١٤\٨\٢٠١٣
دوو ستانداردی دژ
به یه‌ک:
کورده‌کان
بردیانه‌وه، کورده‌کان دۆڕاندیان.

رەمەزان کەریم*
- بەشی
شازدەم -
له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی یه‌کێتیی سۆڤێت، ئه‌و میلله‌تانه‌ی که ئیمپراتۆریه‌تی
روسیا ده‌یچه‌وساندنه‌وه، ده‌رفه‌تی گرنگیان ده‌ستکه‌وت بۆ پێشخستنی
که‌لتووری نه‌ته‌وه‌ییان. ئه‌م مه‌یله بۆ زۆر میلله‌ت بۆته شتێکی هه‌میشه‌یی،
هه‌ندێکیانی گه‌یاندۆته ئاستێکی دیاریکراو، ناوه‌ڕۆکێکی کاتیشی داوه
به‌هه‌ندێکی تر. تا حکومه‌تی سۆڤێت توندوتۆڵ‌تر بووه، کورده‌کان ده‌ستکه‌وته‌کانیان
زیاتر له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌رده‌می یه‌کێتیی سۆڤێتدا، هه‌م کورده‌کانی ئه‌رمه‌نستان‌و هه‌م
کورده‌کانی جۆرجیا، تاڕاده‌یه‌ک مافه که‌لتووری‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان
به‌کارهێناوه. به‌درێژایی ٧٠ ساڵ ته‌مه‌نی یه‌کێتیی سۆڤێت، له‌ئه‌رمه‌نستان
نه‌ک ته‌نها کورده‌کانی سۆڤێت، به‌ڵکو به‌گشتی زمان‌و ئه‌ده‌ب‌و که‌لتووری
گه‌لی کورد ده‌ستکه‌وتی به‌نرخی به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه واقیعێکی
مێژوویی فه‌رامۆش نه‌کراوه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌گشتی‌و له‌گه‌ڵ
هه‌موو کورده‌کانی قه‌فقاس‌و سۆڤێت لێکدرایه‌وه، ئه‌وا به‌ره‌وڕووی
دیمه‌نێکی نامۆ ده‌بینه‌وه.
بۆ نموونه، ئه‌و کوردانه‌ی که له‌تورکمه‌نستان ده‌ژین‌و ئێستا ژماره‌یان
ده‌گاته سه‌دان هه‌زار که‌س، مافه که‌لتوورییه‌کانیان لێ زه‌وتکراوه.
چاوپۆشی له «قه‌تڵوعامی سپی»ی کورده‌کانی ئازه‌ربایجان کراوه. له‌کاتێکدا
له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی یه‌کێتیی کۆماره سۆسیالیسته‌کانی سۆڤێتدا، له‌کۆمارێک
کورده‌کان ببوونه سه‌رچاوه‌ی شانازی‌و دڵخۆشی هه‌موو کوردێک، له‌کۆماره‌کانی
تر فه‌رمانی کوشتاری کورده‌کان ده‌درا.
بێگومان ئه‌م ناکۆکییه، راڤه‌یه‌کی سیاسیشی هه‌یه. له‌وانه‌یه یه‌که‌م
راڤه‌ی دیار‌و به‌رچاو ئه‌مه بێت: ئازه‌ربایجان‌و تورکمه‌نستان، کۆماری
تورکین‌و تورکه‌کانیش فێرن به‌پاکتاوکردنی کورد‌و به‌ندکردنیان له‌ژێر
چه‌تری نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا. سه‌رانی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ت (ئازه‌ربایجان‌و
تورکمه‌نستان) که خاوه‌نی ئه‌م چه‌مکه بوون، رێگه‌ی گه‌یشتن به‌مافه
که‌لتوورییه‌کانی کورده‌کانیان ئاسته‌نگ کردبوو. ده‌کرێ ئه‌مه‌ش وه‌کو
دووه‌م راڤه باس بکرێت که کورده‌کانیش وه‌ک ئازه‌ری‌و تورکمانه‌کان
موسڵمان بوون، بۆیه‌ش زوو ئاوێته‌ی یه‌کبوونه‌و دانیان به‌یه‌که‌وه
کوڵاوه، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م قسانه، نابنه ئاسته‌نگ بۆ ئه‌وه‌ی که
کورده‌کان زمانی خۆیان‌و مافه که‌لتوورییه‌کانیان به‌کارنه‌هێنن، هه‌روه‌ها
نابێته پاساوی سیاسی بۆ ده‌وڵه‌تێک. ئه‌مه به‌واتای پاکتاوی ره‌گه‌زی
دێت.
ئه‌وه‌ی که تاکه حزبێک له‌ناوه‌ندی بڕیاری یه‌کێتیی سۆڤێتدا بووه‌و
بێ مۆڵه‌تی مۆسکۆ هیچ سیاسه‌تێک جێبه‌جێ نه‌کراوه، پێویستی به‌ڕوونکردنه‌وه‌ی
دوورودرێژ نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ئاشکراکردنه، ئه‌و چه‌مکه
سیاسییه‌یه که پێمان بڵێت بۆچی مۆسکۆ دوو ستانداردی دژبه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر
به‌هاووڵاتییه کورده‌کانی خۆی جێبه‌جێ کردووه.
ساڵی ١٩٢٣ که کوردستانی سوور دامه‌زرا، مۆسکۆ بیری له‌وه ده‌کرده‌وه
که کوردستان بکات به‌زه‌مینه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی شۆڕشی سۆسیالیستی به‌خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا. له‌کاتی ئاماژه‌دان به‌هۆکاره‌کانی دروستبوونی کوردستانی
قه‌فقاس، باسی ئه‌مه‌شمان کردبوو وه‌کو فاکته‌رێک، به‌ڵام دواتر، یه‌کێتیی
سۆڤێت به‌هۆی سیاسه‌ته دژبه‌ره‌کانی تورکیا‌و پێداگری زۆری ئازه‌ربایجان،
وازی له‌م سیاسه‌ته هێناو له‌باتی کوردستان، ئه‌رمه‌نستانی کرده ناوه‌ندی
کاریگه‌ری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، ناوه‌ندی چالاکییه درێژخایه‌نه‌کان
له‌ڕووی سیاسی‌و یاساییه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه. یه‌که‌م ناوه‌ند؛
به‌پێی پێوه‌ری سیاسی، نه‌ته‌وه‌یی، هه‌رێمی‌و که‌لتووری ده‌ستنیشانکراوه‌و،
دووه‌م ناوه‌ندیش ته‌نها به‌چالاکییه که‌لتوورییه‌کانه‌وه سنووردار
کراوه.
_______________
*
کوردی سۆڤێتی پێشوو.
_______________________________________
بەشی
پازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur15.htm
بەشی
چواردەم:
www.emrro.com/kurdistanisur14.htm
بەشی
سێزدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur13.htm
بەشی
دوازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur12.htm
بەشی
یازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur11.htm
بەشی
دەیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur10.htm
بەشی
نۆیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur9.htm
بەشی
هەشتەم:
www.emrro.com/kurdistanisur8.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/kurdistanisur7.htm
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/kurdistanisur6.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/kurdistanisur5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/kurdistanisur4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur3.htm
بەشی دووەم:
www.emrro.com/kurdistanisur2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/kurdistanisur.htm
١٢\٨\٢٠١٣
ماڵپەڕی رەمەزان کەریم
|