٢٢\٨\٢٠١٣
یه‌کێتیی سۆڤێتی
جاران، تاوانباره به‌رامبه‌ر کورد؟

رەمەزان کەریم*
- بەشی
هەڤدەم (کۆتایی) -
کاتێک کورد وه‌کو «ناوه‌ندی که‌لتووریی کورده‌کانی سۆڤێت»، له‌جیاتی
ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نستانیان هه‌ڵبژارد، ئه‌مه بوو به‌هۆکارێک بۆ
دۆستایه‌تیی ئازه‌رییه‌کان له‌گه‌ڵ تورکیا‌و دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نییه‌کاندا.
به‌واتایه‌ک مۆسکۆ، حه‌ساسییه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ره نه‌ته‌وه‌په‌رسته
ئازه‌رییه‌کانی به‌شتێکی ئاسایی ده‌زانی‌و کات‌و وزه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه‌دا به‌فیڕۆ نه‌ده‌دا، سه‌باره‌ت به‌ئه‌رمه‌نییه‌کانیش که
زۆریان به‌ده‌ست تورکیاوه چه‌شتبوو، لێیان دڵنیابوو که لانیکه‌م
سیاسه‌تێکی ناکاریگه‌ر به‌رامبه‌ر به‌کورد په‌یڕه‌و ده‌که‌ن.
هۆکاری سه‌ره‌کیی په‌راوێزخستنی کورده‌کانی تورکمه‌نستان-یش له‌لایه‌ن
سه‌رانی یه‌کێتیی سۆڤێته‌وه، ئه‌وه‌بوو که تورکمه‌نستان زۆر دوور بوو
له‌سنووری کوردستانه‌وه، هه‌روه‌ها کورده‌کانی ئه‌وێ له‌چوارچێوه‌ی
سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا وه‌کو ئامرازێکی باش نه‌ده‌بینران. جگه له‌مه،
کوردانی تورکمه‌نستان که زیاتر گوندنشین بوون له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسییشه‌وه زۆر پێشکه‌وتوو نه‌بوون، ساڵانی سه‌ره‌تای دامه‌زرانی یه‌کێتیی
سۆڤێت‌و قۆناغی دواتریش، به‌رامبه‌ر به‌مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و که‌لتوورییه‌کانیان
قه‌ت ده‌نگیان ده‌رنه‌هات، ئه‌مه‌ش وایکرد مۆسکۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی
فه‌رامۆش بکات، که دابووی به‌یه‌که یه‌که‌ی گرووپه قه‌ومییه‌کان.
مامه‌ڵه‌کردنه‌که به‌م جۆره بوو: «ماده‌م داواکارییان نییه، دیاره
کێشه‌شیان نییه».
به‌واتایه‌کی دیکه، دروشمه‌کانی یه‌کێتیی سۆڤێت له‌باره‌ی ئازادییه
نه‌ته‌وه‌یی‌و که‌لتوورییه‌کانه‌وه، هه‌م له‌ئازه‌ربایجان‌و هه‌م له‌ئه‌رمه‌نستان،
وه‌کو تاکتیکێکی ناوخۆیی سۆڤێت‌و به‌پێی هاوسه‌نگییه‌کانی سیاسه‌تی
نێوده‌وڵه‌تی سه‌یر ده‌کرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش کورده‌کان پشتگوێ خران.
به‌ڵام هه‌موو ئه‌و راستییه باسکراوانه، هیچ له‌به‌هاو نرخی ئه‌و «ورده
رێنیسانس»ه‌ی کورده‌کانی ئه‌رمه‌نستان که‌م ناکاته‌وه. ئه‌و کوردانه‌ی
که له‌ئه‌رمه‌نستان هیچ ئاستێکی خوێنده‌وارییان نه‌بوو، زیاتر وه‌کو
کۆچه‌ر ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد، له‌وه‌ها زه‌مینێکدا توانیان پێشکه‌وتنی
که‌لتووری به‌رچاو به‌خۆیانه‌وه ببینن که له‌ئاستی شۆڕشێکدا هه‌ڵسه‌نگاندنی
بۆ ده‌کرێت.
وا ٢٢ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا تێده‌په‌ڕێت که یه‌کێتیی سۆڤێت بوو به‌مێژوو،
که‌چی هێشتاش ئه‌و کوردانه‌ی که له‌کۆماره لێکدابڕاوه‌کاندا ده‌ژین،
وشه‌یه‌کی سۆڤێتی وه‌کو پاشگر به‌دوای ناوه‌کانیانه‌وه ماوه‌و نه‌سڕاوه‌ته‌وه.
کورده‌کانی سۆڤێت، وه‌کو نه‌ته‌وه که‌مترین سوودیان له‌و ده‌رفه‌تانه
وه‌رگرتووه که یه‌کێتیی سۆڤێت ده‌یخسته خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌کانه‌وه.
سوودمه‌ندبوون له‌لایه‌ک بوه‌ستێت، که‌میشیان به‌ده‌ست سۆڤێته‌وه نه‌چه‌شتووه.
یه‌کێتیی سۆڤێت، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ره‌خنه به‌جێ‌و بنه‌ڕه‌تییانه‌ی
که له‌سیاسه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان ده‌گیرێت، به‌ردی بناغه‌ی پێشکه‌وتنی
که‌لتوووری بۆ سه‌دان نه‌ته‌وه داناوه‌و ده‌یان نه‌ته‌وه‌شی گه‌یاندۆته
ئاستێک که جێگه‌ی شیاوی خۆیان له‌مێژوودا بدۆزنه‌وه؛ ئه‌مه راستییه‌که‌و
له‌لایه‌ن ئایدۆلۆژی به‌رامبه‌ریشه‌وه نکوڵی لێ ناکرێت.
ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که پێش یه‌کێتیی سۆڤێت، له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی
روسیاوه، هێنده‌ی کورده‌کان چه‌وساوه بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆکه له‌چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌ته تایبه‌ته‌کانی خۆیاندا ده‌ژین‌و رووبه‌ڕووی مه‌ترسیی
راگواستن له‌سه‌ر خاکی خۆیان نابنه‌وه، وه‌کو: کازاخ، تاجیک،
مۆڵدۆڤانه‌کان‌و...تاد. هیچیان له‌دوای ناوه‌کانیانه‌وه هه‌ڵگری
شوناسی «سۆڤێت» نین، که‌چی کورده‌کان که نه‌یانزانی چۆن سوود له‌یه‌کێتیی
سۆڤێت وه‌ربگرن، هێشتاش «کورده‌کانی سۆڤێت»ن.
به‌ڵام داننان به‌و مافانه‌ی که کورده‌کانی سۆڤێت ده‌بوایه پێی بگه‌ین،
نه‌بۆته قوربانی ئه‌و ناهه‌قییانه‌ی که له‌ئاست کورده‌کانی کوردستانی
گه‌وره‌دا کراوه، به‌ڵکو لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی، ئه‌و مافانه‌یه
که خودی یه‌کێتیی سۆڤێت رایگه‌یاند له‌ڕووی تیۆری‌و پراکتیکیه‌وه خۆی
دانی ناوه به‌ئازادیی ئیداری‌و که‌لتووریی گرووپه قه‌ومییه‌کان. ئه‌و
ده‌ره‌نجامانه‌ی که لێی که‌وته‌وه، یه‌کێتیی سۆڤێت له‌به‌رامبه‌ر
کورده‌کان ده‌خاته پێگه‌ی تاوانبارییه‌وه.
ئێستا یه‌کێتیی سۆڤێت نه‌ماوه. فیدراسیۆنی روسیاش که میراتگره
یاساییه‌که‌یه‌تی، گوێی خۆی لێ خه‌واندووه. کێشه، حیساب خواستن‌و
حیسابدانه‌وه نییه. روسیایی هاوچه‌رخ له‌ڕووی یاسایی‌و سیاسییه‌وه،
کوردی به‌سه‌ر ١٥ کۆماری پێشووی سۆڤێتدا دابه‌شکردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
به‌رپرسیارێتییه‌ش له‌سه‌ر خۆی فڕێ بدات، ده‌توانێ به‌ده‌یان پاساو
بهێنێته‌وه بۆ به‌رگریکردن له‌خۆی.
_______________
*
کوردی سۆڤێتی پێشوو.
_______________________________________
بەشی
شازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur16.htm
بەشی
پازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur15.htm
بەشی
چواردەم:
www.emrro.com/kurdistanisur14.htm
بەشی
سێزدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur13.htm
بەشی
دوازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur12.htm
بەشی
یازدەم:
www.emrro.com/kurdistanisur11.htm
بەشی
دەیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur10.htm
بەشی
نۆیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur9.htm
بەشی
هەشتەم:
www.emrro.com/kurdistanisur8.htm
بەشی
هەفتەم:
www.emrro.com/kurdistanisur7.htm
بەشی
شەشەم:
www.emrro.com/kurdistanisur6.htm
بەشی
پێنجەم:
www.emrro.com/kurdistanisur5.htm
بەشی
چوارەم:
www.emrro.com/kurdistanisur4.htm
بەشی
سێیەم:
www.emrro.com/kurdistanisur3.htm
بەشی دووەم:
www.emrro.com/kurdistanisur2.htm
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/kurdistanisur.htm
٢٠\٨\٢٠١٣
ماڵپەڕی رەمەزان کەریم
|