٢٥\٥\٢٠١٦
کورد و چەمکی
چاوەڕوانیی.

ستار محەمەد قادر
قەدەری کورد ئاوهایە ئەبێت چاوەنواڕ بێت،
چاوەڕوانیی زۆررترین رووبەری
لەژیانی ئەو خەڵکە داماوە بۆ خۆی قۆرخ کردووە، ئەو پانتاییەی
چاوەڕوانیی
لەژیانیان داگیری دەکات، بواری ئەوەیان بۆ ناهێڵێتەوە تاهەست بەو ساتە
ناهەموارانە بکەن کەدەست لەسەر ئەژتۆ لەنێو قوڕاوی
چاوەڕوانییدا بەسەری
ئەبەن، چاوەڕوانیی لێرە کراوە بەهەموو شتێک، دێوە زمەیەکە رۆحمان
دەگووشێ، لەگەڵ ئەوەشدا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر دەست و پەنجەی لەگەڵدا
نەرم ئەکەین، خێزانەکان منداڵەکانیان لەگەڵ
چاوەڕوانییدا رائەهێنن،
کۆمەڵگە قوڕی
چاوەڕوانیی بەو خەڵکە ئەشێلێت، هێزە سیاسیەکانیش لەسەری
ئەو خەڵکەی ئەنەن!
کورد بڕیاری داوە چاوەنواڕ بێت، چونکە بووە بەبەشێک لەستراکچەری، گوێی
لەوە نیە کات ئەڕواو ناگەڕێتەوە، گرنگ ئەوەیە ئەو بڕیاری داوە سەرکێشی
بەکاتەوە بکاو چاوەنواڕ بێت!
لای کورد چاوەڕوانیی بریتیە لەداهێنان، چونکە پێی وایە شتەکان
بەتێپەڕینی کات لەسیحر بەتاڵ ئەبنەوە، بۆیە لەدیدگای ئەوەوە پێویست
بەخۆ ماندوو بوون ناکات، یان ئەوە ناهێنێت تەکلیف لەخۆی بکات، چونکە
لەگەڵ حازریدا راهاتووە!
کورد لەرووی سیاسیشەوە بارگاویە
بەچاوەڕوانیی، لەرووی حوکمڕانیشەوە
سیخناخە لەچاوەڕوانیی، ئەی ئەوە نیە
چاوەڕوانیی ئەوە دەکات بۆ ئەوەی نرخی
نەوت بەرزبێتەوە بۆ ئەوەی مووچە لەکاتی خۆیدا دابین بکات، ئەی ئەوە نیە
چاوەڕوانیی ئەوە لەعێراقیەکان ئەکات تاببن بەفاکتەری خێر لەپێناو
درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستاندا!
کورد دڵی رێگای پێ نادات
چاوەڕوانیی بخاتە پەراوێزەوە، چونکە
چاوەڕوانیی
هەموو شتەکان وەکو خۆیان لەشوێنی خۆیان ئەهێڵێتەوە،
چاوەڕوانیی هەمیشە
بەربەستێکی کۆنکرێتی گەورە لەبەردەم حەزو خەونەکان درووست ئەکات، بۆ
دوا جار ئەوە ئەکتی
چاوەڕوانییە رێگا نادات دوو ئیدارە یەک بگرێتەوە،
لەفەزای چاوەڕوانییدا هەر شتێک پەکی بکەوێت، ئیتر راست ناکرێتەوە، لەم
فەزایەدا ئەکشنەکان هیچ نین، جوڵەکان تەنها شتی شکڵی و سەتحین، ئەوەی
ئەییینی یان رۆژانە لەمسیان ئەکەیت، دووبارەن، شتی نوێ لێرە بەرهەم
نایات، کایەکان تژین لەمۆتەکەی
چاوەڕوانیی، هەر هەموومان لەدەستی
کاتەکانمان را ئەکەین و خۆمان لەپشتی
چاوەڕوانییەوە حەشار ئەدەین!
کورد حاڵی حازر
چاوەڕوانیی ئەوەیە، دەوڵەت ئەو ڕابگەیەنێت، نەک ئەو
دەوڵەت ڕابگەیەنێت؟!
ماڵپهڕی ستار محهمهد قادر
|