٢٢\١٠\٢٠١٦
كورتە نامەیەك بۆ برام شێرزاد حەسەن.

سەلام نەجیبە
من نووسەر (شێرزاد حەسەن)م خۆشدەوێ و بە خاوەن هەڵویستی دەزانم و
یەكێكە لەوانەی شایانی ئەوەیە پێی بڵێین رۆشنبیر، بەڵام ئەم جارەیان
نازانم بۆچی لە گفتوگۆكەی ''کەی ئێن ئێن'' هێرشی بۆ (لینین)ەكەی گۆرگی
و شوعییەتت هێنا؟ ئایا دەزانی بۆ نموونە بزووتنەوەی (لاهوتی
رزگاری)یەكەی باولۆ فرایەر و قوتابخانەی ئەنتی ئۆتۆرتێتەكەی (پەروەردەی
ژێردەستەكان)، لە نیكاراگوا و پێچەوانەی فەرموودەكەی مەسیح، ئێرنیستۆ
كاردینالی لێهەڵكەوت و چووە ریزی پێشمەرگە چەپەكانی بەرەی ساندنیست و
لە دواییشدا كرا بە وەزیری رۆشنبیری؟ ئایا دەزانیت موخابەراتی ئەمریكی
سەدان قەشەی هاوڕێی پاول لە بەرازیل و وڵاتانی تر تیرۆركرد، چونكە
لایەنگیریان لە شوعییەت و خەبات لە پێناو سۆسیالیزمیان كرد؟
ئاخر ئەمە كەی ئەركی تۆیە؟ هەق وایە بەس نەكەی بە رەخنەگرتن لە دەسەڵات،
گرنگ ئەوەیە لە شوێنی خۆی و بە گوێرەی توانا و تا ئەو رادەیە دەرفەتت
هەیە، لە ناو ئەم گۆمی خوێن و ستەمكاریی دڕندەییە، بەشداریی لە
راگەیاندنی ئەڵتەرناتیڤیش بكەی.
بەداخەوە چەندین كەس كە بە رۆشنبیر بە خەڵك ناسراون، بە پێچەوانەی
رۆشنبیرەكانی جیهان چوونەتە بەرەی چەوساندنەوەو جەواشەكاری و ریفۆری
لیبراڵی دژ بە خەڵك بە ناوی ئازادییەوەو بەشێكیان هەست بە شكستی خۆیان
كردووەو كپ بوون و ئێستا هەندێك هەر لەو دەرگایە دەدەن.
لە كاتی جەنگی كەنداو كۆمەڵێ لە رۆشنبیرەكانی ئەمریكالە گەل
حكومەتەكەیان پشتیوانیان لە جەنگەكە كرد و لە پێشەوەیان فرانسیس
فۆكۆیاما و لە ئەڵمانیا كۆمەڵێ لە رۆشنبیرەكان و لەوانە كونتەر كراس
دژی جەنگەكە بوون بەڵام لە سونگەی ئەنتی ئەمریكانیزمەوە. بەندەش رەخنەم
لە هەڵویستی هەردوو لایەنیان گرت و بە نابەجیم زانی، ئیدی نازانم
رۆژگار هەڵویستی كێی سەرڕاستكردەوە.
هیوادارم چاو لە هەڵویستی ئاینشتاین، شاری شابلن، سارتەر، گۆركی،
گولسورخ، موزەفەر نەواب، حەنا مینە، دەرویش، ساراماگۆ، داریو فو،
گابریل گارسیا ماركیز، مەوریسیو رۆزنكۆف، بریخت و سەدان رۆشنبیری
گەورەو بەناوبانگی جیهان بكەن كە مرۆڤایەتی شانازیان پێدەكا نەك بەرەی
فۆكۆیاما و هایدەگەر و"پاڵەوانەكانی" بەردەرگای سەرا و ئەلاهوئەکبەر.
لە دەرەوەی سۆسیالیزم تەنها بۆنی دڕندەیی دێ.
ماڵپهڕی سهلام
نەجیبە
|