١\٥\٢٠١٣
کوردستانی سوور.

رەمەزان کەریم
-
بەشی دووەم -
سه‌ره‌تا به‌دڵنیاییه‌وه ده‌توانم بڵێم که
مه‌سه‌له‌ی دروستبوونی ئۆتۆنۆمیی کوردستانی سوور له‌قه‌فقاس، ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ جه‌بری مێژوویی‌و هه‌ندێک هاوسه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناوچه‌که‌دا. هه‌رچه‌نده
له‌سه‌ره‌تای دامه‌زرانی یه‌کێتی کۆماره سۆسیالیسته‌کانی سۆڤیه‌تدا،
مۆسکۆ باوه‌ڕی به‌وه نه‌بوو که هه‌ر نه‌ته‌وه‌و که‌مه نه‌ته‌وه‌یه‌ک
له‌ناو یه‌کێتییه‌که‌دا سه‌ربه‌خۆیی خۆی هه‌بێت، دروستکردنی یه‌که
ئیداری‌و میللییه‌کانی وه‌ک چاره‌سه‌رێک بینیوه بۆ کێشه میللییه
ئاڵۆزه‌کان که له‌سه‌رده‌می ئیمپراتۆرییه‌وه به‌میرات مابۆوه. له‌لایه‌کی
دیکه‌وه سۆڤیه‌ته‌کان به‌ڵێنی ئازادییان دابوو به‌گه‌لان. هه‌موو ئه‌و
گوشارانه وای له‌و ده‌وڵه‌ته گه‌نجه‌ی سۆڤیه‌ت کردبوو که به‌دوای
فۆرمولی جێبه‌جێکردنی خواسته میللییه‌کانی ئه‌و گه‌لانه‌دا بگه‌ڕێت.
یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ دامه‌زرانی، بۆ یه‌که‌م جار شانسی پێکهێنانی
یه‌که ئیداری‌و میللییه‌کانی داوه به‌و گه‌لانه‌ی که به‌درێژایی
مێژوو له‌لایه‌ن ئیمپراتۆری جیاجیا‌و میرنشینی جیاوازه به‌ڕێوه
برابوون. بۆ نموونه، گه‌لانی ئاسیای ناوه‌ڕاست (ئۆزبه‌ک، تورکمان،
قرقیز، تاجیک‌و کازاخ) تاکو ده‌یه‌ی ١٩٢٠ هه‌ر
له‌قۆناغی ده‌ره‌به‌گایه‌تیدا ده‌ژیان‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان نه‌بووه.
ئازه‌ربایجان، ئه‌رمه‌نستان‌و جۆرجیاش تاکو ١٩٢٠
ته‌نها یه‌ک - دوو کۆماری کورتخایه‌نیان
دامه‌زراندووه. له‌ناو یه‌کێتی سۆڤیه‌تدا، ده‌یان کۆماری سه‌ربه‌خۆ به‌پێی
بنه‌ما نه‌ته‌وه‌ییه‌کان دامه‌زرابوون‌و، خاکی ویلایه‌ته‌کانیش پێشتر
له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆری‌و ده‌ره‌به‌گایه‌تییه خۆجێییه‌کاندا
بووه.
کاتێک یه‌کێتی کۆماره سۆسیالیسته‌کانی سۆڤیه‌ت دامه‌زرا، کێشه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی
قه‌فقاس به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر که‌مه نه‌ته‌وه‌ی جیاجیا‌و
سروشتی ناوچه‌که، زۆر له‌وه ئاڵۆزتر بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندی‌و
هه‌لومه‌رجه میللی-هه‌رێمییه‌کان، خواسته‌کانی گه‌لانی ره‌سه‌نی ئه‌و
ناوچانه‌و پێداویستییه‌کانی ده‌سه‌ڵات‌و ئیداره‌ی ناوه‌ندی مۆسکۆ، هه‌وڵ
درا فۆرمولی جیاجیا به‌رهه‌م بهێنرێت. ناکرێ بڵێین ئه‌م فۆرمولانه
چاره‌سه‌رێکی عادیلانه‌ی هێنابووه کایه‌وه تاکو له‌قه‌فقاس هه‌موو که‌س
له‌ئیداره‌ی سۆڤیه‌ت رازی بکات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی داخوازییه‌کانی ئه‌و گه‌له
ره‌سه‌نانه‌و مۆرکی ناوه‌ندچێتی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه. پێشهاته‌کانی
دوایی به‌ڕوونی ئه‌مه‌ی ده‌رخستووه.
مۆسکۆ چه‌ندین مۆدیلی چاره‌سه‌ری جۆراوجۆری له‌قه‌فقاس تاقی کرده‌وه.
هه‌ندێک له‌و که‌مینانه‌ی که به‌درێژایی مێژوو له‌سه‌ر ئه‌و خاکانه
ژیابوون، توانیان سه‌ربه‌خۆیی به‌دسه‌ت بهێنن(بۆ نموونه، جۆرجیا،
ئابازیای ناو یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، ئاجارستان‌و ئۆسیتیای باشوور). له‌هه‌ندێک
شوێنیش که دوو نه‌ته‌وه‌ی جیا له‌ڕووی ژماره‌وه باڵاده‌ست بوون، وه‌کو
(کاراچایه‌ڤۆ-چه‌رکه‌سیا، کاباردینۆ-بالکاریا، چیچان-ئینگوشه‌تیا)، ئه‌و
ناوچانه‌شی که زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌که‌ی پێکهاتبوو له‌یه‌ک نه‌ته‌وه‌و
له‌نێوان دوو کۆمار‌دا دابه‌ش کرا (بۆ نموونه، ئۆسیتیای باکوور له‌ناو
فیدراسیۆنی روسیا، ئۆسیتیای باشووریش له‌ناو کۆماری جۆرجیادا مایه‌وه).
چاره‌سه‌رێکی تریش ئه‌وه بوو، بیریان له‌وه کرده‌وه به‌ده‌یان که‌مینه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی که له‌ناو یه‌کدا ده‌ژیان، له‌چوارچێوه‌ی سنووری یه‌ک
کۆمار‌دا کۆیان بکه‌نه‌وه (بۆ نموونه، له‌کۆماری سه‌ربه‌خۆی داغستاندا
نزیکه‌ی ٣٠ که‌مینه به‌یه‌که‌وه ده‌ژین،
به‌ڵام به‌ڕه‌سمی یه‌ک نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست هه‌یه).
ئه‌م دابه‌شکردنه ئیدارییانه‌ی که سۆڤیه‌ته‌کان دروستیان کردبوو،
رێگه‌ی خۆشکرد تاکو هه‌ندێک نه‌ته‌وه له‌سه‌ر خاکه مێژووییه‌که‌ی
خۆیان دابه‌ش بکرێن به‌سه‌ر چه‌ند کۆمارێکی جیادا. ئه‌وه‌تا نموونه‌ی
ئۆسیتیا، به‌سه‌ر داغستان‌و ئازه‌ربایجاندا دابه‌ش کراوه.
ده‌یه‌ی ١٩٢٠ قه‌ره‌باغی شاخاوی که ده‌که‌وێته
باشووری قه‌فقاس، هه‌روه‌ها کێشه‌ی کوردستان، له‌وه‌ها بارودۆخێکی
ئاڵۆزدا هه‌وڵدراوه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه.
_____________________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/kurdistanisur.htm
٣٠\٤\٢٠١٣
remezankerim98@gmail.com
|