په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\١١\٢٠١٢

لە پێشوازیی ٢٥\١١\٢٠١٢:

کورتە مێژوویەکی رۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لە دژی ژنان.

گۆنا سەعید         

 

خەباتگیران و جالاکوانی بزووتنەوەی رزگارییخوازی ژنان لە ساڵی ١٩٨١وە رۆژی ٢٥\١١یان وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لەسەر ژنان راگەیاند، تایبەتمەندیی هەڵبژاردنی ئەم رۆژە وەک رێزگرتنێک بوو لە گیان لە دەستدانی ''خوشکانی میراباڵ'' کە ناویان پاتریا، مینیرڤە و ماریا تیریسا بوو، ئەم سێ خوشکە خەباتگێرە لە دورگەی کۆماری دۆمینیکان لە دژی دەسەڵاتی دیکتاتۆریی و بۆ مافەکانی ژنان خەباتیان دەکرد و زۆر جالاک بوون، بەڵام لە ساڵی ١٩٦٠دا و بە فەرمانی ''رەفایل ترونجیلۆ''ی دکتاتۆری ئەو دورگەیە زۆر دڕندانە هەرسێکیان تیرۆر کران.

دوای ئەوەی بۆ چەندین ساڵ بزووتنەوەی یەکسانییخوازی ژنان ئەم رۆژەیان بەرز رادەگرت، لە ١٧\١٢\١٩٩٩دا و بە بڕیاری ژمارە ٥٤\١٣٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی ٢٥\١١ی بە فەرمیی ناساند وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لە دژی ژنان لە جیهاندا، لەم بارەوە هەموو حکومەت و رێکخراوە نێودەولەتیەکان و رێکخراوە نا حکومییەکانی بانگهێشت کرد کە ئەم رۆژە بکەنە رۆژی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە سەبارەت بەم کێشە جیهانییە. هەروەها نەتەوە یەکگرتوەکان لە ساڵی ١٩٩٣وە بە بڕیاری ٥٤\١٣٤ یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی لە دژی ژنانی بە فەرمیی ناساند. جالاکییەکانی ئەم رۆژە لە لایەن سندوقی گەشەپێدانی ژنان لە نەتەوە یەکگرتوەکان ''UNIFEM'' پشتیوانیی دەکرێ.

ئەم رۆژە هەروەک لەو کورتە میژووەی سەرەوە دیارە جگە لەوەی ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی، هاوکات رۆژیکە بۆ خەبات و دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بارودۆخی ئێستا کە ژنان تێیدان و رۆژانە تووشی توندوتیژیی جۆراوجۆر دەبنەوە و هەروەها رۆژیکە بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی دژ بە توندوتیژیی لەسەر ژنان لە رێگەی جالاکیی جۆراو جۆرەوە.

 

ماڵپه‌ڕی گۆنا سه‌عید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک