٢٥\٢\٢٠١١ کورد و (هیوەندای).
بەیانی لە پاش دەوامی کۆلێژ رووم کردە کۆمپانیا هەر چۆنی بوو خۆم گەیاندە ژووری بەرێوەبەرەکە. لیم پرسی ، بۆچی ئەو پەیکەرەی بە دیاری بۆ من هێناوە .. پێکەنینێکی بۆ کرد. ووتی ((هەڵیگرە بەکارت دێت رۆژێک دەبێت بەدیاریەوە دابنیشیت ئەم گەلەو واتا کۆریا و گەلی کوردی خۆت بەراورد بکەیت..)) . زۆرم لێ کرد کە شتیکم لە بارەی ئەم پەیکەرەوە بۆ باس بکات. ئەویش بەم جۆرە هاتە گۆ.. ((ئەی تۆ نابێت شتێک لە بارەی ئەو کۆمپانیاوە بزانیت کە کاری تێدا دەکەیت . خاوەنەکەی کێیە و چۆن ئەم سەروەت و سامانەی پێکەوە ناوە.؟؟ ئەمە پەیکەری خاوەن کۆمپانیاکەیە کە نانی ئێمەو تۆش دەدات.. بەڵێ. لات سەیرو سەمەر نەبێت.. خاوەنە سەرەکیەکەی ، لە دزینی مانگایەکەوە ئەم سەروەت و سامانەی پێکەوە ناوە . سەر گوزەشتەکەش بەم جۆرەیە: کاتی کۆریا لە جەنگی جیهانی دووەم بە دەس ژاپۆنەوە دەناڵێنیت. ئەوە بوو هەردوو جەمسەری زلهێزی ئەو کاتە کە سەرمایەداری و سۆشیالیستی بوو. و دوای زاڵ بوون بەسەر ژاپۆندا.
ئەم دوورگەی کۆریای ئێمە کرایە دوولەتەوە. کۆریای باکورو کۆریای باشور. هەرچی کۆریای باکور بوو بەر کەمپی سوور کەوت. و ئەوەی تریان بەر کەمپی سەرمایەداری .. لە کەمپی سوور تا دەهات بژێوی مرۆڤایەتی بەرو شکستی دەرۆیشت . چونکە لە چەک و تەقەمەنی بەو لاوە بیری لە هیچی تر نەدەکردەوە. بۆیە خەڵکەکەی فێری شتی نالەبارتر بوون. یەکی لەوانە دزی. جەردەیی .پیاو کوشتن . زۆربەی خەڵکی ئاواتە خۆازی ئەوە بوون کە ئەو کۆریا بە جێ بهێڵێت بێتە ئەم کۆریای ترەوە. ئەمیش مەبەستم لە خاوەنی کۆمپانیاکەمانە. دەس دەبات لە دێیەک مانگایەک دەدزی ،و سنوور دەبڕێت، دیتە کۆریای باشوورەوە ئەو کاتەش مانگا بە قیمەت دەبێت. دەیفرۆشێت. بە پارەکەی دەس دەکاتە بازرگانی. و ئەم سەروەت و سامانە پێکەوە دەنێت. بەڵام کاتێ سەروەت و سامان پێکەوە دەنێت و دبیًتە خاوەن گەورەترین کۆمپانیا.. نەوەکانی کۆ دەکاتەوە و راستی کارەکەیان بۆ بەیان دەکات . هەر لە پارەی ئەو کۆمپانیایە بڕیار دەدا کە لە سەدا یەکی قازانجی ئەو کۆمپانیایە بۆ هەتاهەتایی بدرێتە ئەو شارەی کە ئەو دییە دەکەوێتە سنووریەوە. و هەموو دێکەش برووخێنرێت. و لە سەر شێوازی تازە بنیات بنرێتەوە. و ساڵی سێ هەزار ئۆتۆمۆبیل لەم کۆمپانیایە ببخشرێتە ئەو شارەی کە دێیەکەی لە سنوردایە. ئەمەو بێجگە لە زۆر شتی تری هونەری و تەندروستی کە بۆ ئەو شارو دێیە ئەنجامی داوە.. ئەمە سەر گووزەشتەی کابرای مانگا دزە)). بە داخەوە ئەو پەیکەرە لە تاڵانی نەوت و یەکدا برا . شکا . نازانم چی بەسەر هات .
بەڵام وەکو کابرای کۆری ووتی . ئەمڕۆ رۆژی بەراووردەکەیە. ئەو وەفاداری و بە ئەمەک وبە بەینت زانینەی ئەو کابراکۆریە بەرامبەر ئەو شارو دێیە دەیداتەوە. خۆزگایە بەرپرسانی کوردیش. سێیەکی ئەو وەفادارییان بەرامبەر بە گەلی کورد دەدایەوە چەند لە باوشی دیهاتەکاندا خۆتان گیرساندەوە. و چەند لە ماڵەکاندا پشووتان دا. و لە سێبەری خانوو و باخەکانیاندا راکشان . و چەند خەڵکی ئەو دێهاتانە خۆیان کردە قوربانی بەس لە بەر ئەوەی تۆی بەرپرس لە ماڵکەیدا نانت خۆارد. ئەی کیمیا باران ؟ ئەی ئەنفال؟ ئەی کۆچ ڕەوی بەکۆمەڵ. نەبووە تاجی بوون و سەروەریان لە سەر تۆ نا؟؟ کەچی ئەمڕۆ بێزتان نایە ئاوریانش لێبدەنەوە. ئەی ئەو کابرا کۆریە بۆچی بوێرانە دانی بە هەموو شتیکدا نا . خۆ گەر بێتو وەکو ئێوە گوێ خۆی لێکەڕ بکردایە و چاوی خۆی سواغ بدایە. وەکو ئێوەمانان خۆ کەس نەیدەزانی . و دەیتوانی بۆ هەتا هەتا بیشارێتەوە. بەڵام لە خەسڵهتی ئەوان کاری وا نەفرەتی لێ دەکرێت. بۆیە ڕۆژ بە رۆژ پێشدەکەون .. ئەی بۆچی بەرپرسانی ئێمە ناوێرن شتی وا دەربڕن .. من لە بەرتی ئەوان دەڵێم دەریمەبڕە. با لەکەدار نەبیت. با کەس بە چاوی ترەوە تەماشات نەکات. بەڵام خۆ دەکرێت. خزمەتی گوندو شارەکەی بکەی ..مەگەر کەم لە ماڵی جوتیاری بێ درامەتدا نانت خۆارد؟؟ مەگەر کەم بە شەوی تاریک لە ماڵ دەرتدەکرد کە گوایە کاری شۆرشت بۆ بکات کەچی خۆت بۆ مەبەستە بۆگەنەکانت ئەو کردەوانەت دەکرد ؟؟ ئەی ئەمڕۆ رۆژی ئەوە نییە کە ئاوڕیان لێ بدیتەوە. ؟ بە خۆتاندا بچنەوە تاوەکو نمک حەرام نەبن. بۆیە خۆزگای کورد بەرامبەر ئێوە ئەوەیە کە بە قەد مانگا دزە کۆریەکەتان لە دەس بهاتبایە .. بەس ئەوەندە دەڵێم بە پەنجا وەرقەی دولار لادی ئاوەدان دەکرێتەوە ؟؟ مەگەر پێش ئەوەی لە پێناوی تۆی بەرپرسا وێران بکرێت. لادێ نەبوو. گوند نەبوو؟؟خۆ لەو کاتەوە بە دوخێ خۆیەوە بمابایە ئێستاکە شانی لە شانی شار دەدا. و چی پیویستی بە ئاوەدان کردنەوەی تۆ نەبوو؟؟.. نەکارەبا .نە نەخۆشخانە. نە خزمەت گوزاری . ئەمەیە ئاوەدان کردنەوەتان ؟؟ ..ئەمەیە ئەو ئۆتۆمۆبیلانەی کە وەک کابرای کۆری بۆ لادیکان ڕەوانەی دەکەن ؟؟ ئەمەیە بڕی ئەو پارەیەیی کەلە سەدا ئەوەندە وەک کابرای کۆری بۆ شارو دێیەکان تەرخانی دەکەن. خۆ کابرای کۆری بەس بە تەنها یەک مانگای دزی. ئەو هەموو کارەی کرد. ئەی دەبێ ئێوە چەند جاری ئەو بکەن تا مافی هەموو ئەو کەس و شوێنانە بدەنەوە؟؟ دەزانم خۆتان لە ئێمەو خوێنەری باشتر دەزانن.
|