١٦\٨\٢٠١٤
کوردستانی سه‌ربه‌خۆ
به نه‌ڕه‌نه‌ڕی سه‌ركرده دروست نابێ!

ئارام حه‌مه‌ساڵح
گومانی تێدا نییه كه دروستبوونی کوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی
هه‌موو تاكێكی كورده جا ئه‌م خه‌ونه به بروبیانووی جیاواز جاروبار
خامۆش ده‌بێت و جاروباریش له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سه‌لاتی سیاسی
کوردستانی باشووره‌وه بانگاشه‌ی بۆ ده‌كرێت ودێته‌وه جۆش وخرۆش به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچ زه‌مینه‌سازییه‌كی گونجاوی بۆ كرابێت به‌م دواییه سه‌رۆكی
هه‌رێم ئه‌م بابه‌ته‌ی جارێكی تر هێنایه‌وه گۆڕێ و هه‌راوزه‌نایه‌كی
زۆری له‌ناو میدیای كوردی و بیانی‌دا نایه‌وه ،گوڕ‌و تینی ئه‌م بانگاشه‌یه
هاوڕێك بوو له‌گه‌ڵ داگیركردنی موسڵ له لایه‌ن چه‌ته‌كانی داعشه‌وه،
به ڕاستی دنیایه‌كی سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه ده‌سه‌لاتێكی سیاسی كه هه‌تا
ئێستا نه‌یتوانیبێت گه‌له‌كه‌ی رازیبكات چۆن ده‌توانێ کوردستانی
سه‌به‌خۆ دروستبكات! سه‌ركرده‌یه‌ك كه هیچ ڕوانگه‌یه‌كی سیاسی نه‌بێت
و هه‌رده‌م خه‌ریكی بازرگانی و نه‌وت فرۆشتن بێ ده‌بێ چۆن کوردستانێكی
سه‌ربه‌خۆ چێبكات! سه‌ركردایه‌تیه‌ك كه هه‌رگیز پێش ڕووداوه‌كان نه‌كه‌وتووه
هه‌میشه له‌دوای ڕووداوه‌كانه‌وه ته‌په‌ی دێت ده‌بێ چ متمانه‌یه‌كی
لای خه‌ڵكی دروست كردبێ بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێبكه‌ن! به‌چاوی خۆمان
بینیمان چه‌كداره‌كانی زێڕه‌ڤانی كه كاراترین و پڕچه‌كترین هێزی هه‌رێمه
نه‌یتوانی دوو شارۆچكه‌ی زو‌مار و شه‌نگال له‌ده‌ست چه‌ته‌كانی داعش
بپارێزی ئیدی چۆن ده‌توانێ به‌رگری له هه‌موو کوردستانی باشوور بكات و
سه‌روماڵی هاووڵاتیان بپارێزی !ئایا چ هزر و لۆژیكێك قبوڵی ئه‌وه ده‌كات
كه لایه‌نێكی مێنتاڵ خێله‌كی بتوانێ به‌یارمه‌تی و موباره‌كه‌ی
شۆڤێنیستی توركی و به‌عسی و عه‌ره‌بی و كۆكتێلێك له پان ئیسلامیزم و
عه‌ره‌بیزمی سوننه مه‌زهه‌بی سعودی و قه‌ته‌ری كه هه‌مویان پاڵپشت و
دروستكه‌ری داعشن کوردستانێكی ئازاد و سه‌ربه‌خۆمان بۆ چێبكات..!!
درۆزنیی ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌وه‌دایه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌سه‌ر دزینی
نه‌وت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندیدا بكه‌وێته كێشه‌وه یان كێشه‌ی
ڕاگرتنی مووچه‌ی مامۆستا و پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌ران بته‌قێته‌وه،
ڕاسته‌وخۆتیغی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ ده‌مه‌زه‌رد ده‌كاته‌وه‌و ده‌كه‌وێته
گه‌وجاندنی خه‌ڵكی وبه بانگاشه‌ی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ كێشه‌ناوخۆییه‌كان
له‌بیر خه‌ڵكی ده‌باته‌وه! له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌موو په‌رله‌مانتاره‌كانیان
هه‌روه‌كوو جاران له به‌غداد كاری خۆیان ده‌كه‌ن و خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك
كۆمار كاندید ده‌كه‌ن یانژێ به‌م دواییه سه‌رۆكی هه‌رێم یارمه‌تی
فڕۆكه‌ی جه‌نگی له حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌رده‌گرێت و ده‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ
دروستكردنی حكومه‌تێكی ناوه‌ندی بنكه فراوانداین به مه‌رجێ مافی هه‌موو
پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئیتنیكی و ئاینییه‌كانی تێدا پارێزراو بێت، به
ڕاستی ئه‌م شانۆگه‌رییه كۆمیدیه ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زارییه بۆ ئه‌كادیمیست
و ڕوناكبیره كڵۆڵه‌كانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم
هێنده سه‌رگه‌ردانن كه هه‌تا ئێستاش نازانن دامه‌زراندنی هه‌رسێ ده‌سه‌لاتی
یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه
و به بێ چه‌سپاندن و ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ ده‌سه‌لاته ناچێته ئه‌جێندای
یوئێنه‌وه و پێنج ئه‌ندامه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی یوئێن ده‌نگی له‌سه‌ر
ناده‌ن.
به‌هۆی هاتنی داعش و قوچاندنی له‌شكری مالیكییه‌وه ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی نه‌خشی هێناو كه‌ركووك و هه‌ندێ ناوچه‌ی تربه‌بێ ته‌قه كه‌وتنه‌وه
ژێرده‌ستی پێشمه‌رگه به‌مه‌ش كێرڤی ناسیۆنالیستیی به‌رزبۆوه و
سیاسییه نه‌وتفرۆشه‌كان كه‌وتنه‌وه خۆهه‌ڵكێشان و نه‌ڕه‌نه‌ری
كاڵوكرچ و بێناوه‌رۆك، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه بڵێن له‌مه‌ودوا باسی
مادده‌ی ١٤٠ ناكه‌ین كه ده‌بوو ته‌واو پێچه‌وانه‌كه‌ی بڵێن چونكه
مادده‌ی ١٤٠ ماده‌یه‌كی قانوونیه و زۆر ناوچه‌ی تریش ده‌گرێته‌وه كه
هێشتا له‌ژێر ده‌ستی حكومه‌تی ناوه‌ندیدایه، هه‌رله ئێستاوه من دژی
ئه‌و کوردستانه سه‌ربه‌خۆیه‌م كه ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێم یان ڕاستتر
بڵێم ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله‌یه‌ك بانگاشه‌ی بۆ ده‌كات له‌به‌ر ئه‌م
هۆیانه‌ی لای خواره‌وه:
١. ئه‌م کوردستانه سه‌ربه‌خۆیه ڕژێمێكی پاشایه‌تی دیكتاتۆرده‌بێته
كوێخاوبڕیارده‌ری و تێیدا به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و خێڵه‌كی
پێش به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌وێت و نه‌وتفرۆشتن ده‌بێته پیشه‌ی
سه‌ره‌كیان.
٢. ئه‌م کوردستانه سه‌ربه‌خۆیه كه‌ركووك و ناوچه‌دابڕاوه‌كانی تێدا
نابێت و ڕه‌نگه بۆ هه‌تاهه‌تایه كه‌ركووك له ده‌ست بده‌ین.
٣. كاتێ كه پاشایه‌كی دیكتاتۆر سه‌رۆكی کوردستان بێ، گومانی تێدانییه
هیچ پلانێكی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت نییه.
٤. مافی مرۆڤ ومافی ژنان و سه‌ربه‌ستی تاكه كه‌س به هیچ شێوه‌یه‌ك له
ژێر چه‌پۆكی پاشایه‌كی دیكتاتۆردا ده‌سته‌به‌رنابێ.
٥. مافه دیموكراتیه‌كان و مافی دروستكردنی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
هه‌رگیز جێبه‌جێ ناكرێ.
٦. دوژمنایه‌تیكردنی كوردانی توركیاوسوریا و (ڕه‌نگه كوردانی ئێرانیش)
به پێی خواستی توركیا ده‌بێته مه‌رجێكی بنه‌ڕه‌تی بۆ ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه.
جا کوردستانێكی سه‌ربه‌خۆ كه ئه‌وه حاڵی بێ، نه‌بوونی باشتره.
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|