په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢\١٠\٢٠٢٢

کورتە وەڵام!

    ژینا!

کامیل ژیر

لە پەراوێزی کوشتنی ژینا ئەمینی بە دەستی پۆلیسی تاران رۆژی ١٣\٩\٢٠٢٢

کچە کوردی سەقزیی تەمەن ٢٢ ساڵ.

*

ئەمڕۆش ئاسۆی کورد سورو ئارایە

خوێناوی سەری بەرزی  ژینایە

دەستە خوشکەکەی خاتو زارایە

بەرامبەر ستەم، ئەمیش کارایە

*

مەبەست لەبیانوی وەکو کۆڵبەری

یا بیری جیاواز، لەچک بەسەری

کوشتنی کوردەو لەخاک بێبەری

ئەنجامی ژینە لەگەڵ بەربەری

*

ژینا:  ژیانی گەلانێکی دیل

بەناو ژیانە وەک بازی زەلیل

وردو گردیلە، یاخود وەکو فیل

لەزیندانێکان  بێ دەرگاو کلیل

*

ژینا: هەمومان بەناو ژیاوین

بۆداگیرکەران ئامێری راوین

ئەوە بەشمانە هەتاکو ماوین

یا سەربەخۆیی، یا هەر داماوین.

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک