١٨\٧\٢٠١٣
خیانه‌تی (AHC)
و داگیرکاریی ئه‌رمه‌نییه‌کان.

رەمەزان کەریم*
- بەشی
دوازدەم -
به‌پێی ئه‌و بڕیاره، به‌شێک له‌خاکی لاچین ده‌درێت به‌ئه‌رمه‌نستان،
به‌م شێوه‌یه «رێگه‌ی لاچین» ده‌کرێته‌وه‌و ناوچه‌ی سه‌ربه‌خۆی قه‌ره‌باغی
ئازه‌ربایجانیش که زۆربه‌ی دانیشتووانی ئه‌رمه‌نین، خاکه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر جوگرافیای ئه‌رمه‌نستان. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، به‌شێکی ناحیه‌ی
«مه‌گری»ی ئه‌رمه‌نستان ده‌درێته‌وه به‌ئازه‌ربایجان‌و «رێگه‌ی مه‌گری»
ده‌کرێته‌وه، هه‌روه‌ها کۆماری سه‌ربه‌خۆی نه‌خجه‌وان-یش که ده‌که‌وته
نێوان ئازه‌ربایجان‌و خاکی ئه‌رمه‌نستان، له‌ڕێی زه‌مینییه‌وه ده‌به‌سترایه‌وه
به‌ئازه‌ربایجان.
ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌و پڕۆژه‌یه که تورکیاش به‌دڵ‌و به‌گیان پشتگیری
ده‌کرد، چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی قه‌ره‌باغ یان هاوکاریکردنی «برا ئازه‌رییه‌کانیان»
نه‌بوو، به‌ڵکو «به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی» خۆیان بوو. به‌مجۆره که
له‌گه‌ڵ جێبه‌جێبوونی پڕۆژه‌که، کۆماری سه‌ربه‌خۆی نه‌خجه‌وان که ٩
کیلۆمه‌تر سنووری هه‌بوو له‌گه‌ڵ تورکیا، له‌ڕێی وشکانییه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
به‌ئازه‌ربایجان‌و، تورکیاش به‌سه‌ر ده‌ریای قه‌زوینه‌وه به‌ره‌و رووی
ئاسیای ناوه‌ڕاستدا ده‌کرێته‌وه. پاشان که تورکیا رۆڵێکی به‌رچاوی ده‌بینی
له‌داگیرکاریی ئه‌رمه‌نییه‌کان به‌سه‌ر کوردستانی سووردا، سه‌لماندی که
چه‌نده پابه‌نده به‌و پڕۆژه‌یه‌وه.
جگه له‌هه‌ندێک چاودێری بیانی که داگیرکردنی کوردستانی سووریا‌ن
هه‌ڵده‌سه‌نگاند، ته‌نانه‌ت خودی ئازه‌رییه‌کانیش له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون
که ئه‌و ناوچه‌یه به‌بێ شه‌ڕ، به‌هاوکاری تورکیا‌و کاری تێکده‌رانه‌ی
به‌ره‌ی گه‌لی ئازه‌ربایجان (AHC)
ته‌سلیمی ئه‌رمه‌نییه‌کان کراوه.
به‌ڕاستیش وته‌کانی هه‌زاران شایه‌تحاڵ که بۆ راگه‌یاندنه‌کانی
ئازه‌ربایجان قسه‌یان ده‌کرد، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لماند. شاری «شوشا» که
له‌لایه‌ن ئازه‌رییه‌کانه‌وه به‌جه‌رگی قه‌ره‌باغ‌و تاجی سه‌ری
ئازه‌ربایجان ده‌ژمێردرا، له ٨ی ئایاری ١٩٩٢ و به هاوکاریی
ناڕاسته‌وخۆی (AHC) که‌وته ژێر ده‌ستی
سوپای ئه‌رمه‌نستان‌و، (AHC) به هۆی
ئه‌م رووداوه‌وه ده‌یویست «ده‌سه‌ڵاتی خیانه‌تکار» له‌سه‌ر کار
لابدات. به‌ره‌ی گه‌لی ئازه‌ربایجان «خیانه‌تی شوشا»ی کرده ئامرازێکی
سیاسی بۆ وروژاندنی خه‌ڵک له‌دژی ده‌سه‌ڵات؛ به‌ڕاستیش دوای
هه‌فته‌یه‌ک، له ١٥ی ئایار توانیان ده‌سه‌ڵاتی «موزه‌فه‌ر ئه‌لچی
به‌ی» نه‌هێڵن که به‌پێی راسپارده‌کانی تورکیا ده‌جوڵایه‌وه‌و
به‌ئاسانی به‌کاریان ده‌هێنا، به‌ڵام دیسانیش ده‌سه‌ڵاتی راسته‌قینه
به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه نه‌بوو که گوایه ده‌سه‌ڵاتیان گرتبووه ده‌ست.
ئاراسته‌کردنی ده‌ره‌کی هه‌ر به‌رده‌وام بوو. پیلانگێڕه‌کان سێ
ئامانجیان هه‌بوو: (١) به راگواستنی هه‌موو کورده‌کان به‌جارێک،
فاکته‌رێک به‌ناوی کورد له‌ناوچه‌که‌دا نه‌هێڵن، (٢) ئه‌رمه‌نییه‌کان
وه‌ک داگیرکه‌ر به‌هه‌موو دنیا بناسێنن‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خاکانه‌ی
که لێیان داگیر کردوون، نه‌خجه‌وان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ر خاکی
ئازه‌ربایجان‌و تورکیا تێکه‌ڵ به‌هه‌موو جیهانی تورک بکه‌نه‌وه، (٣)
تورکیاش که هه‌میشه له‌گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌هۆی قه‌تڵوعامی
ئه‌رمه‌نییه‌کان، تووشی کێشه ده‌بوو، به‌مه ده‌یویست ئه‌رمه‌نییه‌کان
وا بناسێنێت که «داگیرکاری و کوشتار له‌سه‌ر برا تورکه
ئازه‌رییه‌کانمان په‌یڕه‌و ده‌که‌ن».
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌م پیلانه‌دا، له ١٧ی ئایاری ١٩٩٢ ناحیه‌ی
لاچین، به‌هۆی به‌رگری نه‌کردنی سوپای ئازه‌ربایجان‌و کشانه‌وه‌یان،
له‌ماوه‌ی یه‌ک رۆژدا‌و به‌ئاسانی که‌وته ده‌ست سوپای
ئه‌رمه‌نستانه‌وه. هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌ی ناچار بوون رابکه‌ن. ئه‌م
رووداوه‌و هه‌زاران رووداوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی دیکه، وایکرد
به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی (AHC) به تۆمه‌تی
«خیانه‌ت له‌نیشتمان» بدرێنه دادگا.
پیلانه‌که جێبه‌جێ بوو. دوو رۆژ دوای ئه‌وه‌ی (AHC)
له‌ده‌سه‌ڵات لادرا، لاچین داگیر کراو پاشان که‌لبه‌جه‌رو گبادلی، هه‌روه‌ها
له ٢٩/١٠/١٩٩٣ ناحیه‌ی
زه‌نگیلانیش که‌وته ده‌ستی ئه‌رمه‌نییه‌کانه‌وه.
_______________
*
کوردی سۆڤێتی پێشوو.
_______________________________________
بەشی
یازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur11.htm
بەشی
دەیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur10.htm
بەشی
نۆیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur9.htm
بەشی
هەشتەم:
www.emrro.com/kurdistanisur8.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/kurdistanisur7.htm
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/kurdistanisur6.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/kurdistanisur5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/kurdistanisur4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur3.htm
بەشی دووەم:
www.emrro.com/kurdistanisur2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/kurdistanisur.htm
٩\٧\٢٠١٣
ماڵپەڕی رەمەزان کەریم
|