١٠\١٢\٢٠١٠
کورد وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه چی لێ ده‌کا؟
هاوڕێ ره‌ش
دوای ماوه‌یه‌کی زۆر له نه‌زۆک بوونی پێکهێنانی حکومه‌ت و په‌رله‌مان
له عێڕاقدا دواجار ئه‌وانه‌ی که له‌ناو عێڕاقدا کۆکراوه‌نه‌ته‌وه به
ئاره‌زوو بێ ئاره‌زوو، ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێ حکومه‌ت و
په‌رله‌مان پێک بهێنرێ، پێکهێنانی حکومه‌ت وه‌ک له وڵاته ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کاندا
باوه هه‌مه‌کگیریه ، له‌و وڵاتانه‌دا ئۆپۆزسیۆن زۆر لاوازه یان هه‌ر
بوونی نییه یان که هه‌ش بێ هه‌ر به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه ؟
پێکهێنانی حکومه‌تی عێڕاقیش وه‌ک ئه‌وه‌ی کورد بووه به‌شێک لێی خاڵێکی
گرنگه بۆ کورد‌و ئه‌وانه‌ی له‌و حکومه‌تدا به‌ژدارن، دوای کپ بوونی سه‌دام
له ساڵی 2003 من پێم وایه کورد سه‌رکردایه‌تی کورد له به‌غدا به
شڵه‌ژاوی که‌وته وه‌رگرتنی پۆسته ئیداریه‌کان و نه‌یتوانی پۆستی
گرنگی وا ده‌ست بهێنێت که وه‌ک کورد بتوانێ سوودی لێ وه‌ربگرێ نه‌وه‌ک
وه‌ک که‌س و وه‌ک عێڕاقیه‌ک بۆ نموونه سه‌رۆک کۆمار کورده به‌ڵام ئه‌وه‌نده
وه‌زیری دارای ئه‌توانی بڕیاری گرنگ ده‌ربکا ئه‌وه‌نده سه‌رۆک
کۆمارناتوانێ، یه‌کێک له پۆستانه‌ی تر وه‌زیری ده‌ره‌وه بووه که
هۆشیار زێباری وه‌ک که‌س قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ناکرێ ئایا هۆشیار زێباری
له‌و پۆسته‌یدا چه‌نده سه‌رکه‌وتووه بووه یان یان تاچه‌ند مام جه‌لال
سه‌رکه‌وتووه له پۆسته‌که‌ی یان نا به‌ڵکو قسه له‌سه‌ر گرنگیه‌تی
پۆسته‌که ده‌کرێ.
هه‌رچی هۆشیار زێباریه ناوبراو پێشتر ڕۆڵی له ده‌ره‌وه‌دا گێڕاوه
ناوبراو نوێنه‌ری پارتی بووه ساڵی له ئه‌مریکا له‌سه‌ره‌تای ساڵی
1990،دوای ساڵی 2003 و وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هۆشیار زێباری گه‌یشته
ئاستێکی دیبلۆماسی تر که وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو،به‌ڵام وه‌ک کورد تاچه‌نده
توانیومانه سوود له‌و پۆسته‌ی هۆشیار زێباری وه‌ربگرین ئه‌وه گه‌وره‌ترین
پرسه که ده‌بوو کورد دهه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکردایه ،گه‌رچی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی
مانگی ئادار له‌وێ وله‌چه‌ند شووێنێ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو ده‌بۆوه که
کورد چیتر وه‌زیری ده‌ره‌وه وه‌رناگرێته‌وه به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه
هه‌ر له قسه‌کانی مه‌حمود عوسمان وخالید شوانی وفریاد ڕواندزی وسامی
شۆڕسه‌وه تێنه‌ده‌په‌ڕین،چونکه ئێستا وه‌ک له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی
نیمچه فه‌رمی بڵاو ده‌کرێته‌وه جارێکی تر کورد پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه
وه‌رده‌گرێته‌وه‌و هۆشیار زێباریش ده‌کاته‌وه به وه‌زیری ده‌ره‌وه
له کاتێکدا کورد سه‌ره‌تا باسی له‌وه ده‌کرد که داکۆکی ده‌کا له‌سه‌ر
وه‌رگرتنی وه‌زاره‌تی نه‌وت یان دارایی به‌ڵام ئه‌و قسانه‌ی که ڕاگه‌یاندنه‌کان
بڵاویان ده‌کرده‌وه لینگاو قوچ بونه‌وه و وا پێده‌چێ جارێکی تر کورد
ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێته‌وه.
سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وه بزانین که پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ ئێمه‌ی
کورد جگه له ناوی زل و جێگرتنی پۆست زیاتر نییه ،ئه‌وه‌نده‌ی حسێن
شه‌هره‌ستانی ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌بێت به‌سه‌ر ڕۆڵه ئابوریه‌کان
وهه‌بونی قسه له بۆنه وشوینه‌کاندا ئه‌وه‌نده هۆشیار زێباری
ناتوانێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه‌وه بکا،له‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو که
حسین شه‌هره‌ستانی وه‌زیری دارایی بوو کاریکی به کورد کرد با به ده‌واری
نه‌کا که‌چی ئێستا ده‌نگۆی کردنه‌وه‌ی حسین شه‌هره‌ستانی به وه‌زیری
نه‌وت و سامانه‌کانی جارێکی تر له ئارادایه دوێنێش 6.12.2010 له
چاوپێکه‌وتنێکدا جارێکی تر حسێن شه‌هره‌ستانی نایاسایی بوونی بۆنده نه‌وتیه‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی دووپات کرده‌وه ،له‌به‌رامبه‌ریشدا کورد له جیاتی
ئه‌وه هه‌رچی کارت هه‌یه به کاری بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ پۆستی نه‌وت
یان دارای وه‌ربگرێ ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌مان کاوله خانووه پوچه‌ڵه‌که
که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ییه له‌وێدا هۆشیار زێباری نموونه‌ی عێڕاقێک
ده‌کا که به‌س کورد بوونی تێدا نییه بۆیه ده‌پرسم له سه‌رکردایه‌تی
کورد ئه‌رێ به‌ڕاستی کورد وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆ چیه‌و چی لێ ده‌کا؟؟
قیڕه قیڕی حسێن شه‌هره‌ستانیتان له‌بیرچوو سه‌رکرده‌کانی کورد چۆن
جارێکی تر چۆن ڕێگا ده‌ده‌ن که‌سانی وه‌ک حسێن شه‌هره‌ستانی ببنه‌وه
به وه‌زیری نه‌وت کوردیش له‌ولاوه ببێته‌وه به وه‌زیری ده‌ره‌وه ؟
7\12\2010
hawrerash@yahoo.com
|