٢٣\٥\٢٠١١
کورتاجچییه‌کان.

سه‌لام عارف
مێژووی
راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌کان سه‌لماندویه‌تی
که:
* ئافەرێنەری گشت ڕاپه‌ڕینه‌کان
جه‌ماوه‌ر خۆی بووه، ڕاپەڕینەکان خۆخۆیی بوون و جەماوەر خۆی ده‌سپێشخه‌ر
و داهێنه‌ریان بووە. دوور بوون له ئیعاز و ده‌هۆڵ و زوڕنای ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌وه.
** ده‌سه‌ڵاتخوازان (ئۆپۆزیسۆن
!!!) زاناتر و به‌تواناترن له ده‌سه‌ڵاتداران بۆ پووچه‌ڵکردنەوەی ڕاپه‌ڕینه‌کان
له ناوه‌ڕۆکه شۆڕشگێڕییه‌که‌ی.
*** کاتێک که‌له‌به‌رێک ده‌رده‌که‌وێت
له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا، حیزب و ده‌سته و تاقمه ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کان به
په‌له‌پڕووسکێ خۆیانی تێده‌خزێنن، بۆ گۆڕینی ئاڕاسته‌کانیان و بردنیان
به‌ره‌و چاوچنۆکیی ده‌سه‌ڵاتخوازی و دوورخستنه‌وه‌یان له داواکارییه
ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان. هه‌ر ئه‌و کاته‌شه که هاوکێشه‌که
به‌م جۆره‌ی لێدێت:
(کاتێک حیزبه‌کان ده‌یبه‌نه‌وه، جه‌ماوه‌ر ده‌یدۆڕێنێت. کاتێکیش جه‌ماوه‌ر
ده‌یباته‌وه، حیزبه‌کان ده‌یدۆڕێنن).
**** کاتێک تاکێک یا ده‌ستەیه‌کی
ده‌سه‌ڵاتخوازی ده‌ست و داوێن پاک جێگه‌ی ده‌ست و داوێن پیسه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
ده‌گرنه‌وه، سروشتی ده‌سه‌ڵاتداری وایان لێده‌کات بڵێیت هه‌زار ڕه‌حمه‌ت
له کفندزی پێشوو.
ئەگه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئه‌م دواییه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بدایه به ده‌سته‌وه،
ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌مایه‌وه که هه‌مان قسه بکه‌ین، که‌واته
گۆڕینی موحه‌مه‌د به حسێن، ئەمەش وەک ئەوە وایە خەسێنراوێک بخەیتە
جێگەی بێگونێک و هیچ له ناوه‌ڕۆکی ده‌سه‌ڵاتبازی ناگۆڕێت، عه‌ره‌بزمان
واته‌نی: ''نفس طاس، نفس حمام.''.
گێلە پیاوانی سەروەری یاسا.
گێلە پیاوانی سەروەری یاسا، ناتوانن ئینکاری ئه‌وه بکه‌ن، که بووبوون
یا باشتر بڵێین کرابوون به جامخانه‌ی ئاشکرای ده‌سه‌ڵاتبازان و
قسەگەرانی سەکۆی سەرا ته‌ڵه‌یه‌کی تریان نایه‌وه و خۆیان به‌گرتن دا
تا زیاتر ده‌رکه‌ون و زیاتر ببنه پاڵه‌وان. کاتی خۆبه‌گرتندانه‌که‌شیان،
ئەو کورتاجکارانه ماستاویان بۆ ده‌سه‌ڵات سارد کرده‌وه و سه‌روه‌ریی
یاسایان به‌رز نرخاند، کامە یاسا؟ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ؟ ئه‌وان له
کاتێکدا سه‌روه‌ری به‌رز ده‌نرخێنن، که جه‌ماوه‌رێکی زۆر له سه‌رتاپای
دنیادا دژایه‌تی هه‌موو جۆره‌کانی سه‌روه‌ریی (چینایەتی، نه‌ته‌وه‌یی،
ڕۆشنبیری، کولتووری و ڕه‌گه‌زی) ده‌که‌ن.
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عارف
|