په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٦\٢٠١١

کوردستان کۆلونێکی نێودەوڵەتی.


محەمەد حەکیمی   


لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی وڵاتە زڵهێزەکانی بە تایبەتی وڵاتی به‌ریتانیا کوردستانیان بە چوار بەش، کوردستانی رۆژهەڵات، باشور، باکور، رۆژئاوا لە نێوان چوار دەوڵەتدا دابەش کرد، ئەمەش بۆە هۆیی ئەوە کە ئەم وڵاتە ببێتە کۆلونێکی نێو دەوڵەتی(مستعمرە) و ئەمە کارێگەری زۆری لە سەر کوردستان و ناچەکە داناوە و پرسی کورد بەرەو چەندین شێوازی تایبەت دەروات.


لێرەدا دەبێ پرسیارێکی زۆر گرنگ بکەم کە بەداخەوە تا ئەمڕۆ رۆشنفکری کورد خۆی لەم پرسە نەداوە، کە لە ئەگەر یەک نەگرتنەوەی کوردستان، بۆ دەبێ کورد چوار دەوڵەتی نەبێت؟ بۆ دەبێ کورد وەکوو نەتەوەکانی‌تر چوار ئاڵا و چوار سروودی رەسمی نەبێت؟ هۆکارەکانی ئەم دابرانانە چیە ؟ لە ئەگەری یەک گرتنی کوردستان حیزبەکانی کورد چون لە گەڵ یەکدا هەوڵێست وەردەگرن و بەرەو کام رێگە دەچن.....؟ ئایا باشتر نیە کوردیش چوار دەوڵەتی هەبێت بە چوار ئاڵا و چوار سرودی رەسمیەوە؟ من پێم باشە ئەم پرسە بکەین بە پرسێکی گشتی و مێژوونووسان و رۆشنفکرانی کورد رێگە چارەێکی گۆنجاو بۆ ئەم پرسە بدوزنەوە.
ئەم دابەشکردنە بووەتە هۆی ئەوەی هەتا ئەمڕۆکەش کوردستان لە لایەن داگیرکەرانەوە بچەوسێتەوە و نەتەوەی کورد بە هۆی کارێگەری ئەو دەوڵەتانە ئاڵو گۆڕی زۆری بە سەردا بێت و هەتا ئەمڕۆش ئەم وڵاتانە کوردستانیان میلیتاریزە کردوە و هەر رۆژە بە شێوەیەک هێرش دەکەنە سەر بەشێکی و رۆژ نیە لەم وڵاتە منداڵێک بێ باوک نەکرێت.


لە درێژەی ئەم سیاسەتە شووینیستیانەدا کۆماری ئیسلامی، تورکیە و سوریە و ئێراق گەموو هەالی خۆیان دەخەنە گڕ بۆ ئەوەی بەشێک لە کوردستان ئازاد نەبێت و یا ئەگەر بە هۆی جەبری مێژووەوە بەشێک لە کوردستان ئازاد بێت وەکوو حکومەتی هەرێمی کوردستان، تا دەتوانن بەرتەسکی بکەنەوە و لە هەموو شوێنێکەوە گۆشار بخەنە سەر ئەوە بەشە و ئەوان باش دەزانن ئەگەر ناوچەێک لە کوردستان ئازاد ببێت، ئەم بەشە کارێگەری زۆر لە سەر بەشە داپچراوەکانی دێکەی کوردستان دادەنێت.


ئێستا هەرێمی کوردستان بۆەتە شوێنێکی ئابووری و مەنبەعێکی‌تری دەرائامەد بۆ بەشەکانی‌تری کوردستان و هەر بەو هۆکارە هەموو کوردستان چاوی برێوەتە هەرێمی کوردستان و بۆ دابین کردنی ژیانی رۆژانەیان ڕوویان کردوەتە سەر سنوورەکان و ئەمە بۆەتە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی تورکیە و کۆماری ئیسلامی رۆژانە بە بیانووی جۆڕاوجۆڕ هێرش بکەنە سەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و بناری چیای قەندیل.


هەر لەو حاڵەدا هێزەکانی تورکیە بە بیانووی شەڕ لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان رۆژانە ناوچە سنووریەکانی هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکەن و ئەمە بۆەتە هۆی ئەوەی کە زەرەر و زیانێکی زۆر بە ناوچەکە بگات و خەڵکی کورد لە هەموو بوارێکەوە زەرەرمەندی ئەم تۆپبارانکردنانەیە کە لە لایەن دوو دەوڵەتی ئێران و تورکیەوە ڕوو دەدات.


ئەم هێرشانە بۆەتە هۆی لە ناو چوونی ژێنگە و گۆڕانی مونوگرافی زۆری بە سەر ناوچەکەدا هێناوە، هێزە نیزامیەکانی کۆماری ئیسلامی بە درێژایی سنوور دارستانەکان دەسوتێنن و مەڕ و ماڵاتی کۆچەڕان دەدزن و باج لە کاسبکاران دەستێنن یا ئەو کاسبکارانە دەدەنە بەر دەسترێژی گوللە و دەیانکوژن و تەنانەت ئەو هێزانە لە قووڵایی خاکی هەرێمی کوردستان چەندین قەڵای نیزامیان دروست کردوە.


پسپۆران لەسەر ئەو باوەرەن کە هەر کات کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆوە فشاری بۆ دێت و درز دەکەوێتە نێو دەسەڵاتەکەی بە شێوەێک هێرش دەکاتە سەر کوردستان و ئەو ناوچە میلیتاریزە دەکات و دەست دەکات بە تۆپباران کردنی سنوورەکان و ئازار و ئەزیەتی دانیشتوانی ناوچەکە و گۆشار دەخاتە سەر بەشەکانی‌تری کوردستان و ئوپوزسیونی کورد.


کاتێ لە کوردستانی تورکیە 36 نوێنەری کورد دەچنە نێو پارلەمانی ئەو وڵاتە، بە دڵنیاییەوە ئەمە کارێگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە سەر بەشەکانی‌تری کوردستان و دڵی هەموو کوردێک بە داهاتووی خەباتی مەدەنی گەرمتر دەکات و....


ئەمە لە حاڵێکدایە کە مونوگرافی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گۆڕانی وەسەردا دێت و بۆ نموونە کوردستان فلستین و باشووری سودان و زۆر جێگەی‌تر... و ئەمریکاش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە دوای هاوپەیمانی نوێیدا وێڵە وئەو وڵاتە باش دەزانێ کە هاوپەیمانە کۆنەکانی هیچ جۆرە متمانەێکی پییان نەماوە و دەبێ هاوپەیمانی نوێ بدوزێتەوە و هەرواکە دێیمان تورکیە و میسر وبەحرەین هەموو تووشی کێشەی جدی بوونەتەوە، هەر بۆیە ئەمریکا بە دوای هاوپەیمانییدا وێڵە.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک