٣٠\٦\٢٠١٧
کورد و
بیرەوەر!

ستار محەمەد قادر
زۆر جار
و لە زۆر نووسیندا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەین، کە
بیرەوەری کورد زۆر
لاوازە، بەڵام بە
ھیچ شێوەیەک
کۆششی ئەوەمان نەکردوە کە ھۆکاری لاوازیی
بیرەوەری
کورد بدۆزینەوە، ماوەیەک بەر لە
ئێستا، چاوم بە
کوردێکی دانیشتووی سۆڤیەت
کەوت، ئەو برادەرە لەساڵی ١٩٩١ەوە رووی لە
وڵاتی رووسیا کردووە
و لەوێ
گیرساوەتەوە
و ژیانی خێزانی دروستکردوە، ئەو برادەرەیش ئاماژەی بۆ
لاوازیی بیرەوەری کورد وەکو خاڵی ھەرە لاواز کرد، ئەو وتی
رووسییەکان، شت
لەبیر ناکەن، بریاریش بە
گوڕاح نادەن، ھەر رۆژەی رەنگێک ھەڵنابژێرن،
لە ناپاکانیش خۆش نابن، وتی کاتێ یادی کارەساتەکان دەکەنەوە، وا
دەزانی
دوێنێ روویانداوە، رێزی زۆر بۆ ئەو خانەوادانە دادەنێن، کە
قوربانییان
بۆ وڵاتەکەیان داوە، بەڵام کورد ئامادەگیی ئەوەی تێدایە، دوژمنەکەیشی
وەکو فریادرەس
بنرخێنێ، ئەو بە
سەرسورمانەوە ئەوەی دووپاتدەکردەوە،
کە لە
زاری ھەندێک کەسوکاری خۆیەوە گوێبیستی ئەوە بووە، کە
خوازیار بوون
دۆخەکە وەکو خۆی بمایەتەوە!
تا ئێرە شتێکی زۆر ئاساییە، ئەوەی نائاساییە،
ناکرێ گەلی رووسیا
بە کورد بەراورد
بکرێ، ئاخر میللەتێک بەدەم شەقی رۆژگارەوە ھەمیشە
ناڵاندوبێتی، چۆن
دەکرێ بە گەلێک بەراورد
بکرێ، کە لە
پێناو بەرگرییکردن
مردوویان خواردبێ!
ئەوەی وای لە
کورد کردووە، ئیشی بە
بیرەوەر نەبێ، ئەو دۆخە دژوارەیە
کە ھەمیشە دەیخاتە نێوان دوو ئەگەرەوە، ئەگەری خۆدزینەوە
و راکردن لەگەڵ
ئەگەری رووبەڕوونەوەی راستییەکان، کاتێک توانای رووبەڕووبوونەوەی راستییەکانی
نابێ، ناچارە ئەگەری راکردن مژار
بکا!
بیرەوەر لەخۆرایی زیندوو نامێنێتەوە، بەڵکو بەرھەمی ماندوونەناسی و
بەرخۆدان و قوربانییدانە، مرۆڤ کاتێک ھەوڵ و کۆششەکانی لە
پێناو
بەدەستھێنانی ئامانجێکدا چر دەکاتەوە، بیر لەشکاندنی لەمپەرەکان
دەکاتەوە، ئەگەر شتێک ببێ بە
ھۆکاری شکستپێھێنانی، ناتوانێ لێی خۆش ببێ
و بیشیبوورێ، بەڵام کورد ئەگەر تێکۆشابێ و قوربانیشی
دابێ، ھەر
سەرگەردان بووە، بە
ھیچ شێوەیەک بەرچاوی روون نەبووە، نەیزانیوە چی
دەکا و بۆ چی دەبێ ئەوە
بکا، ئەمەیش لە
دەرەنجامدا، کاری خۆی دەکا
و، وای
لێدەکا، ببێ بە
خاوەنی بیرەوەرێکی لاواز
و نەتوانێ بریارێکی دروست و
یەکلاییکەرەوە لەسەر شتێک
بدا، سەرگەردانی کورد تەنھا لەسەر ئاستی
کۆمەلایەتی رەنگی نەداوەتەوە، بەڵکو لە
ئاستە سیاسیەکە
پتر شەقڵی
وەرگرتوە، ئەوە ھەر حوکمی
لاوازیی بیرەوەرە، وای بە
کورد کردوە،
بەرانبەر نەیار
و دوژمنەکانی نەرم و لە
نێوخۆی حۆیدا لە
بەرد رەقتر
بێ،
ئەوە ھەژاریی
بیرەوەرە، پاڵ بە
کوردەوە دەنێ، وڵاتێکی رووخاو
بنیات بنێتەوەو دواییش نانبراوی بکا؟!
کوشتنی بیرەوەر، بە
جۆرێک لە
جۆرەکان، بە
واتای خۆکوشتن دێ،
ئەگەر کورد
بیرەوەرێکی زیندووی ھەبووایە، تەنھا بۆ خۆڵ لەچاوکردن یادی
کارەساتەکانی نەدەکردەوە، سەیرە ھیچ میللەتێک ھێندەی کورد بریندار نییە
و
ھیچ میللەتێکیش ھێندەی کورد
ھەڵناپەڕێ؟! بۆ چی کورد ئامادەگیی ئەوەی
تێدایە بە
بای تەنھا زورنایەک رەشبەڵەک
بگرێ؟ ئەی بۆ توانای ئەوەی نییە
بە شێوەیەکی دروست یادی کارەسات و قوربانییەکانی بکاتەوە؟!
لاوزایی
بیرەوەر، رێگرە لەبەردەم ھەڵبژاردن یان وەرگرتنی بریارێکی
دروست، ھەر ئەوەیشە وای لە
کورد کردوە بکەوێتە
باری بەستەڵۆکەوە و لە
شوێنێکدا چەق ببەستێ و بمێنێتەوە، یان ئیرادە
و توانای ئەوەی
نەبێ بە شێوەیەکی
هۆشمەندانە بناغەی شتەکان دابنێ، بۆ ئەوەی نەکەوێتە،
دۆخی پەنجەگەستنەوە، بە
رای من تا کورد خاوەن ئەم بیرکردنەوە
و جیهانبینە بێ، تا
ئیشی بە
هزر نەبێ، کە ھۆکاری راستەوخۆی لاوازیی
بیرەوەریەتی،
ھەروا دەمێنێتەوە، دەبێ ساڵ بە
ساڵ بڵێ خۆزگەم بە
پار!
ماڵپهڕی ستار محهمهد قادر
|