٢٤\١١\٢٠١٢
کورد له‌به‌رده‌م
پرسی (هاملێت)یانه‌دا.

سه‌عید عارف باپیر
(بڕیاری
سه‌ره‌تای رووداوه‌کان، زۆر گرنگه
بۆ سازدانی - پێچه‌نی مێژوویی
-).
سه‌ره‌تای ئازادبوونی
هیندستان له بن ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانییە‌کان
دا، روداوێکی گرنگ بوو.
له‌و ده‌مه‌دا، (مه‌هاتما گاندی)
پێشە‌وایه‌کی کارێزمی بێ چه‌ند
و چوونی گه‌لی هیند
و گرووپێک سه‌رکرده‌ی پله
دووی تر بوو،
له وێنه‌ی (مه‌حه‌مه‌د عه‌لی جه‌ناح خان)،
(جواهیر لال نه‌هر) و ناوه‌کانی تر..
ڕاسته‌وخۆ، به‌دوای ئازاد بونی ته‌واوه‌تی هیندستان. (محمه‌د عه‌لی جه‌ناح
خان) داوای وڵاتێکی جیای کرد بۆ موسوڵمانانی هیند، له
ژێر تێزی بیروبۆچوونه‌کانی
(ئیقبالی لاهوری)دا، به‌وه‌ش له ساڵی ١٩٤٧
ده‌وڵه‌تی پاکستان به هه‌ردوو
باڵی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایه‌وه هاته‌بوون.
تا ده‌گات به جیابوونه‌وه‌یان، له ساڵی
١٩٧١دا ، بۆ دوو ده‌وڵه‌تی، (به‌نگلادێش) له
ڕۆژهه‌ڵات، (پاکستان) له ڕۆژئاوا.
ئاینی ئیسلام جیاکه‌ره‌وه‌ی گرنگ، یان نزیک به
ته‌نیایی گه‌له تازه‌که‌ی پاکستان
بوو، له
ته‌وای گه‌لانی تری هیندستان، بۆیه به ناوێکی هه‌ڵبواردوو
له پیسی، ناوی خۆیان نا وڵاتی پاکه‌کان.
بڕیاره‌که‌ی (محمه‌د عه‌لی جه‌ناح خان)، دروستکە‌ری(
پێچه‌نی مێژوویی) بوو،
بۆ خوڵقاندنی دو ده‌وڵه‌تی هاوئه‌جینده‌ی ئاینی له خاکی مێژویی
هیندستان دا، هه‌نووکه (پاکستان)،
له جیهان دا تاقانه ده‌وڵه‌تی
ئیسلامیی خاوه‌ن هێزی ئه‌تۆمییە.
جه‌ناح خان شه‌رمی له زروفه نوێ یه‌که نه‌کرد، چونکه ده‌یزانی
دیموکراتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئیستیبدادی دا، کورت ده‌هێنێت، بۆ یه‌کسان
کردنی که‌مینه‌ی موسوڵمانه هیندیه‌کان، له‌به‌رده‌م زۆرینه‌ی هیندۆسیه‌کان
دا، له‌بارێکی وه‌هادا و له‌گه‌مه‌ی دیموکراتی دا ده‌نگدانی زۆرینه‌ی
هیندیه ناموسوڵمانه‌کان هه‌رده‌م که‌مینه‌ی موسوڵمانه‌کان ده‌کاته‌وه
به هاونیشتمانی پاشکۆ و پله دوو*.
ئه‌وێ نموونه‌یه‌کی پێشینه تر‌و زۆر نزیکه
بۆ عێراق له بارودۆخی دیموکراتییە
نوێیەکه‌یدا،
له نیوان که‌مینه‌ی کورد و زۆرینه‌ی عه‌ره‌بییدا.
به‌ڵام سه‌رکرده ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کورد، له‌جیاتی ده‌رس وه‌رگرتن له
ئه‌زمونی گرده‌بڕو سه‌رکه‌وتوی پاکستانیه‌کان له خۆرهه‌ڵاته‌وه، ڕوده‌که‌نه
لوبنانی خۆرئاوای خۆیان، بۆ دوپات کردنه‌وه گه‌مه‌ی ( ته‌وافوق)ی ده‌سه‌ڵاتی
که‌رته جیاوازه‌کانی گه‌لی لوبنان، له‌گه‌ڵ ئه‌زمونی تاڵ و ناجێگیری
نزیک به‌دۆڕاوی ئه‌وان.
نامانه‌وی زیاتر ڕۆبچینه وردیله‌ی بابه‌ته‌کانه‌وه، ته‌نها میسۆده
پاکستانیه‌که‌مان، بۆ ڕون کردنه‌وه‌ی باری دژواری ئێستاکه‌ی کوردستانی
باشوور و، به‌قه‌د
گرتنه‌وه‌ی ڕوداوه‌کانی ئێره‌یه.
+ (سه‌ره‌تای رووداوی گرنگ).
له ١٩ نیسانی ٢٠٠٣دا،
ده‌زگای ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌رستی عێراقی له ژێر زه‌بری هێزی
هاوپه‌یمانه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا رووخا،
ده‌وڵه‌تی ٨٣ ساڵه‌یی ئینگلیز کردی عێراق
جگه‌له‌ناوێک هیچ ده‌زگایه‌کی تری لێ نه‌مایه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌شێکی
گرنگی پرۆسه‌ی ڕوخاندنه‌که بوو، جگه له‌وه‌ی
ئه‌مریکا هه‌رێمی کوردستانی کرد به پێگه‌یه‌کی گرنگ و بۆ تۆڵه کردنه‌وه‌و
چاوشکاندنی دۆسته تورکیه‌که‌ی، له‌وێدا کورد دوو
چۆله‌که‌ی به به‌ردێک بۆ پێکرابوو،
له‌وپه‌ڕی لووتکه‌ی توانست و ئیقباڵی
خۆی دابوو، دوژمنه ته‌قلیدیه‌کانی کورد له
ناوچه‌که‌دا له‌وپه‌ڕی نشوستییدا بوون.
+ (بڕیاری پوچ).
بڕیاری چاره‌نووسسازی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی
کورد، له سه‌ره‌تای ڕوداوه‌که‌دا چی بوو؟
- رازی کردنی
خواست و ویستی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکی بوو، ئه‌مریکایه‌کی
خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌ی پراکماتیزمی، ئه‌مرکایه‌ک به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ناخوازێت یه‌کپارچه‌یی عێراق بشێونرێ، له‌به‌ر هۆکاره زانراو
و نه‌زانراوه‌کانی پێشووتر.
بڕیاری رازی کردنی ئه‌مریکا، داری به‌ستنه‌وه‌ی
ئه‌سپه‌که‌یه.
ئیتر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کورد، له نۆ ساڵی
ڕابوردو دا قورسایی گه‌وره‌ی خۆی بۆ سازدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقی و
پێکهێنانه‌وه‌ی ناوه‌ندی به‌غداد، خستۆته گه‌ڕ له
ته‌نگژه‌ی دواهه‌ڵبژاردنی ٢٠٠٩دا.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردی، (ڕێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر) تازه‌ترین فه‌سڵی هه‌وڵدانی
بوو، له رێی
بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق دا.
سه‌رۆکی هه‌رێم و حیزبه‌که‌ی، له پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت دا، شانازی
به‌توانستی خۆیه‌وه ده‌کرد، به‌وه‌ی له‌و بواره‌دا، کاریگه‌رتربووه،
له هه‌وڵه‌کانی ئه‌مریکا و شای سعودیه‌ی
عه‌ره‌به‌کان، به په‌ڕجویه‌ک و‌ده‌سکه‌وتێکی سیاسی ناوازه یان
ده‌ژمارد، به دووباره دانانه‌وه‌ی سه‌رۆک
وه‌زیر (نوری کامل مالیکی) به‌سه‌ر (ئه‌یاد عه‌لاوی) دژبانه، له
کاتێک لیسته‌که‌ی عه‌لاوی دوو کورسی
زیاتر هێنابوو له ژماره‌ی کورسییە‌کانی
لیسته‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر.
به‌ڵام، له‌م سێ ساڵه‌دا چی که‌لاوه‌یه‌ک له شانازیه‌که ماوه‌ته‌وه .
ئه‌گه‌ر به‌پوچ زانین و بێ نرخ نه‌کردنی بیر‌و یاداوه‌ری جه‌ماوه‌ر نه‌بێت
٣ ساڵ ماوه‌که‌ی زۆر کورته، بۆ کاڵ کردنه‌وه
پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی شانازی و خۆهه‌ڵکێشانێکی وه‌ها زه‌ق و مه‌زنکراو.
(بڕیاری هه‌ڵه)
و نه‌بوونی ستراتیژ، ده‌بنە
هۆی دروستبوونی سه‌ره‌نجامی به‌د
و دژوار، ئەو‌انه ده‌بنه هۆی شۆردن
و کاڵ بوونه‌وه‌ی شانازییە
ناوه‌خت و هه‌ڵبه‌ستراوه‌کان.
له‌شکرکێشی مـالیکی بۆ ناو تخوبی کوردستان، نموونه‌ی
سه‌ره‌نجامێکی دژوار و به‌ده، هه‌رچه‌نده ناوبراو به‌په‌یمانشکێن و
به‌دنمه‌کی بنوێنی، ناکاته ئه‌وه‌ی گوناهی (بڕیاری هه‌ڵه‌ی) سه‌رۆکی
هه‌رێمی پێ بشاردرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕیزێک له بیر‌و یاداوه‌ری چاودێری
جه‌ماوه‌ر بگیرێ.
له ڕاستی دا، پێکهاتی ئه‌و کێشه‌و گازندانه
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ (بڕیاری هه‌ڵه) له‌سه‌ره‌تای کاردا.
به ڕای من رووبه‌رێکی
قووڵتر و
له‌مێژینه‌تریش هه‌یه بۆ دروستبوونی،
بڕیاری هه‌ڵه و، په‌یدابونی سه‌رکردایه‌تییە
بێ ستراتیژه‌کان.
ئه‌و رووبه‌ره قووڵه‌ش
ئه‌وه‌یه:
کورد له مێژه قه‌تیس ماوه له دووڕیانێکی
هات و نه‌هات دا.
له‌دوای ڕێکه‌وتنی (سایکس - پیکۆ)وه، کورد
توشی زه‌وت کردنی کیانی سیاسی هاتووه.
له‌دروستبونی ده‌وڵه‌ته پۆست کۆڵۆنیالیستیه‌کانی ناوچه‌که‌وه،
کوردتوشی هه‌ڵوێستێکی ( هاملێت) یانه هاتوه.
پێویستی به‌سه‌رکردیه‌کی بوێر و خاوه‌ن ستراتیژی له ته‌رزی (محه‌مه‌دعه‌لی
جه‌ناح خان) بوه، وه‌رگرتنی بڕیاری گرده‌بڕو چاره‌نووسساز.
به‌ڵام له کۆنگره‌ی قاهیره‌و سه‌ره‌تای بیسته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه
ساڵه نه‌هاتییه‌کانی کورد بووه.
خۆ ئه‌گه‌ر پێشه‌وایه‌کی وه‌کو ( شیخ مه‌حمودی حه‌فید) ئه‌گه‌ر توانی
بێتی خاوه‌نی بڕیاری گه‌وره‌ی سه‌ربه‌خۆیی بوبێت، ئه‌وا له شارێک و به‌شێکی
کزی کوردستان دا بوه‌و دواتر به‌ناکامی دواکه‌یه‌وه سه‌ری ناوه‌ته‌وه.
له شێخ مه‌حمودیش به‌دواوه، ئیتر پاشه‌کشه کراوه له خواستی سه‌ربه‌خۆیی
،هه‌روه‌کو قازی محه‌مه‌د و سه‌رۆک بارزانی باوک.
سه‌رۆک بارزانی باوک، سه‌ربه‌خۆیی کوردستان،
وه‌کو تۆمه‌تێک له‌خۆی دور ده‌خاته‌وه، ته‌نها داوای مافی کلتوری کزه
مافێکی سیاسی ده‌کات و ژیانی هاوبه‌وش ده‌خوازێ له چوارچێوه‌ی عێراق
دا**.
به دوای دا هه‌تا ئێستا هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی
تر توخنی بڕیاری چاره‌نوسسازی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو ناکه‌وێت .
هه‌مو که‌سێکی بیر ته‌ندروست ده‌زانێت: بوونی
ڕاسته‌قینه - ته‌نها له سه‌ربه‌خۆی ته‌واودایه، هه‌مو پله‌یه‌کی نه‌وی
تر له سه‌ربه‌خۆی ده‌کاته‌وه - نه‌بوون -.
کورد له مێژه به هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆییەوه
توشی هه‌ڵوێستی هاملێتیانه بوو: (له نێوان بوون
و نه‌بوون دا قه‌تیس ماوه)***.
____________________________________________________
*
وکیپیدیا
/ زبانی فارسی /
پاکستان:
www.fa.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D8%A7%DA%A9%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86
**
به‌م
ناونیشانه خوارەوە له ماڵپه‌ڕی یوتوب دا
خوالێخۆشبو( مه‌لا مسته‌فا بارزانی) به روونیی
له وێنه فیلمێک دا، نکۆلی له جیابونه‌وه ده‌کات له ده‌وڵه‌تی
عێراق، به‌ڵام تا کاتی ئه‌م نووسینه
فیلمه‌که لابراوه له‌سه‌ر سیرڤه‌ری ماڵپه‌ڕه‌که:
http://www.youtube.com/watch?v=Y_vbSjv3L4o&feature=related
YouTube - Mustafa Barzani - Kurdistan Democratic Party 1946
***
هاملێت، شازاده‌ی دانیمارکی ده‌یزانی به
پیلانێکی نێوان دایکی و مامه‌که‌ی، باوکی له نێو براوه، له‌وێدا تووشی
هه‌ژاندنێکی ویژدانیی ده‌بێ و ده‌ستبه‌رداری
خۆشه‌ویسته دڵخوازه‌که‌ی و زۆر شتی تر ده‌بێ له ڕێی دادی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و
دەربڕینە به‌ناوبانگه‌ی ده‌رده‌بڕێ:
(ببیت یان نه‌بیت، ئه‌وه پرسه‌که‌یه).
٢١\١١\٢٠١٢
- سلێمانی
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|