٩\٣\٢٠١٧
کورد و قەدەر.

ستار محەمەد قادر
بەوە دەکات کورد نەیەوێت پشت لەمێژووی خۆی بکات، بۆیە بەسینە
فراوانیەوە دەرگای خستۆتە سەرپشت، بۆ ئەوەی پێشوازیی لەهەمان تراژیدیا
بکات، کە کوردی کردە پاشکۆی گەلانی ناوچەکە، بەبروای زۆرێک، ئەمرۆ
هەلێکی زێرین بۆ کورد رەخساوە، بەتایبەتیش دوای شەری داعش، کەزلهێزەکان
سەر لەنوێ نەخشەی ناوچەکە دادەرێژنەوە، بەڵام کورد ئیش بۆ ئەوە دەکات،
دیسانەوە لەم نێوەندەدا، بیکەنەوە بەئاردی نێو درک.
رەنگە زۆرجار ئەو پرسیارە لەلامان درووست بووبێت، کە بۆ کوردیش وەکو
سەرجەم گەلانی ناوچەکە لەرابردوودا، نەبووە بەخاوەنی کیانی خۆی، هەر
یەکەمان جۆرێک وەڵام وەکو پاساو دەهێنینەوە، چونکە لەبنەرەتدا مێژوو
هیچ بایەخێکی نەبووەو نیشە لەلای کورد، بۆیە بەهیچ شێوەیەک سڵ
لەدووبارە بوونەوەی رووداوەکان ناکاتەوە.
ئەگەر ئەمرۆ لەدەلاقەی ململانێ هەرێمیەکەوە تەماشای واقیعی کوردو هێزە
سیاسیەکان بکەین، ئەوەمان بۆ ئاشکرا دەبێت، دابەش بوونی کورد بەسەر
جەمسەرەکاندا، دابەش بوونێکی حەقیقیە، دابەش بوونێک، ئەوەمان بۆ پشت
راست دەکاتەوە، کەهەر گەلێک وانە لەمێژوو وەرنەگرێت، بۆی هەیە مێژوو
خۆی دووبارە بکاتەوە.
بەداخەوە هەموو هێزە سیاسیەکان باش ئەو راستیە دەزانن، ئەم ناوچەیە
لەژێر کاریگەری دوو جۆر ململانێدایە، ململانێیەکی نێو دەوڵەتی،
کەزلهێزەکان بەرێوەی دەبەن، لەگەڵ ململانێی هەرێمایەتی، کەوڵاتە
ئێفلیمیەکان ئیدارەی دەدەن، بێ گومان وڵاتە هەرێمیەکان دەستەو ئەژنۆ
دانانیشن، بۆ ئەوەی چاوەروانی بریاری زلهێزەکان بکەن، بەڵکو هەموو
هەوڵێک دەدەن، بۆ ئەوەی رێگری یان لەمپەر لەبەردەم هەر جۆرە
گۆرانکاریەک، کەلەبەرژەوەندیی ئەواندا نەبێت درووست بکەن، یان هیچ
نەبیچت بەرگری لەپێگەو نفوزی خۆیان بکەن، ئەوەی بۆ کورد لەم نێوەندەدا
جێی نیگەرانیە، ئەویش ئەوەیە کەبەئاگا، یان بێ ئاگا، خەریکە دەبێت
بەبەشێکی دانەبراو لەململانێ هەرێمیەکە، کەئەو ململانێیەو واقیعەکەی
بەهیچ شێوەیەک لەبەرژەوەندیی کوردا نیەو ناشبێت، لەویش خەرابتر، کورد
وەکو گەمە کەرێک خۆی دەرناخات، بەڵکو بەوە دەکات گەمەی پێ بکرێت!
دۆخی گەمە پێ کردن، خەریکە خۆی بەسەر کورددا فەرز دەکات، بۆ ئەوەی دوای
چوار سەدو نەوەدو حەوت ساڵ، بەوەکالەت شەری خۆ کووشتنی خۆی بکات،
لەوەیش خەرابتر، ئەو شەرە خەریکە لەلایەن کورد خۆیەوە شەرعیەتی پێدەدرێ
یان وەردەگرێت!
لەکاتێکدا دەبوایە حیزبە کوردیەکان، واقیعی میرنشینەکان، لە
خۆیاندا بەرجەستە نەکەن، کەچی بەداخەوە، بەوە دەکات قەدەری کورد
بەو شێوەیە بێت، ئەگەر هەلیشی بۆ برەخسێت، دەبێ خودی خۆی لەباری ببات!!
ماڵپهڕی ستار محهمهد قادر
|