١٨\١٢\٢٠١٠
کوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئەوەی لە ئێستادا ده‌کرێ
بکرێ تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌ییه.

حسێن حسێنی
سه‌ره‌تا.
کوردستانی رۆژهەڵات بەرزی و نشێوی زۆری بە خۆیەوە بینیوە . ئەوەی وەکو
مێژوێکی خەباتی سیاس بەردەوام دەکرێت باسی ب‌کرێت لە ڕاپەڕینی شێخ
عوبیداللەی شەمزینان و هەمزەئاغای مەنگووورەوە دەست پێدەکات . ئەو
بەرئەنجامەی ئێستا لە بەردەستماندایە و کاریگەری لە سەر ژیانی هەموو
تاکەکانی کورد دانەوە و هەندێک جار وەک شەڕی کورد و عەجەم باس دەکرێت
سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەر دەمە .هەندێکجار کورد سەرکەوتنی بۆ
ماوەیەکی کاتی بەدەست هێناوە و یان حکومەتی ئێرانی بە تەواوی تەنگەتاو
کردووە بەڵام هەمیشە بە شکەستی سەربازی کورد لە قۆناغێکەوە بەرە و
قۆناغێکی کە رۆیشتووە لە شێخ عوبیداللەی شەمزینەوە و بۆ سمکۆ لە سمکۆوە
بۆ ژێ کاف و کۆماری کوردستان گواستنەوەی خەباتی سیاسی بۆ کوردستانی
باشور یان تێکەڵ بوون لەگەڵ حیزبی تودە لە دوای رووخانی کۆماری
کوردستان ، شۆڕشی ئیسلامی و هەستانەوەی کوردستانی رۆژهەڵات بە شێوەیەکی
بەرفراوان ، لە دواییدا جەنگ لەگەڵ حکومەتی ئیسلامی و جەنگ لەگەڵ
براکان دیسانەوە شکست و پەنا بردن بۆ کوردستانی باشورئەمە هەموو مێژووی
خەباتی کوردستانی رۆژهەڵاتە لە چەند دێرێکدا . دیارە خەباتکارانی کورد
بە هەموو جیاوازی بیروباوەڕەکانیانەوە بە هیچکام لە ئامانجەکانیان
نەگەیشتوون . لێدانی ئەم دروشمەی کە خەبات هێشتا درێژەی هەیە جگە لە خۆ
هەڵخڵەتاندن هیچی تر نییە ، راسته مێژووە ناوه‌ستێ به‌ڵام لەم ساتە
وەختەدا ئه‌م شێوازه له خه‌بات تووشی وەستان بووە . ئەی دەبێت چی
ب‌کرێت ؟ئەم وتارە لە گۆشە نیگایەکەوە دەیەوێت وڵامی ئەم پرسیارە
بداتەوە.
بەردەوامیی دان بە خەباتی
چەکداریی.
ئایا دەکرێت درێژە بە خەباتی چەکداری بدرێت؟ تا رژیم لە پێبخرێت ، یان
ئەوەندە خوێن لەو فیلە برژێت تا دەکەوێت؟ با واقع بین بین کۆماری
ئیسلامی ئەگەر یەکەم هێزی چەکداری ناوچەکەی لە بەردەستدا نەبێت ئەوە
بێگوومان خاوەنی یەکێک لە بە هێزترین هێزە چەکدارەکانی جیهانە کە بە
ئەنواعی کەرەسەی جەنگی پێشکەوتوو پۆشتەکراوە. لەوەها بارۆدۆخێکدا
هەرچەشنە بەرەو رووبوونەوەێکی چەکداری بەمانای خۆ تیابردنە لەلاێکی
ترەوە بارۆدۆخی سیاسی ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک پشتگیری بەردەوامی وەها
خەباتێک ناکات لەوانەیە بۆ ماوەیەکی کورت هەندێک هێز لەلایەن
کەسانێکەوە بۆ جەنگ هانبدرێن ، بەڵام هەر ئەو کەسانە ئەو هیزانە هەر
زۆر زوو دەکەن بە قوربانی هەندێک مەسلەحەتی سیاسی جونداللەی بەلوچستان
نموونەێکی زەقە.
خۆمتکردن بە هێزی چەکدارەوە تاوەکو کاتی خۆی.
لێرەدا نموونەی کوردستانی باشوور لە بەرچاو گیراوە تەنانەت زۆر کەس
هانی کەسایەتییە سیاسییەکان دەدەن کە یەکبگرن و بەرەیەک دروست بکەن
تاوەکوو لە چرکەساتێکی مێژوویی‌دا هەر لە ورمێ وە تا کرماشان لە هێزە
چەکدارەکانی رژێم پاکبکرێتەوە. لێرەدا بەراورد کردنێکی هەڵە لە نێوان
کوردستانی باشور و رۆژهەڵاتدا دەکرێت . لە راستییدا جیاوازی بارۆدۆخی
سیاسی کوردستانی باشوور لە ساڵی ١٩٩١لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستاندا زۆر
زۆرە دەکرێت بووترێت هەر بەراورد ناکرێن. سەرتا دەبێت بپرسین تووخمە
سەرەکییەکانی راپەڕین لە کوردستانی باشوور چی بوو ئایا ئەو توخمانە لە
کوردستانی رۆژهەڵاتدا بوونی هەیە؟ یان دەکرێت دروست بکرێن؟ لە ساڵی
١٩٩١ کوردستانی عێراق خاوەنی سەددان هەزار جاش بوو کە حکومەتی سەدام
حسێن بە مەبەستی بەرەبەرەکانێ لەگەڵ ئێران و بزوتنەوەی کوردی رێکی
خستبوون ، هەروەها شیوازی بەستنەوەی ئەم هێزانە بە یەکترەوە شێوەی
عەشایری بوو، ئەم جاشانە بوون بەکۆڵکەی سەرەکی بۆ ڕاپەڕین واتە بە
ئاسانی روویی چەکەکانی حکومەتی عێراق بەرەرویی خۆی وەرگەڕا . کە ئەمە
بە هیچ شێوەیەک لە کوردستان رۆژهەڵات بوونی نییە راستە جاش هەیە بەڵام
نە بەم فەراونییەو نەبەم شێوەیه لە تەنزیم له کوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌دی
ناکرێت. له‌لاێکی تره‌وه رژێمی به‌عس به تێکدانی شارۆچکه‌و لادێکان
خه‌لکی له شاره گه‌وره‌کان و موجه‌مه‌عه‌کان کۆکردبووه‌وه که خۆی
یه‌کێکی تر بوو له توخمه‌کانی ڕاپه‌ڕیین . روودانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌ی
که به‌سه‌ر عێراقدا هات به‌و شێوه‌یه بۆ ئێران نزییک له مه‌حاڵه
بۆیه گه‌ره‌و کردن له سه‌ر ئه‌مه وه‌ک گره‌وکردن وایه له سه‌ر ئه‌سپی
دۆڕاو.
خه‌باتی سیاسی له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی وڵات.
له ناوه‌وه‌ی وڵات خه‌باتی سیاسی به شێوه‌ی ئاشکرا نزییک له مه‌حاڵه
و هه‌ڵگری ریسکی زۆر گه‌وره‌یه هه‌موومان به چاوی خۆمان بینیمان که
دوایی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری مه‌ده‌نی ترین شیوازی ره‌خنه‌ی سیاسی
چۆن به‌ره‌و رویی درندانه‌ترین شێوازی سه‌رکووت بوویه‌وه ئه‌ویش سه‌رکوت
کردنی که‌سانێک که هه‌لقوڵاویی ناخی خودی حکومه‌ت بوون ، نه دژی ولی
فقیه بوون و نه‌داوای گۆڕانکاری رادیکاڵیان ده‌کرد به‌ڵکو به ته‌واوی
له چوار چێوه‌ی یاساکانی خودی کۆماری ئیسلامی‌دا تێکۆشانیان ده‌کرد .
بۆیه بۆ بزۆتنه‌وه‌ی کوردی مه‌حاله بتوانێت له ناو خۆی ئێران‌دا
تێکۆشانی سیاسی ئاشکرا ، یان نیوه ئاشکرا بکات. به‌ڵام بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵات مه‌جالی تێکۆشانی سیاسی به‌رفراوانه و ده‌کرێت به دروست کردنی
لۆبی و پێگه‌یاندنی جیلی دووه‌می تاراوگه‌نشینیان له وڵاتانی
خۆرئاوایی کاری گه‌وره ب‌کرێت به‌ڵام ئه‌مه به‌ره‌وڕویی کێشه‌ی حیزبی
کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کدا ده‌بێته‌وه که ناتوانن یه‌کتری قه‌بووڵ
بکه‌ن و زۆربه‌یان گیرۆده‌ی عوقده مێژووییه‌کان و خه‌یاڵ پڵاوه‌کانن.
چی بکرێ.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که باسم کرد هێشتا مه‌یدانێکی به‌رفراوان بۆ
چالاکی له کوردستانی رۆژهه‌ڵات بوونی هه‌یه، کوردستانی ئێستا
کوردستانی 30 ساڵ له‌وه‌و پێش نییه هه‌م هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی به‌هیزتر
و عه‌قڵانیتر بووه ، هه‌م هه‌رمی خوێنه‌واری پێشکه‌وتنی زۆری به‌ده‌ست
هێناوه . ئێستا هه‌موو شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان زانکۆی تێدایه
ژماره‌ی خوێنه‌وارانی هه‌ڵگڕی بڕوانامه‌ی زانکۆ زۆر به‌رفراوان بووه،
نه‌خوێنه‌واری نزییکه به ته‌واوی به تایبه‌ت له ناو که‌سانی ژێر چل
ریشه‌که‌ن ده‌بێت. هۆشیاری نه‌ته‌وایه‌تی له ئاستێکی سه‌ره‌وه‌یه و
ئه‌م هۆشیارییه به هۆی تێکڵ بوونی خوێندکارانی ناوچه‌کانی سنه و سه‌قز
و مهاباد له گه‌ڵ خوێندکارانی ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام به‌ره‌و
ئه‌و ناوچانه کشاوه واته له باری جوغرافیاییه‌وه زۆر به‌رفراون
بووه ئه‌مانه هه‌وێنی گۆڕانکاری گه‌وره‌ن له ناوه‌وه‌ی کوردستان به
مه‌رجێک داوای کاری ریسکاوی و مه‌حاڵیان لێنه‌کرێت. دروستکردنی (NGO)
کان و کۆمه‌ڵه هاریکارییه بچووکه‌کان چ به مه‌به‌ستی کاری کلتوری
یان ئابوری وه یان ته‌نانه‌ت سیاسی رێگه‌ێکی گرینگه بۆ تێکۆشان له
ناوه‌وه‌ی کوردستان که ئه‌مان خۆیان ده‌توانن به دروستکردنی لۆبی له
ناو دڵی کۆماری ئیسلامی هه‌نگاو به‌ره‌و هه‌ندێک مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵگرن
له هه‌رحاڵدا هه‌نگاو نانی گه‌وره و داخوازی گه‌وره با هه‌رچه‌ند مه‌شروعیش
بێت کۆمه‌لگا به‌ره‌و داخراویی سه‌رکوت کردن ده‌بات له بیرمان نه‌چێت
ئێمه ده‌رباره‌ی ئێرانه‌وه قسه‌ده‌که‌ین که ئیسلاح خوازه‌کان که
زۆربه‌یان ئه‌ندامانی کۆنی سپای پاسدارنن ته‌حموڵ ناکرێن!. جگه‌له‌مانه
کاری زانستی رێگه‌ێکی تر بۆ پێشخستن و تێکۆشانی نه‌ته‌وایه‌تیه حیزبه‌کانی
کوردستان له جیاتی ده‌سته‌و یه‌خه بوون باشتر وایه خه‌ریکی کار
زانستی له بواره رێکخراوه‌یه‌که‌ی خۆیاندا بن ، کاری زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی
، سیاسی و کلتوری کۆمه‌لگای کوردی به زیندوویه‌تی ده‌هێڵێته‌وه و به‌ره‌و
پێشه‌وه‌ی ده‌بات . ئه‌گه‌ر سه‌یری سایتی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات بکه‌ییت
به نزییکه‌ی هه‌موویان به‌ریین له هه‌رچشنه وتارێکی زانستی جیدی که
خوێندنه‌وه‌ی قووڵی له پشته‌وه بێت. پێگه‌یاندنی کادیرانی حیزب له
زانکۆکان‌دا رێگه‌یه‌کی گرینگه بۆ زانستی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م
رێکخراوانه. هه‌موو ئه‌و کارانه‌ی که له ناوخۆی وڵات‌دا ده‌کرێ ب‌کرێت
،ده‌توانرێ له ده‌ره‌وی وڵات به فراوانی ئه‌نجام بدرێت له بیرمان نه‌چیت
که جیلی دوه‌می تاراوگه نشینیان که له دایکبوویی هه‌نده‌رانن به‌ره‌و
روویی توانه‌وه بوونه‌ته‌وه که ئه‌مه نیشانه‌ی ده‌ستپێکی خه‌ساره‌تێکی
گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌ییه.هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی هاووڵاتی بوون
له کوردستانی عێراق بۆ ئه‌و کوردانه‌ی که هه‌ندێکیان ده‌یان ساڵه له
ئۆردۆگاکاندا ده‌ژین رێگه‌ێکی گرینگه بۆ پێگه‌یاندنی شۆڕشگێرترین
کوردانی رۆژهه‌ڵات، چاوه‌ڕوانی ئه‌به‌دی له‌و ئۆردۆگایانه ئاکامه‌که
ی ئینشقاق و بوغزاندنه بۆیه پێدانی جنسیه‌ی عێراق به کوردانی
دانیشتووی ئۆردوگاکان مه‌سئولیه‌تی مێژوویی سه‌ر شانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که داوای لێناکرێ ئه‌وانیش به خه‌مییه‌وه
نیین.
به‌رئه‌نجام.
له ئێستادا ئه‌وه‌ی گرینگه تێکۆشانی نه‌ته‌وییه که خه‌باتی سیاسی
به‌شێکی بچوکی ئه‌م تێکۆشانه‌یه که ئه‌مه ده‌کرێت به
( (NGOو کۆمه‌ڵه‌ی
بچووک بۆ ئه‌نجامدانی کاری زانستی و ئابوری و کلتوری و سیاسی ده‌سته‌به‌ر
ب‌کرێت. هه‌وڵدان بۆ هێشتنه‌وه‌ی کوردانی وڵاتانی خۆرئاوا وه‌ک کورد و
هه‌وڵدان بۆ دانانی کاریگه‌ری ئابوری و زانستی و سیاسی له سه‌ر ئه‌و
وڵاتانه رێگه‌ێکی گرینگی تێکۆشانی نه‌ته‌وییه . هه‌وڵدان بۆ
باشترکردنی ژیانی کوردانی ناو ئۆردوگاکان و به‌ده‌ستهێنانی مافی
هاووڵاتی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌م له‌باری ئابووری و هه‌م له
باری زانستییه‌وه خۆیان پێبگه‌ێنن رێگاێکی تری تێکۆشانی نه‌ته‌وییه.
ماڵپەڕی حسێن حسێنی
|