٩\٦\٢٠١٩ کوردستان لە لێواری مەرگدا.
گۆران ئیقبال
نیگەڕانییەکی قوڵ لە ناو خەڵکدا هەیە بە ھۆی گەندەڵییەوە. خەڵک نیگەڕانە چونکە وەکو مڕۆڤ ناژی. لە کوردستان هەندێ وەک کۆیلە دەژین و ھەندێ وەکو پاشا دەژین. لە کوردستاندا ڕۆژنامەنوس دەکوژرێ.. لە کوردستان هەموو شتێک قۆڕخکراوە. گەنجەکان نائومێدن لە ژیانی ئیستایان و ئومێدەکانیان خنکێندراوە، هەمیشە دەیانەوێ شۆڕش بکەن تا ڕرزگار و ئازادی یەکجاریی. بەڵام گەنجەکان بە داخەوە ناریکخراون، بێ کەسن، تەنهان و هیچیان پێناکری. کوردستان ئێستا لە ململانیدایە، قاچێکی لە ناو ئایندایە و قاچێکی لە ناو شارستانییدا. خۆشی نازانی بۆ لای کامیان بچێ. مڕۆڤی کوردستان هیلاکە چێژ لە هیچ وەرناگری، هەمیشە لە ژێر سانسۆری دین و کلتوور و حیزب دایە. هەمیشە لێپرسینەوەی لێ دەکرێ. ئاین ناهێڵێ ئازاد بێ، حیزبەکانی دەسەلات ناهێڵێ ئازادبێ، کلتووریش بە ھەمان شێوە. کوردستان ئیستا وەکو تاقیگەیەکی گەورە وایە بۆ تاقیکردنەوەی خڕاپترین خواردن و خڕاپترین جۆری دەرمان. لێرە مڕۆڤ تەنها وەک ئاژەڵێک مامەلەی لەگەڵ دەکرێت و هیچیتر.. سەرمایەدار و سیاسیەکان خوێنی خەڵک دەمژن. حیزبەکان دەیان تۆری کۆمەلایەتی ساختەی فەیسبووکیان کردۆتەوە بۆ شکاندنی شکۆی تاکەکان.. خەڵک گیریخواردوە بە دەست ئەمانەوە لە کوردستان. کوردستان ئەو بەهەشتە نییە کە راگەیاندنەکان باسیدەکەن بەڵکو وڵاتێکی بێ خاوەنە.
لە کوردستان ڕۆژ نییە مڕۆڤێک لە شار و شارۆچکەکان نەکوژریت وەیان بە رووداوی هاتووچوو ژیان نەسپێرێ. ڕۆژ نییە مافیای تازە خۆی عەرز نەکات ڕۆژ نییە دایکێک نەگریت بۆ بێسەروشوێنکردنی کوڕەکەی، ڕۆژ نییە ئافرە تێک سوکایەتی پێنەکرێت. بۆ مڕۆڤی دادپەروەر کوردستان دۆزەخە... هەر لەبەر ئەمەشە گەنجەکان هەڵدێن بۆ ئەوروپا تا ئەو تەمەنەی ماویانە وەکو مڕۆڤ بژین چێژ لە ئازادی وەربگرن بەلام لە گەل ئەوەشدا هیشتا ئومید و باوەر بەخۆبوون ماوە کە بتوانێت ئەو دۆخە ناهەموارە بگورێت و ئاراستەی ژیان پیچەوانە بکاتەوە، پێچەوانەی ویست و ئارەزووی ئەو حیزبانە.. لە ١٧ شوباتی ٢٠١١وە بە چێژوەرگرتن لە "بەهاری عەرەبی" و شۆرشی وڵاتانی باکووری ئەفریقیا تا هاتووە مەسەلەی کۆتاییهێنان بە دەسەلات و پایەی ئەم حیزبانە بۆ ئالوگوۆری بنەرەتیی لە سیستەمی حکومرانی، فراونتر و فروانتر دەبێتەوە. نەفرەت و توورەیی لەم دەسەڵاتە چۆتە ئاستی باڵاترەوە. باوەرهێنان بەوەی کە یەکیتی و پارتی و حیزبی گۆران و ئیسلامیەکان و نەوی نۆی، ناتوانن وەڵام بە گرفتەکانی کۆمەڵگا بدەنەوە و ئەم بروایەش تا دێ بەرەوسەر دەچێ. خەلکی کوردستان هەموو رەنگەکانی تاقیکردوە تەنها خۆی نەبیت ئەویش تەنها و تەنها لە گرەوی هاتنەمەیدانی ریزی خۆماندایە... ریزی گەنجانی بەگوڕوتین ، ریزی خەلکی کریکار و فەرمانبەران و ژنان و دەستەنگی کوردستان کە بە دژی ئەو سیستەم دەسەلاتە مافیاو چەکدارانە بوەستینەوە تا بتوانیین کۆتایی بهینین بەو میحنەت و کۆیرەوەری و هەژاریی و بیکاریی و بی مافیی و گەندەڵییەی هەموو رۆژ ژیانمان دەهارێ... گەر دەمانەوی چیتر کوردستان بەرەو لێواری مەرگ نەبردرێ با بە ریزی سەربەخۆی خۆمان دەستپێبکەین.
٦\٦\٢٠١٩
|