په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٨

کورسی کۆتاکان بۆمبێک بوو بە دیموکراسیدا تەقیەوە

(پیلانەکە بەردەوامە).

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح


نزیکەی چوار ساڵ بەر لە ئێستا،ئەم بابەتەم بڵاو کردەوە،بەمەبەستی ھەڵگرتنە وەی بۆمبەکان و پوچەڵکردنەوەی پیلانەکان،بەڵام.. مەخابن ھیچ کەس لە ئەندام پەڕلەمانەکانی فراکسیۆنە جیوازەکان گوێیان لێ نەگرتین،تا دووبارەکردنەوەی ھەمان ھەڵەو ھەمان تەڵە قولە قاچی گرتنەوە ،جارێکیتر خاوەن تەڵە مقۆمقۆیەتی بە ھەڵدانی تۆڕەکەی و گرتنی ١١ کورسی خرتی پێش وەختە،کەسیش بۆی نەبوو بڵێ لەل. ئافەرین ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان چۆن جارێکی کەش ھەمان پیلانی پێشوتر وا بە ئاسانی وبێ دەنگی بەسەرتاندا تێپەڕی بێ ئەوەی نقەتان لێوەبێت.!


بەڵێ لەگەڵ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەفەرمی پەرلەمانی کوردستان-عێراق یان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردستان-عێراقە،بەڵام بەلەبەر چاوگرتنی رەوشتی بەرزی مرۆڤ دۆستی وھەنگاونان بەرەوچەسپاندنی بنەماکانی دیموکراسی مافی سەرجەمی ئەوکەمایەتیانەی کەلەھەرێمی کوردستاندا دەژین پارێزراوە،ھەر بۆیۆیە ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتووانی ھەرێمی کوردستان و ھێزی یاسادانەری حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.


پەرلەمانی کوردستان بۆی ھەیە ھەر یاسایەکی فیدڕاڵی لە ھەرێمدا بخاتە کار کە بەدەر بێت لە تایبەتمەندیی دەسەڵاتەکانی فیدڕاڵی کە لە ماددەی.{ ١١٠}ی دەستووری کۆماری عێراقی فیدڕاڵیدا ھاتوون.[١] خولی سێیەمی پەرلەمان (٢٠٠٩-) لە ١١١ نوێنەر پێک ھاتووە.


ھەر بۆ بەرچاو روونی زیاتر..ئەندامانی پەرلەمان چوار ساڵ جارێک لە ھەڵبژاردنی گشتیی لە ھەرێمی کوردستاندا دەستنیشان دەکرێن. لانی کەم دەبێ ٢٥٪ -ی ئەندامانی پەرلەمان ژن بن. دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان لە سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان پێک دێت. لەھەر ساڵێکدا دوو خولی بەستنی ھەیە، یەکەم لە ئازار تا کۆتاییی حوزەیران و دووەم لە ئەیلوول تا کۆتاییی کانوونی یەکەم.لە شوباتی ٢٠٠٩ یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان ھەموار کرایەوە بەمەبەستی زیاتر لە خۆگرتنی تەواوی پێکھاتەکان. کەمترین تەمەن بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ پەرلەمان لە ٣٠ ساڵیەوە بۆ ٢٥ ساڵی کەمکرایەوە. کەمترین ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتارانی ئافرەت لە ٢٥ بۆ ٣٠ لەسەد بەرزکرایەوە، لە کاتێکدا ژمارەی ئەو کورسیانەی لە ھەڵبژاردنەکانی پێشووتر بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان تەرخان کرابوو، پێنج کورسی تریان بۆزیادکرا بۆ ھەر یەک لە کریستیانەکان وتورکمانەکان، لەئەنجامدا کۆی ژمارەی کورسیەکانیان بوو بە ١١کورسی لە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان جێگیر کرا، بێ ئەوەی ھیچ کوتلەیەکی پەرلەمانی دەنگی لێوەبێت.


رێژەکە بۆ لە ٥٠٪ زیاتربەرزکرایەوە ئەوکورسیانەی کەلە پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان تەرخانکراون بۆکەمایەتیە نەتەوەییەکان بەم شێوەیە دابەش کرابوون:


لیستی گەشەپێدانی تورکمانی: ٢ کورسی
لیستی ھەولێری تورکمانی: ١ کورسی
لیستی گۆڕان و چاکسازی تورکمانی: ١ کورسی
لیستی بزووتنەوەی تورکمانی: ١ کورسی
لیستی الرافدین: ٢ کورسی
ئەنجوومەنی کلدان ئاشوور سریانی: ٢ کورسی
لیستی ئیبن الرافدین: ١
کورسی بەروان احسان مەرگوز بەترۆس: ١ کورسی


کەواتە کۆی گشتی کورسی کەمینەکان دەکاتە ١١ کورسی خشت ھەرچەندە لە بنەڕەتدا،کورسی پەرلەمانی ئەم کەمینانە بەیاسا رێکخراوە،بەڵام نالۆژیکیە کە ڕێژەیەکی وا زۆر بۆ ئەو کەمایەتیانە دابنرێ،لەبەرئەوەی ناگونجێت لەگەڵ رێژەی دانیشتوانەکانیاندا، چونکە لەھەڵبژاردنەکاندا دەرکەوت کە ھەیانە بە چەن سەد دەنگێکی دەنگدەر بوونەتە پەرلەمانتار ، لەکاتێکدا پەرلەمانتارلە خولی ھەڵبژاردنی سالی ٢٠١٣ دا بۆگەیشتن بە کورسیەکی پەرلەمانی ١٨ بۆ ١٩ھەزار دەنگی پێویستبوو.بە ھەر حاڵ ئەوەش ئاساییە چونکە ھاوڵاتی ئەم کوردستانەن وبمانەوێ ونەمانەوێ شەریکەبەشمانن کەسیش لاری لێ نیە.


بەڵام..گەلۆ ئەوانەی لەئێستادا لەپەرلەمانن نوێنەری ڕاستەقینەی ئەو پێکھاتانەی خۆیان نین، بەڵکو نوێنەرایەتی لایەنێکی سیاسی دیاریکراوی دەسەڵات دەکەن.ئەم بەناونوێنەرانە لەگەڵ ئەوەی ستەمیان لەنەتەوەکانی خۆیان کردوە،لەھەمان کاتیشدا ویژدانی خۆیان ھەرزان فرۆش کردوە، لەپێناوھەندێک دەسکەوت و بەرژەوەندی کەسی دا.


ھەروەک بینیمان بەشێکی دەرئەنجامی شکستی دانیشتنەکەی ١٩ی ئابی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان،دەگەرێتەوە بۆئەو کورسی کۆتایانە کەلایەنێکی سیاسی بەپیلانێکی بۆ دارێژراوی پێش وەختە بۆبەرژەوەندی خۆی ،ژمارەی کورسیەکانیانی گەیاندە ١١ کورسی و ڕێژەی دەنگدانی بۆ بەرژەوەندی خۆی گۆڕی و بە شێوەیەکی چاوبەستەکی فەرزی کرد بەسەر ئەندامانی پەرلەماندا.


لێرەدا نەڕێز لە شەقام و دەنگی دەنگدەر دەگیرێت، نە ستراتیژیش بوونی ھەیە ، لە بەرانبەریش دا، پاشە قول گرتنی ھەندێ لەلایەنە سیاسییەکان بەرانبەر بە یەکدیی و سەوداکردن بە دەنگی ھاوڵاتیانەوە لەلای ھەندێ پارتی سیاسی لەدەرەوەی پەرلەمان، کارێکی نارەوا ونا یاسایی ونا ئاساییە و بگرە بەشێکیشە لە تێکەڵکردنی سیاسەت بە بازرگانی پێوەکردنی.


ئەگەر بروانین بە پێی یاسا، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆی ٣٢٥ کورسی ٦ کورسی کۆتاکان ھەیە، بەڵام لە ‌پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە کۆی ١١١ کورسی ١١ کورسی بۆکۆتاکان دانراوە!!


ئالێرەدا بەروونی ئەو فێڵ وساختەکردنە دەردەکەوێت کە جیاوازیەکە بەجۆرێکە بەھیچ شێوەیەک شکو گوومان ناھێڵێتەوە.ئەمە ئەتک کردنی دیموکراسیەتە،نانەوەی بۆمب و مینی چێنراو بۆیەکدی ،لەبار بردنی پێکەوەژیانی سیاسیانەیەلەم ھەرێمەدا.


دەبێت یاسای ھەڵبژاردن رێکبخرێتەوە، چونکە یاسایەکی ھەڵەیە ١١کورسی بۆ پێکھاتەکان دانراوە دەرکەوت لایەنێکی سیاسی ئەو بەناونوێنەرانەوەیە کە خەڵکی خۆی بەناوی ئەو پێکھاتانەوە دەنێرێتە پەرلەمان ونیسابی قانونی لە بەرژەوەندی خۆی دەگۆڕێت.


بۆیە دەبێت ئەو یاسایە ھەمواربکرێتەوە، بۆ ئەوەی لایەنی کەم ھیچ لایەنێک زاتی ئەوەنەکات و نەتوانێت بەکاریانبھێنێت ویاری بە موقەدەسات و چارەنووسی کەمەنەتەوەیییەکانەوەبکات، بەشێوەیەک دابنرێت نوێنەری ڕاستەقینەی نەتەوەو پێکھاتەکانی خۆیانبن، نەک حزبەکان ڕایان بکێشن بەلای خۆیاندا و ئاراستەی ململانە سیاسیەکانی لەپێناو بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی دا پێبکات.لەھەمان کاتیشدا کەمینەکان دەبێت خۆیان قەبوڵی ئەو سوکایەتیە نەکەن ولێیان بێنە دەنگ و لەسەر مافی خۆیان پێداگری بکەن و ڕێنەدەن لایەنێکی سیاسی لە پێناو بەرژەوەندی خۆی بەکاریان بێنێت.

 

 

luqmanmustafa66@yahoo.com


 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک