٢٩\١٢\٢٠١٤
کورتە
پەیامێک بۆ سەرۆکی
پەرلەمان.

پێشڕەو حەمید
میللەت ئێوەی بردە ناو بینایەی پەرلەمانەوە ھەر بۆیە چیتان پێخۆش بو
بەبێ دوودڵی ئەنجامی بدەن
، ھەرچیتان پێ باش بو بەبێ بیکردنەوە بڕیاری
لەسەر بدەن، ھەرکەسیش ڕەخنەی لێگرتن و ھاوری کرد گوێی پێ مەدەن ؟
چونکە میللەت ئێوەی ھەڵبژاردوە و ئەوەی قسەی دەکات و ڕەخنە دەگرێت چاوی
بە خواستی ھەڵبژاردنی میللەتدا ھەڵ نایەت.
سەرۆکی ئازیز بۆ مەسەلەی وەنەوشەکانیش تکایە بیرێک لە پاسەوانەکانیش
بکەنەوە و سەر ئۆتۆمبیلیش بە قیست بۆ ئەوان بکڕن چونکە لە لەکۆتایدا
بڕیاری ئێوە بڕیاری میللەتە، بڕیارێکە ھەموو میللەت چەپڵەی بۆ لێ
ئەدات، میللەت بۆ خۆی بڕیاری داوە کە لەو چوار ساڵەدا چۆن پــارەو
قــوتی خۆی بەسەر حـیـزبەکاندا دابەش بکات!! بۆ ئەوانەیشی کە نازانن
میللەتەکەیان تــــا چوار ساڵی ئایندە چەند پارە ئەدات بە حیزبەکان و
چی لەقــوتی خۆی دەکات، ئەوا ئەبێت ئەم ژمارانە لە بەربکەن بە باشی بۆ
ئەوەی بزانن کە حیزب و میللەت دوو گیانن لەیەک جەستەدا!!
پارتی دیموکرات لە چوار سالەکەدا دا زیاتر لە ٢٠١ ملیارو نزیکەی ٦٠٠
ملیۆن دیناروەردەگرێت جگە لەوەی چیتر ئەبات و کەس پێ نازانێت ؟!
بزوتنەوەی گۆڕان لەچوار ساڵدا١٧٢ ملیارو نیزکەی ٨٠٠ ملیۆن دینار
وەردەگرێت و ئیتر نازانم چی تری پێ ئەدرێت لەژێرەوە!! یەکێتی
نیشتمانی لەچوار ساڵەکەدا نزیکەی ١٥٣ ملیارو ٦٠٠ ملیۆن دینار
وەردەگێرێت جگە لە لە وەی دەیبات و کەس نازانێ بڕەکەی چەندە؟!
ئیسلامیەکانی پەرلەمانیش یەکگرتو و کۆمەڵ لەو چوار ساڵەدا نزیکەی ١٤٠
ملیار دینار دەبەن ئیتر خۆیان و خوای خۆیان چی تریش وەردوگرن لەم لاو
لاوە!! ئەوانی تریش واتە پارتە کەم جەماوەریەکانیش بێ بەش نەکراون لە
لێکردنەوەی بەشی خۆیان لە کێکە شرینەکەی میللەت!! نۆشی گیانتان بێت.
ماڵپهڕی پێشڕهو حهمید
|