کورته‌یه‌ک
ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تایی هاتنه‌کایه‌ى
سه‌ندیکای کریکارى له جیهاندا و رۆژی یه‌کی ئایار.

ئا:یاسین قادر مسته‌فا
پێشه‌کی:
سه‌ندیکاى کریکاران یهکیتیهکی پیشه‌یی کریکارانه هه‌ندی خواستی
به‌کۆمه‌ل زیاتر پیکه‌وه ڕیز به‌ندیان ده‌کات بۆ به ده‌ست هینانی
مافه ئابوورى و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌رێگای گوشار خستنه سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و خاوه‌ن کارگه‌کان.
سه‌ره‌تای دیرۆکی سه‌ندیکای کریکاران له چه‌رخی ناوه‌ڕاست له
ئه‌وروپا ده‌ستی پێ کردووه ئه‌ویش بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى هه‌ندێ
ئاسته‌نگ که هه‌ڕه‌شه‌ى له ژیانی خۆیان و خیزانه‌کانیان ده‌کرد له
شیوه‌ى ده‌سته‌و کۆمه‌ڵی هاوکارى و چاکه‌خوازی په‌یدابوون. که خۆیان
له کۆمه‌ڵی پیشه‌گه‌رى کریکارى و خاوه‌ن پیشه ده‌دیته‌وه، به‌ڵام
خاوه‌ن پیشه‌کان هه‌میشه سه‌رپشکی ریکخستن و بڕیاردان بوون.
سه‌ره‌تا سه‌ندیکاى کریکاران بچووک وساکار بوون له بازنه‌ى هه‌ندێ
داواکارى رۆژانه زیاتر پهلهاویژیان نه‌ده‌کرد، به‌ڵام له‌گه‌ل
پیشکه‌وتنی پیشه‌سازى و زیاتر قوڵ بوونی کیشه‌کانی نیوان کریکاران و
سه‌رمایه‌داران و به‌رزبوونی ئاستی هۆشیارى کریکاران، داخوازیه‌کانیان
له‌وه تیپهرى کرد بۆ دابین کردنی خواردن و جل و به‌رگ و چاککردنی
هه‌ل و مه‌رجی کار‌و به‌لکو هه‌ولی به‌ده‌ست هینانی مافی تریاندا وه‌ک
ئازادی رێکخراوبوون و مانگرتن و کۆبوونه‌وه‌و به‌ربه‌ستی کردنی هیرشی
سه‌رمایه‌داران و تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى حزبی سیاسیان پێکهینا و هه‌وڵی
رووخانی رژیمی سه‌رمایه‌داریشیان دا.
له هه‌موو شوینیک سه‌ره‌تا سه‌رمایه‌داران دژایه‌تی پیکهینانی
سه‌ندیکاى کریکاران ده‌که‌ن. به‌ڵام کاتی بزووتنه‌وه‌ى کریکاران
پهرهدهسینێ. بوونی سه‌ندیکا لای سه‌رمایه‌داران گرنگ نابیت به
مه‌رجێ له ژیر سایه‌ى پارته کۆنه‌په‌رست و ڕاست ڕه‌وه‌کان ده‌رنه‌چیت
و هیلی داواکاریه‌کان نهبهزینێ.
چوونه ناوباس.
له‌ساڵی 1539 کریکارانی چاپخانه له فه‌ره‌نسا یه‌که‌م مانگرتنیان
تۆمار کرد و ماوه‌ى چوار مانگی خایاند. که داواى چاک کردنی هه‌ڵ و
مه‌رجی کاریان ده‌کرد وه له ساڵی 1720 له له‌نده‌ن کریکارانی
کارگه‌ى دوورمان مانگرتنیان تۆمار کرد. له ساڵی 1735 له ئه‌مریکا
کریکارانی چاپخانه‌ى فیلادلیفیا مانگرتنیان ئه‌نجامدا.
بۆیه ساڵی 1866 ئهَڵمانیا له رووى یاسایی دانی به سه‌ندیکای
کریکاران نا. له به‌ریتانیا ساڵی 1871 بوو، له فه‌ره‌نسا 1884 بوو.
له ئه‌نجامی چه‌وساندنه‌وه‌ى بێ سنووری کریکاران له‌لایه‌ن
سه‌رمایه‌داران و نزمی ئاستی هۆشیارى کریکاران. له‌سه‌ره‌تا به هیواى
رزگاربوون له ژیانی کوله مه‌رگی کریکاران له دژی سه‌رمایه‌داران
هه‌ندێ کار‌و چالاکیان ئه‌نجامدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، وه‌ک له
ئینگلترا ڕه‌وتیکی کریکارى په‌یدابوو. ئامیره‌کانیان له کارگه‌کان
تێکشکاند، چونکه وایان هه‌ست ده‌کرد که سه‌رچاوه‌ى ناله‌بارى ژیانی
ئه‌وان ئه‌م ئامیرانهیه. بێ ئه‌وه‌ى بیر بکه‌نه‌وه که
ناله‌باره‌کانی ژیانیان مولکیه‌تی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دارییه،
پیشرهوى ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه (ندلوود) ناویک بوو که بهندلوویهکان
ناسران. که له‌لایه‌ن کریکارانی بیناسازى و رستن و چنین و کانه
به‌ردینه‌کان و هه‌تا سه‌ربازه‌کانیش پشتگیریان لی ده‌کرا. له ساڵی
1811-1812 له راپهرینیک دا زۆر له ئامیره‌کانی کارگه‌ى رستن و چنینی
له‌نده‌ن تیکشکا. به‌لام حکوومه‌تی ئینگلترا به دڕندانه‌ترین شیوه
به‌ر بووه گیانی ئه‌و کریکارانه له ئه‌نجام (ندلوود) کوژرا و
بزووتنه‌وه‌که‌ش تیکشکا، به‌ڵام کریکارانی ئهنگلترا کۆڵ‌یان نه‌دا
هه‌ر به‌رده‌وام بوون له خه‌باتی خۆیان دژی خۆیان دژی خاوه‌ن
کارگه‌کان. بۆ نموونه هه‌ندێ داواکارین به ده‌ست هینا وه‌ک داواکردنی
مافی هه‌ڵبژاردن، چونکه له کۆى 16 ملیۆن که‌س ته‌نها 165 هه‌زار که‌س
مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌بوو، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حکوومه‌ت له ژیر گوشارى
کریکاران و ره‌نجده‌ران ناچار بوو یاسایه‌کی تر ده‌ربکات، به‌ڵام
که‌سانی خاوه‌ن مافی هه‌ڵبژاردن ته‌نها دوو ئه‌وه‌نده زیادی کرد
له‌ساڵی 1847 له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه یاسایه‌ک ده‌رچوو ماوه‌ى کارکردن
له 15 کاتژمیر رۆژانه بۆ 10 کاتژمیر که‌م کرایه‌وه، له دواى
(ندلوود) یه‌کان بزووتنه‌وه‌یه‌کی تری کریکاری له ئینگلترا به
سه‌رکردایه‌تی (رۆبه‌رت ئویت) هاته کایه‌وه. که خاوه‌ن
فه‌لسه‌فه‌یه‌کی سۆسیالستی خه‌یاڵی بوو خاوه‌ن کارگه‌ی ڕستنی لۆکه بوو
له (شوتلاند) له کارگه‌ى خۆى هه‌ندێ کارى ریفۆرمی ئه‌نجامدا وه‌ک
که‌م کردنه‌وه‌ى کاتژمیرى کار و زیاد کردنی کرێى رۆژانه و دابین کردنی
خانوو بۆ کریکاران و کارکردن به منداڵان که‌م کرایه‌وه،(رۆبه‌رت
ئویت) وای ده‌زانی به‌م کارانه ده‌توانیت ژیانی کریکاران خۆش بکات و
مڵمڵانێى چینایه‌تی نیوان کریکار و سه‌رمایه‌دار نه‌هێلێ و کریکارانیش
ئاسووده بن و بێ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات لهسهرمایهداران بسینرێتهوه.
له ساڵی 1833 کریکارانی ئینگلترا (سه‌ندیکای نیشتمان) یان دامه‌زراند
(رۆبه‌رت ئویت) به سه‌رۆک هه‌ڵبژیردرا به‌ڵام حکوومه‌ت هیرشی بۆ بردن
و سه‌رۆکایه‌تی سه‌ندیکای گرت و ڕه‌وانه‌ى ئوسترالیای کردن، له ساڵی
1834 سه‌ندیکاش ههَڵوهشایهوه بزووتنه‌وه‌که‌ش بۆ جاریکی تر
هه‌ره‌سی هێنا و هه‌ندێ مه‌رجی گرانیشی به‌سه‌ر کریکاران دا سه‌پێنرا
بۆ نموونه کریکاران پهیمانیکیان پێ مۆر کرا که نابیت به‌شدارى
سه‌ندیکا بکه‌ن که‌له میژوودا به گرێبه‌ستی سه‌گ (عقود الکلب)
ناسراوه، له دواى ئۆینیهکان بزووتنه‌وه‌یه‌کی تر له ئینگلترا هاته
کایه‌وه به ناوی (شارتیه) کان ناسراوه که ووشه‌یه‌کی ئینگلیزیه
شارتر به مانای په‌یمان به‌ستن دێت که بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رى
شۆرشگیرى کریکاران بوو، له ئه‌نجامی ناله‌بارى ئابوورى و نه‌بوونی
مافی سیاسی هاته کایه‌وه، ئه‌وه‌ى شارتیهکانی له بزووتنه‌وه‌کانی
پیش‌تر جیا ده‌کرده‌وه ئه‌وه‌یه که شارتیه‌کان باوه‌ڕیان به نه‌مانی
سه‌رمایه‌دارى هه‌بوو له ڕه‌گ و ریشه‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یه‌که‌م
جار هه‌وڵی به ده‌ست هینانی مافی ده‌نگدانیان ده‌دا له هه‌ڵبژاردن
له ساڵی 1838 به‌رنامه‌ى خۆیان له 6 خاڵ خسته ڕوو:-
1- مافی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌موو که‌سێک.
2- هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ساڵانه بیت.
3- هه‌ڵبژاردن له هه‌موو شوێنه‌کان به یه‌کسانی بکرێت.
4- ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (حه‌سانه)ى هه‌بێت.
5- هه‌ڵبژاردن به نهێنی بێت.
6- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دانی مولکیه‌تی ده‌وڵه‌ت به ره‌سمی به
ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.د
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌رنامه‌ى شارتیه‌کان ته‌نها کریکارى نه‌بوو به‌ڵکو
جه‌ماوه‌رى و رهنجدهرى ده‌گرته‌وه. بۆیه خه‌ڵکیکی زۆر پشتگیریان
له به‌رنامه‌که کرد. شارتیه‌کان دروشمیکیان هه‌بوو ((ئه‌گه‌ر به
ئاشتی نه‌بیت به توندوتیژی ده‌بیت)) له ته‌مموزى 1839 له‌سه‌ر 6
خاله‌که یاداشتیک به واژووى یه‌ک ملیۆن چاره‌که ملیۆنیک درا به
حکوومه‌ت به‌ڵام له برى ئه‌وه حکوومه‌تی ئینگلترا ده‌ستی کرد به
گرتنی سه‌رکرده‌ى شارتیه‌کان هه‌ر چه‌ند به نیاز بوون راپه‌رین به‌رپا
بکرێ به‌ڵام سه‌رکه‌وتن به ده‌ست نه‌هات له هه‌مان کاتدا حکوومه‌تی
ئه‌مریکا به توندوتیژی دژ به ریکخراوه کریکاریه‌کان ده‌وه‌ستا و
مانگرتنه‌کانی به ئاگر و ئاسن سه‌ر کووت ده‌کرد. حکوومه‌تی فه‌ره‌نساش
ناکیۆکیهکانی له‌گه‌ڵ کریکاران له زه‌ق بوونه‌وه دابوو.
سه‌ڕه‌رای ئه‌مه‌ش رۆلی کریکارانی له شۆرشی فه‌ره‌نسا له ساڵی 1789
به‌رز نرخاند، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا به مانای ئاستی هۆشیارى کریکاران
له گه‌شه کردندا بوو، له‌ساڵی 1848 له ئه‌ڵمانیا کریکاران به
شیوه‌ى ریکخراوى سیاسی هاتنه مه‌یدان یه‌که‌م به‌یاننامه‌ى کۆمۆنیستی
له‌لایه‌ن کارل مارکس و ئه‌نجلس بڵاوکرایه‌وه، که تا ئیستا به
زیندوویه‌تی ماوه، له رووسیا بزووتنه‌وه‌ى کریکاران په‌ره‌ى سه‌ند
ده‌سه‌ڵاتی قه‌یسه‌رى ناچار بوو یاسایه‌ک له سالى 1865 ده‌ربکا که
تیایدا مانگرتن له کارکردن به کاریکی یاخی و چه‌ته‌یی له دژی حوکمی
قه‌یسه‌رى له قه‌له‌م بدا، گردبوونی ئه‌م بزووتنه‌وانه‌ى کریکارى له
ئه‌وروپا و ئه‌مریکا بووه به‌ردى بناغه بۆ دامه‌زراندنی یه‌که‌م
ریکخراوى کریکارانی جیهان که له 24/9/1864 له له‌نده‌ن دامه‌زرا به
ناوى ئه‌نته‌رناسیۆنالی یه‌که‌م، له‌م ریکخراوه جیهانیه‌دا ئامانجی
کریکاران زیاتر ئاسۆی روون کرایه‌وه.
زۆربه‌ى ریکخراوه کریکارییه‌کان به بیرى سۆسیالست زانستی گرێ دا‌و
هه‌وڵی رووخانی رژیمی سه‌رمایه‌داریان دا‌و له برى ئه‌و سۆسیالیزم
بینهدى.
کۆمۆنه‌ى پاریس لاپه‌ره‌یه‌کی پر شکۆى خه‌باتی کریکارانی فه‌ره‌نسا و
جیهانه له ساڵی 1871 کاتی لویس پۆناپارت له به‌رامبه‌ر سوپاى بڕوسیا
(ئه‌لمانیا) تووشی شکست بوو زۆر له خاکی فه‌ره‌نسا له‌لایه‌ن بروسیا
داگیر کرا له‌شکرى بروسیا تا لیوارى پاریس چوو له ئه‌نجامدا حکوومه‌تی
لویسی فه‌ره‌نسی به‌رامبه‌ر به ئه‌لمانیا خۆى به‌ده‌سته‌وه‌دا و
په‌یمانیکی دۆڕاوى مۆر کرد که تیایدا ناوچه‌ى (ئه‌لزاس و لۆرین) درا
به ئه‌لمانیا.لیره‌دا کریکاران و ره‌نجده‌رانی پاریس به‌م
ریکه‌وتننامه رازی نه‌بوون و دژی حکوومه‌تی برژوازی فه‌ره‌نسی له
پاریس راپه‌رین. حکوومه‌ت له ماوه‌یه‌کی کورت له پاریس هه‌ڵهات و له
18/3/1871 دا یه‌که‌م کۆمیته‌ى ناوه‌ندی پاسه‌وانی نیشتمانی له‌لایه‌ن
خه‌ڵکی پاریس هه‌لبژیردراو ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ک و جبه‌خانه داگرت و
له 28 ئادارى هه‌مان ساڵ حکوومه‌تی کۆمۆنه راگه‌یاندرا.
برژوازهکان له ترسی راپه‌رینی کریکاران که‌وتنه جم‌وجۆل هه‌ر بۆیه
(بسمارک) سه‌ر له‌شکرى ئه‌لمانیا 100 هه‌زار سه‌ربازى دیلی فه‌ره‌نسای
ئازاد کرد به مه‌رجێ بچنه ژیربارى حکوومه‌تی برژوازى فه‌ره‌نسا له
دژی کریکارانی پاریس راپه‌رین بکه‌ن له ئه‌نجامدا شه‌ریکی خویناوى له
نیوان کریکارانی کۆمۆنه و له‌شکری برژوازى هه‌ڵگیرسا له 28 ی ئایار
دوا به‌ره‌نگارى کریکاران تیکشکینران و هه‌زاران کریکار خه‌ڵتانی خوین
کران هه‌ر چه‌نده ته‌مه‌نی کۆمونه کورت بوو که خۆى له 72 رۆژدا
به‌ڵام زۆر کارى ئه‌نجامدا وه‌ک حکوومه‌تیکی کریکارى دیموکراسی
له‌لایه‌ن گه‌له‌وه جیا کردنه‌وه‌ى که‌نیسه له ده‌وڵه‌ت و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خانوو و دواخستنی کاتی ئۆمبیالات و نه‌هیشتنی رییا
و شه‌و کارى ههلوهشاندنهوهى له‌شکری حکوومه‌تی برژواز و چه‌کدار
کردنی خه‌لک و هه‌لبژاردنی فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه و
له‌گه‌ل لابردنی دادوه‌ره کۆنه‌کان و هه‌ڵبژاردنی دادوه‌رى نوێ
له‌لایه‌ن خه‌لکه‌وه.
لاپه‌ره‌یه‌کی تر‌ى گه‌شه‌دار له خه‌باتی کریکارانی جیهان یه‌کی
ئایاره، رۆژی هاوخه‌باتی کریکارانی جیهانه له‌گه‌ل کریکارانی شیکاغۆى
ئه‌مریکا، بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى کاتژمیرى کار بۆ 8 سه‌عات له رۆژیکدا،
له یه‌کی ئایاری ساڵی 1886 له زۆر شوینی شیکاغۆ کریکاران کۆبوونه‌وه
ده‌ستیان به مانگرتن کرد، له سێى ئایار کاتێ یه‌کێ له کریکاره
مانگرتووه‌کان ووتارى بۆ کریکاران ده‌خوینده‌وه ژماره‌یه‌ک کریکارى
به کریگیراو له‌گه‌ڵ کریکاره مانگرتووه‌کان به‌شه‌ر هاتن له‌م
کاته‌دا به‌ناوى بڵاوه پیکردن پۆلیس ته‌قه‌ى له کریکاران کرد یه‌کێ
له کریکاره مانگرتووه‌کان شه‌هید بوو بۆ رۆژی دوایی 4ى ئایار
کریکاران بڕیاریاندا بۆ ریسوا کردنی ره‌فتارى پۆلیس و به‌رده‌وام بوون
له مانگرتن، له گۆره‌پانی (هاى مارکیت) ى شیکاغۆ جاریکی تر
کۆبوونه‌وه، کاتێ یه‌کیک له پیشرهوانی کریکاران ووتاری
ده‌خوینده‌وه، پۆلیس داواى بڵاوه‌ى لیکردن له کاتیکدا کریکاران
که‌وتنه گفتوگۆ کردن له‌گه‌ل پۆلیس، نارنجۆکیک فریدرایه نیوان پۆلیس
و کریکاران، پۆلیس ده‌ستی کرد به ته‌قه کردن له ئه‌نجامدا 7 پۆلیس
کوژرا و 4 کریکاریش شه‌هید بوون و 100 کریکاری تریش بریندار بوون،
پۆلیس له‌بری ئه‌مه هه‌ڵمه‌تیکی گرتنی فراوانی ئه‌نجامدا، رۆژی
11/2/1887 حوکمی سیداره‌دانی به سه‌ر چوار سه‌رکرده‌ی سه‌ندیکای
کریکاراندا ئه‌وانیش (ئۆگست سیترۆ)، (البرت بارسۆنز)، (ئه‌دۆلف
فیشه‌ر)، (جۆرج ئه‌نگل). 12 ساڵ دواى ئه‌م کاره‌ساته به‌ریوه‌به‌رى
پۆلیسی شیکاغۆ له سه‌ره مه‌رگی خۆیدا دانی به‌وه‌نا که به‌ده‌ستی
ئه‌و نارنجۆکه‌که ته‌قینرایه‌وه تا کریکاران تاوانبار بکات بۆیه
جاریکی تر دادگای ئه‌مریکی بڕیاریدا چوار کریکارهکهى به شه‌هید
له‌قه‌ڵه‌مدا. له سالى 1889 ئه‌نته‌رناسیونالی دووه‌م بریارى دا یه‌کی
ئایارى هه‌موو سالیک ببیته جه‌ژنی کریکارانی جیهان.
______________________________________
سه‌رچاوه‌کان:
1- کوورته‌یه‌ک له میژووى بزووتنه‌وه‌ى کریکارانی جیهان. ولیم ز.
فوستر وه‌رگیرانی عبدالرزاق الصافی ج1
2- کوورته‌یه‌ک له میژووى بزووتنه‌وه‌ى کریکارانی جیهان. ولیم ز.
فوستر وه‌رگیرانی عبدالرزاق الصافی ج2
|