کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌مدیسان به‌ره‌و ئاڵ و گۆڕ ده‌ڕۆن!
ئه‌یوب ره‌حمانی
هیچ گومانێک له‌وه‌دا نیه که ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕوانی هێندێک ئاڵ و گۆڕه و ڕوداوه مێژویه‌کان و چۆنیه‌تی به‌ره‌و پێش هاتنی مرۆڤایه‌تی تا به ئه‌مڕۆکه ئه‌م حه‌قیقه‌ته‌مان بۆ ده‌ر ده‌خه‌نه‌وه که هیچ نیزامێک و هیچ نه‌زمێک و هیچ حکومه‌تێک و هیچ دیکتاتۆڕیێک و هیچ په‌یوه‌ندێکی ناسروشتیش تا به سه‌ر ناتوانێت سه‌یته‌ره‌ی خۆی به سه‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک و مرۆڤدا یا به سه‌ر وڵاتێک و ناوچه‌ێکدا بسه‌پێنێت و دره‌نگ یا زو ئه‌م سه‌یته‌ره‌یه له شوێنێکه‌وه یا چه‌ندین شوێنه‌وه درز ده‌کات و درزه‌کان گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر ده‌بنه‌وه و بنه‌ماکانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه ده‌ڕوخێنێت به سه‌ر هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و نه‌زم و ده‌سه‌ڵاته و وه‌ها ئیستیبدادێکیان، جا ئێستا به هه‌ر ناو و ئایدۆلۆژیێکه‌وه بێت، خوڵقاندوه! دیاره ئه‌مه هه‌موو ڕاستی ناوچه‌ی ئاڵۆزی نیوه‌ی مانگ، واته ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نیه، به‌ڵکو ته‌نیا به‌شێکی بچکۆله له حه‌قیقه‌تی مه‌وجوده!
پڕسیارێک که لێره‌دا دروست ده‌بیت ئه‌وه‌یه که ئه‌ی هه‌مو حه‌قیقه‌ته‌که چیه؟ ولامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه که هیچکه‌س هه‌موی حه‌قیقه‌تی ئه‌و ناوچه پڕ له ئاڵۆزییه به ته‌واوی نازانێت. ئه‌وه‌ی که ده‌زانرێت ئه‌مه‌یه که ناوچه‌ی نیوه‌ی مانگ که کوردستانیش له‌وێ هه‌ڵکه‌وتوه، ناوچه‌ێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، خاوه‌نی نه‌وت و گازی سروشتی، خاوه‌نی عه‌رزێکی به به‌ره‌که‌ت، خاوه‌نی خۆره‌تاو، خاوه‌نی مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ئایینه ئاسمانیه‌کان و شوێنی ژیانی ماده‌کان و شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان و سه‌دان شه‌ڕی قه‌ومی و ئایینی و هه‌روه‌ها شوێنی سه‌رهه‌ڵدانی سیڤیلیزاسیون یا ته‌مه‌دونی مرۆڤایه‌تیه!
که‌واته هه‌ر ئه‌مه‌نده به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی که ناوچه‌ێک ئاڵۆز بێت و هه‌مو هه‌وڵ بده‌ن که ده‌ستێک یا خۆ ده‌سه‌ڵاتێکیان تێیدا هه‌بێت و یا نه‌خه‌ێر دۆستێک و دوژمنێکیان له‌وی هه‌بێت! باس له مێژوی زۆر دور مه‌به‌ستی ئه‌م بابه‌ته نیه و بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه زۆر دور نه‌ڕۆین، دوای شۆڕشی 1979ی ئێران و بڕیاری به ده‌سه‌لات گه‌یاندنی کۆماری ئیسلامی به ڕێبه‌رایه‌تی مه‌لا خومه‌ینی له کۆنفڕانسی گوادلۆپ که ئه‌مریکا و بریتانیا و فه‌ڕانسه و ئاڵمان گرتیان و به دوای به ده‌سه‌لات گه‌یشتنی کۆماری ئیسلامی، نافه‌رمانی شه‌خسی خومه‌ینی له‌گه‌ڵ ولاتانی ڕۆژئاوایی به تایبه‌ت ئه‌مریکا ده‌ستی پێ‌کرد وناوی شه‌یتانی گه‌وره‌ی له ئه‌مریکا ناو و گرتنی سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له تاران و راگرتنی دیپلۆماته ئه‌مریکایه‌کان بۆ ماوه‌ی 144 ڕۆژ له ئه‌ساره‌تدا و به ڕه‌سمیه‌ت نه ناسینی ئیسڕائیل له لایه‌ن ئه‌م کۆما‌ره‌وه، ده‌ستی ڕۆژئاوا له ئێران کورت کراوه و ئاڵۆزی ناوچه‌که ئاڵۆزتر بوه‌وه. دوای ئه‌مانه ئه‌مریکا هه‌وڵی ڕوخانی کۆماری ئیسلامی ده‌ست پێ کرد و شه‌ڕی دواکه‌وتوانه‌ی ئێران و عێڕاق سه‌ری هه‌ڵدا و 8 ساڵ درێژه‌ی خایاند و ته‌نیا ئاکامه‌که‌ی ئه‌و شه‌ڕه که هیچکه‌س تێیدا براوه نه‌بو و زۆرتر له ناو خاکی کوردستان له هه‌ردوک لایه‌نی ده‌رگیری شه‌ڕ ڕویدا، کوژرانی چه‌ند میلیون مرۆڤ، مالوێرانی، هه‌ژاری، کاولبونی کوردستان، میلیتاریزه بون و به کار هێنانی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژی شیمیایی له لایه‌ن هه‌ر دو لایه‌نی شه‌ڕه‌وه دژی گه‌لی کوردستان بو! که‌واته هیچ شه‌ڕێک له ناوچه‌که به قازانجی که‌س نیه و بگره زۆرترین نه‌ته‌وه‌ێکیش که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زه‌ربه له شه‌ڕ ده‌بینێت، سروشتیه که گه‌لی کوردستانه و هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که کوردستان ده‌وڵه‌تێکی دڵسۆزی خۆیی نیه و داگیرکه‌رانیش حه‌ز ناکه‌ن شه‌ڕ له ناو نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان و خاکه ئه‌سڵیه‌که‌ی خۆیان روبدات و ئه‌م ماڵوێرانکاریانه له وه‌حله‌ی یه‌که‌مدا ده‌گوێزنه‌وه ناو خاکی دوژمنیان و ئه‌گه‌ر بۆیان نه‌کرا، له وه‌حله‌ی دوهه‌مدا ده‌یگویزنه‌وه ناو کوردستان هه‌ر وه‌ک له شه‌ڕی ئێران و عێڕاقدا کردیان و دوایش بۆمبی ژاراوییان به هۆی ڕاو نانی یه‌کتری، به سه‌ر خه‌ڵکی سیڤیل و بێ تاوانی کورد دا هه‌ڵڕشت. هه‌ر بۆیه کورده‌کان ده‌بێت له هه‌مو که‌س وریاتر بن و پێویسته که ئه‌گه‌ر هات و شه‌ڕێک ڕو بدات، ئه‌وان به خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان دژایه‌تی شه‌ڕه‌که بکه‌ن و جیهان له رودانی کاره‌ساتێک و تڕاژێدیاێکی تری ئینسانی ئاگادار که‌نه‌وه، که‌واته وریایی ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه کورده‌کان پێویسته!
له مێژه که وا خه‌ریکه سه‌نگه‌ر لێک گرتنه‌کان و ته‌وازونی هێزه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاڵ و گۆڕی به سه‌ردا بێت. زلهێزه‌کانی جیهان واته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها وڵاته به هێزه‌کانی ئوروپا چه‌ند پلانی ئاشکرا و نهێنیان به ده‌سته‌وه‌یه و به ته‌مان به‌رنامه‌کانیان ڕێئالیزه و عه‌مه‌لی بکه‌ن، که له‌وانه ده‌کرێت کۆتایی هێنان به دیارده‌ی تێرۆریزم که چه‌ند ساڵێکه کاری بۆ ده‌کرێت و هێشتا هه‌ر کۆتایی نه‌هاتوه، دامرکانی ڕژیمی سه‌ره‌ڕۆی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌روه‌ها سوریه‌ش به‌و ده‌رده‌ی که ڕژیمی تاڵه‌بانی ئه‌فغان و به‌عسی عێڕاقی پێ دامرکا، دواتریش داڕشتنی نه‌زمیی نوێی جیهانی و پلانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره، که ئه‌گه‌ر هیوادار بین که شه‌ڕه‌کان زۆر گه‌وره نه‌بنه‌وه و ناوچه‌که و دانیشتوانی به چه‌کی ناوه‌کی له ناو نه‌برێن و به کۆمه‌ڵ تیا نه‌چن،!! ئه‌وجار وڵاتێکی فه‌له‌ستینی و کوردستانی یه‌کگرتوش که هاوپه‌یمان و دۆست و ده‌ستنیشانده‌ی ڕۆژئاوا بێت داده‌مه‌زرێت و کورده‌کانیش دوای نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده لێک دابڕان، دوباره له قه‌واره‌ی یه‌ک وڵات‌دا پێک شاد ببنه‌وه! به‌ڵام وڵاتێکی ده‌ستنیشانده! که ڕه‌نگه بۆ کورت ماوه خراپ نه‌بێت و له‌وه‌ی ئێستا کوردی تێدا ده‌ژی زۆر باشتر بێت، به‌ڵام بۆ درێژماوه باش نیه و دره‌نگ یا زو ده‌نگه سه‌ربه‌خۆ خوازه‌کانی تێدا به‌رز ده‌بنه‌وه و هتد.! کۆمه‌ڵێک ڕوداو و ڕونه‌داو له‌م ڕۆژانه‌ی دواییدا هێندێک قسه و باس و شک و گومانیان هێناوه‌ته گۆڕه‌وه و زۆر که‌سیان وشیار کردۆته‌وه که ڕه‌نگه به‌م زوانه ئه‌و ئاڵۆزی و پێکدادانانه ده‌ست پێ بکه‌ن. یه‌که‌م هه‌نگاوه‌کانی ده‌ست پی کردنی ئاڵۆزییه‌کان هه‌ڵگیراون، واته کوژرانی پاسداری حیزبوالله عیماد فایز مغنیه ناسراو به حاج ڕضوان له وڵاتی سوریه به‌هانه‌ێکی داوه‌ته ده‌ست حیزب الله‌ی لوبنان به جۆرێک که حه‌سه‌ن نه‌سڕواله ڕێبه‌ری ئه‌م حیزبه هه‌ڕه‌شه‌ی له ئیسڕائیل کرد که له هه‌مو جیهان هێڕشیان ده‌که‌ینه سه‌ر و به‌ڵێنی شه‌ڕی سه‌رتاسه‌ری به ئیسڕائیل دا. فه‌رمانده‌ێکی ئه‌ڕشه‌دی سپای پاسدارانی ئێرانیش به ناوی مه‌حه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له نامه‌ێکدا بۆ حه‌سه‌ن نه‌سرواله ده‌نوسێت که حیزب الله ده‌توانێت ئیسڕائیل له ناو به‌رێت و ناوبراو به‌م جۆره ده‌یه‌وێت جه‌وه‌که له حاڵه‌تی ته‌شه‌نوجدا بهێڵێته‌وه و ته‌حریکاتی شه‌ڕخوازانه دروست بکات و نه‌هێڵێت جه‌وه‌که ئارام بێته‌وه، که ئیسڕائیل له وڵامی ئه‌و قسانه‌ی جه‌عفه‌ری شکایه‌تێکی دژی ئێران، ئاراسته‌ی شۆڕای ئه‌منیه‌ت کرد!
هه‌روه‌ها له ڕۆژه‌کانی ڕابردودا ئێران ساڕوخێکی ماهواره‌یی ده‌ستکردی خۆی بۆ ئاسمان نارد که ئه‌گه‌ر چی له به‌رانبه‌ر ماهواره پێشکه‌وتوه‌کانی وڵاته سه‌نعه‌تیه‌کاندا هیچ نیه و به فشه‌یان گرتوه و لای ئه‌وان جێگای پێکه‌نین بوه به‌ڵام به ئه‌مه‌شه‌وه له گه‌ڵ دژایه‌تی ئه‌مریکاییه‌کان ڕوبه‌رو بۆته‌وه و وتییان ئێمه ناڵێین کۆماری ئیسلامی ئێران فیتنه ده‌گێڕن و شه‌ڕ و ئاژاوه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه؟ فه‌رمون ئه‌مه‌ش مه‌دره‌کێکی تر!!
بێجگه له‌م ڕوداوانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌نی به‌رانبه‌ریش جم و جۆڵ و وت و وێژ و هاتو چۆی دیپلۆماتیک زۆر ده‌کریت و ڕۆژی چوار شه‌ممه 13ی فێوریه ئه‌هود باڕاک وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل سه‌ردانی ولاتی تورکیه‌ی کرد و چاوی به عه‌بدولله گول سه‌رۆک کۆماری تورکیه و دوای ئه‌ویش چاوی به ژنڕال یاسر بیوک ئانیت فه‌رمانده‌ی گشتی ئه‌ڕته‌شی تورکیه و دواتریش چاوی به سه‌رۆک وه‌زیری تورکیه ئه‌ردۆغان و وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیه‌ش که‌وت! باس و خواسته‌کانی ئه‌م دیدارانه فڕۆشتنی ماهواره‌ێکی ئیسڕائیلی که به ناوی ماهواره‌ی ئیتیلاعاتی بازرگانی ناوی لێبراوه بون، بێجگه له‌وه چه‌کی ناوه‌کی و به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران و مه‌سه‌له‌ی پ‌ک‌ک که تورکه‌کان له هه‌مو کوێ ده‌ی هێننه پێشه‌وه و زۆر شتی‌تریش له پشت په‌رده‌وه باس کراون که نهێنی ماونه‌وه و ڕو به ده‌ره‌وه باسی لێوه ناکه‌ن!
هاوکات له گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌که‌ی اهود باراک بۆ تورکیه، اهود ئۆڵمێڕتیش سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل سه‌ردانی وڵاتی ئاڵمانیای کرد و چاوی به ئانگێلا مێرکێل سه‌دری ئه‌عزه‌می ئه‌و وڵاته و چه‌ند سیاسه‌تمه‌داری دیکه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش که‌وت. باسی ئه‌وان گۆیا ته‌نیا کڕینی 2 ژێر ده‌ریایی ئاڵمانی له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بو که هه‌ر چه‌ند له ئاڵمان له گه‌ڵ دژایه‌تی چه‌ند سیاسه‌تمه‌داریکی ئه‌و وڵاته له‌مه‌ڕ فڕۆشتنیان به ئیسڕائیل به هۆی به کار هێنانی کڵاوه‌ی ناوه‌کی، ڕوبه‌ڕو بوه‌وه، به‌لام ئاڵمان گوێی به ناڕه‌زایه‌تیه‌کان نه‌دا و بڕیاری فڕۆشتنیانی به ئۆلمێڕت دا!
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی مشت و مڕه‌کانی ئه‌مریکا و ئوروپا و ڕوسیه له مه‌ڕ دامه‌زراندنی موشه‌کی به‌رگری له وڵاتانی چێک و له‌هێستان و هیتر که ئه‌مریکا به ته‌مابو به ناوی به‌رگری کردن له ساروخه دورهاویژه‌کانی ئێران که ڕه‌نگه کڵاوه‌ی ناوه‌کیشیان پێوه بێت و دژی ئوروپا و ئیسرائیل له لایه‌ن ئێرانه‌وه به کار بهێنرێت، له‌و ولاته ئوروپاییانه دایان مه‌زرێنێت و ڕوسیه‌ش ئه‌م کاره‌ی به ته‌واوی به دژی خۆی زانی و له به‌رانبه‌ریدا ڕاوه‌ستا و ته‌نانه‌ت ولادیمێر پوتین له‌م ڕۆژانه‌ی ئاخردا هه‌ڕه‌شه‌ی له چێک و له‌هێستان کرد که ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م شته ڕو بدات، ئه‌وا ڕوسیه‌ش موشه‌که ناوه‌کیه‌کانی خۆی ڕێک ڕو ده‌کاته وڵاته‌کانی ئه‌وان و ئوروپا، بۆیه ئه‌مریکاییه‌کان خه‌ریکن بیر ده‌که‌نه‌وه که ڕه‌نگه ئه‌م سپه‌ری به‌رگریه موشه‌کیانه‌یان له تورکیا یا وڵاتێکی‌تر دابمه‌زرینن، هه‌ر بۆیه ده‌شێت یه‌کێکیتر له باسه‌کانی اهود باڕاک وه‌زیری به‌رگری ئیسڕائیل له تورکیه، دانانی ئه‌م موشه‌که به‌رگریانه بوبن له تورکیه به‌ڵام تورکه‌کان جارێکه ئه‌مه‌یان هه‌ر وه‌ک باسی کرا شاراوه هێشتۆته‌وه! یه‌کێکیتر له‌و ڕوداوانه‌ی ئه‌خیر که ئه‌مییان زۆرتر روسیه‌ی توڕه کردوه و ڕۆژئاواییه‌کان له گه‌ڵی هاوڕا بون، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی کۆسۆڤۆ له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 17.02.2008 بو که ڕوسه‌کان و سێڕبه‌کان ده‌ست به‌جێ دژی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه ڕاوه‌ستان و به یه‌ک لایه‌نه و غه‌یری قانونی ناویان لێ برد و ته‌نانه‌ت ڕوسه‌کانیش هه‌ڕه‌شه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی کۆماره‌کانی ئابخازی و ئۆستیای باشوری له وڵاتی گورجیستانیان هێناوه‌ته گۆڕ، که ئه‌مه‌ش توڕه‌یی سه‌رۆکی حکومه‌تی گورجیستانی به دواوه بو و ڕه‌نگه ڕوسه‌کان هه‌وڵ بده‌ن که له داهاتودا ئه‌م 2 کۆماره له گورجیستان جیا بکه‌نه‌وه!
شایانی باسه که هه‌ر به دوا ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و سه‌رۆکی پێشوی (ئو چێ کا) ناسراو به ئه‌ڕته‌شی ڕزگاریبه‌خشی کۆسۆڤۆ هاشم تاچی، ئه‌مریکا و چوار وڵاتی به هێزی ئوروپایی واته ئاڵمان و فه‌ڕانسا و بریتانیا و ئیتالیا پشتیوانی خۆیان له سه‌ربه‌خۆیی کۆسۆڤۆ ڕاگه‌یاند و له کۆبونه‌وه‌ی ئیزتیراری شۆڕای ئه‌منیه‌تیش که ڕوسه‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوایان کردبو که ڕای خۆی به سه‌ر باقی ئه‌ندامانی ئه‌و شۆڕایه‌دا بسه‌پێنێت، که تێیدا ڕوسه‌کان سه‌رکه‌وتو نه‌بون.
هه‌مو ئه‌م ڕوداوانه و زۆر ڕوداوی دیکه‌ش که لێره باسیان لێ نه‌کراوه و ئه‌وانه‌ش که له پشتی په‌رده‌ی زلهێزه‌کانه‌وه رو ده‌ده‌ن نیشانه‌کانی ده‌ست پێ کردنی ئاڵۆزی و ئاڵ و گۆڕن له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. هه‌مو ئه‌م سه‌نگه‌ر له یه‌ک گرتنانه‌ش، له لاێکه‌وه سه‌ره‌ڕۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئه‌و وڵاته و هه‌ڕه‌شه‌کانیان له‌م وڵات و له‌و وڵاته و له لاێکی تریشه‌وه تموحی نه‌وت و گاز و ده‌ست به‌سه‌رڕاگرتنی ناوچه‌که و کۆنتڕۆڵیه‌تی له لایه‌ن زلهێزه‌کانه‌وه.
ئه‌وه‌نده‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه و به تایبه‌تیش کوردستان، ئه‌وان له حاڵه‌تێکی شپرزه‌یی، نا یه‌کگرتوویی، سه‌رلێشێواوی و نا ئینسیجامیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، کێشه‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌وان به ده‌ست هێنانی پاروه‌نانێک و هێندێک ئازادیه و یه‌که‌مین قوربانیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی هه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌ن و ئا به‌م شێوه‌ی که ئێستا لێیان ده‌رده‌که‌وێت، خه‌ڵکێکی بێ تاوان و بی دیفاعن که ده‌بنه قوربانی سیاسه‌ته شه‌ڕخوازه‌کانی ته‌ره‌فه‌کانی شه‌ڕ و به‌شی ئه‌وان هه‌ر وه‌ک له ڕابردوشدا هه‌ر وا بوه، ئێش و ئازار و ڕه‌نج و میحنه‌ت، ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و برسیه‌تی و گرانی و هتد ده‌بێت، که هیچ مرۆڤێک هیواخوازی ئه‌م وه‌زعه نیه!
باشترین کارێک که خه‌ڵکی ناوچه‌که ده‌توانن بیکه‌ن، خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه‌کانه به شیعار و ستڕاتێژیێکی ڕون و شه‌فافه‌وه، بۆ نمونه خۆپیشاندان دژی شه‌ڕ، ڕێفڕاندۆم بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی، ڕیفراندۆم بۆ گۆڕینی ڕژیم، خۆپیشاندانی نا بۆ دروست کردنی وزه‌خانه و چه‌کی ناوه‌کی و زۆر شتی دیکه‌ش ده‌توانرێت بکرێنه پلاتفۆڕم و کارییان له سه‌ر بکرێت. به‌ڵام هه‌مو ئه‌م کارانه‌ش پێویستی به حیزبێک یا ڕێکخراوێکی زیره‌ک، به توانا و خه‌ڵکی واته مه‌حبوب هه‌یه که هیچ نه‌بێت نیوه‌ی جمهور یا زیاتر پشتیوانی لێ بکات و قسه‌کانی و شیعاره‌کانی به دڵ وه‌ربگیرێت و خه‌ڵکیش بۆی بچنه سه‌ر شه‌قامه‌کان. پرسیار ئه‌مه‌یه که ئایا له کوردستان وه‌ها حیزب یا ڕێکخراوێکمان هه‌یه؟ که هه‌م باوه‌ڕی به هێزی جه‌ماوه‌ر بێت و هه‌میش جه‌ماوه‌ری له‌گه‌ڵ بێت؟
2ی ڕه‌شه‌مه‌ی 2707rahmayub@yahoo.de www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|