه‌شاردانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان بۆردومان کردووه
له‌و ناوچه‌یه و له‌و کاته‌دا.
به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازی عێراق به به‌رده‌وامی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی
تورکیایان تۆمه‌تبار کردووه به ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه. له به‌یاننامه‌یه‌کی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له 28ی ئابدا ئاماژه به‌وه ده‌کات، "(مه‌سعود)
بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و
هێرشه‌ی سوپای تورکیا ده‌کات،" هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه
سوپای تورکیا به‌رپرسیاره له کوشتنی حه‌وت که‌س.
ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی.
عه‌بدلواحد گوانی، قایمقامی قه‌زای چۆمان، یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ی که
زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری لێکه‌وتووه به‌هۆی تۆپبارانه‌کانه‌وه، به
هیومان ڕایتس وۆچی راگه‌یاند که هێرشه به‌رده‌وامه‌کان له‌لایه‌ن
ئێران و تورکیاوه بوونه‌ته هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 9 هاوڵاتی و ئاواره‌بوونی
325 خێزان له ناحیه‌ی چۆمان و 500 خێزان له ناوچه‌ی سیده‌کان.
عه‌بدلواحد گوانی ووتی، "تورکیا و ئێران له هێرشه‌کانیاندا جیاوازی
ناکه‌ن له نێوان گرووپه چه‌کداره‌کان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیدا، هه‌روه‌ها
به به‌راورد به ساڵی ڕابردوو بۆمبارانه‌کان ئه‌م ساڵ زۆر چڕ‌وپڕ تره،
تێبینیمان کردووه ئه‌م ساڵ بۆمبارانه‌کانی تورکیا زیاتر عه‌شوائیه –
له ساڵانی ڕابردوودا زیاتر چه‌ند شوێنێکی تایبه‌تیان ده‌کرده ئامانج
به‌ڵام ئێستا زیاتر هێرشه‌کانیان کوێرانه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی ئامانجێکی
دیاریکراویان هه‌بێت."
له‌سه‌ره‌تای مانگی ئابدا، عه‌بدلواحد گوانی و چه‌ند گوندنشینێکی
ئاواره بۆ هیومان ڕایتس وۆچ دووان و وتیان هێرشه‌کان بوونه‌ته هۆی
ئاواره بوونی چه‌ندین جووتیاری ناوچه‌که و جێهێڵانی دانه‌وێڵه و به‌رووبومه‌کانیان،
سه‌ره‌نجام له‌ناوچوونی به‌شێکی زۆری به‌رووبوومی ئه‌م ساڵیان. ژماره‌یه‌ک
له جووتیارانی ناوچه‌که به هیومان ڕایتس وۆچیان ڕاگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی
تۆپبارانه‌کان له وه‌رزی چاندن و دوورینه‌وه‌ی به‌رووبوومه‌کانیاندایه،
له‌و باوه‌ڕدان ئه‌مه هه‌وڵێکی ئه‌نقه‌ست بێت بۆ وه‌ده‌رنانی
دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له گونده‌کانیان و هه‌راسان کردنی ژیانیان.
هه‌روه‌ک ساڵانی ڕابردوودا ئاسان نه‌بووه بۆ ڕێکخراوه مرۆییه‌کان و
شاره‌وانیه‌کانی ناوخۆ له دابین کردنی پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ
خێزانه ئاواره‌کان. حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئامارێکی ڕه‌سمی نیه
سه‌باره‌ت به گوندنشینه ئاواره بووه‌کان.
نوێنه‌ری یه‌کێک له ڕێکخراوه مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان که له
ناوچه زیان لێکه‌وتووه‌کان کارده‌کات رۆژی 30 ئاب به هیومان ڕیتس
وۆچی راگه‌یاند که هێرشه‌کان بوونه‌ته‌هۆی ئاواره بوونی 450 خێزان.
به‌ڵام ئه‌م ژماره‌یه ته‌نها ئه‌و خێزانانه ده‌گرێته‌وه که له
کامپی ئاواره‌کاندا نیشته‌جێ بوون، چه‌ندین خێزانی تر له ماڵی خزم و
که‌سوکاره‌کانیان یان له شوێنه‌کانی تردا نیشته‌جێ بوون. نوێنه‌ری یه‌کێک
له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی عێراق که له 3ی ئابدا له به‌غداده‌وه
سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان کردوو ڕایگه‌یاند ژماره‌ی خێزانه ئاواره‌بووه‌کان
ده‌گاته 750 خێزان له ناوچه‌کانی چۆمان و سیده‌کان و حاجی ئۆمه‌ران.
ڕێکخراوی کۆچی نێو ده‌وڵه‌تی به هیومان ڕایتس وۆچ ی ڕاگه‌یاند له 26
ئابه‌وه، تا ئێستا یارمه‌تیان به‌سه‌ر نزیکه‌ی 295 خێزان له کامپی
ئاواره‌کان دابه‌ش کردووه- 276 خێزان له پارێزگای سلێمانی و 20 خێزان
له پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مه جگه له نزیکه‌ی 300 خێزانی تری ئاواره
له سنوری پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێن و پێویستیان به یارمه‌تیه.
کاردانه‌وه‌ی حوکومه‌ت.
له مانگی ئابدا، حکومه‌تی عێراق هه‌ردوو باڵوێزی ئێران و تورکیای له
به‌غداد بانگهێشت کرد‌و نیگه‌رانی حکومه‌تی سه‌باره‌ت به هێرشه‌کان پێ
ڕاگه‌یاندن، هه‌روه‌ها هه‌ردوو په‌رله‌مانی عێراق و کوردستان به
تووندی ئیدانه‌ی هێرشه‌کانیان کرد.
له 27ی ته‌موزدا، په‌رله‌مانتارێکی عێراق که نه‌یویست ناوی ئاشکرا
بکرێت به هیومان ڕایتس واچ ی ڕاگه‌یاند، له کاتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان
له‌گه‌ڵ دیبلوماتکارێکی باڵای ئێرانی له‌و ڕۆژه‌دا، دیبلۆماته ئێرانیه‌که
جه‌ختی له‌وه کردۆته‌وه که "زۆر گرنگه" بۆ ئێران پشتێنه‌یه‌کی ئه‌منی
به درێژایی سنوره‌کانی دروست بکات ئه‌و ناوچانه "پاک بکرێنه‌وه له
دانیشتوانه‌کانی".
هه‌روه‌ها دیپلۆماته ئێرانیه‌که پێشنیازی ئه‌وه‌ی کردووه که سوپای
عێراقی له‌و ناوچه سنوریانه‌دا جێگیر بکرێن له جیاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که پارێزگاری سنوره‌کان ده‌که‌ن چونکه
هێزه عێراقیه‌کان "نزیک نین" له دانیشتوان ناوچه‌که.
به‌رپرسانی هه‌ردوو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی ناوه‌ندی له
به‌غداد ووتیان به هیومان ڕایتس وۆچ له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا
ئێران و تورکیا ڕه‌تیان کردۆته‌وه وه‌ڵامی داواکاریه‌کان بده‌نه‌وه
سه‌باره‌ت به وه‌ستانی هێرشه‌کان. هه‌ردوو ووڵات به مافی خۆیانی ده‌زانن
هێرش بکه‌نه سه‌ر گرووپه چه‌کداره‌کان له ناو باکوری عێراقدا هه‌روه‌ها
ڕه‌تیان کرده‌وه که هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیان کردبێته ئامانجی هێرشه‌کانیان.
به‌کر بۆزداج، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا، له 21ی ئاب له کۆنگره‌یه‌کی
رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ر کاتێک پێویست بێت ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌کانیان
به‌رده‌وام ده‌بن و دوودڵ نابین له هێرش کردن".
واحد جه‌لالزاده، پارێزگاری ئازرباینجان له ئێران له 6ی ئابدا، به
ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی ووڵاته‌که‌ی ڕاگه‌یاند "ئۆپراسیۆنه‌کان دژی چه‌کدارانی
پژاک به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تا هه‌موو ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه ده‌کوژرێن"
به‌ڵام به‌زاندنی سنوری عێراقی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی ئێرانه‌وه به
پڕوپاگه‌نده ناوزه‌ند کرد.
پژاک و په‌که‌که به‌ئاشکرا دانیان به‌وه‌دانا که هێرشه چه‌کداریه‌کانیان
دژی سوپای ئێران و تورکیا زیاد ده‌که‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له خه‌بات
له پێناو یه‌کسانی نه‌ته‌وایه‌تی بۆ کورده‌کانی ئه‌و دوو ووڵاته.
جۆو ستاۆک ووتی، "به‌ڵگه‌کان ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن که هه‌ردوو ووڵاتی
ئێران و تورکیا به‌پێی پێویست کارناکه‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی که
هێرشه‌کانیان که‌مترین زیان به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌گه‌ینن، به‌نیسبه‌ت
سوپای ئێرانه‌وه، وادیاره که له کاتی هێرشه‌کانیدا به‌شێوه‌یه‌کی
ئه‌نقه‌ست هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌کاته ئامانج،" هه‌روه‌ها ووتی "
پێویسته ئێران و تورکیا ڕێز له یاسا مرۆییه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان بگرن
به‌بێ ڕه‌چاوکردنی هۆکاری هێرشه‌کانیان."
٢\٩\٢٠١١
رێکخراوی چاودێری مافه‌کانی
مرۆڤ
|