په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\١١\٢٠٢١

کورتەیەک لە فیلمی "چوار دیوار"ی "بەھمەنی قوبادی"

لە بەرھەمھێنانی "ڕاجێر واتێرز" بڵاوکرایەوە.

 

 

 

 

کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "چوار دیوار" لە دەرھێنانی "بەھمەنی قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی "ڕاجێر واتێرز" ھاوکات لەگەڵ نمایشی لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" لە وڵاتی ژاپۆن بڵاوکرایەوە.

فیلمی سینەمایی "چوار دیوار" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "بەھمەنی قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی "ڕاجێر واتێرز" موزیکزانی بەناوبانگی جیھان، ھەڵبەستوان، گۆرانیبێژ و ژەنیار بەتوانای بەریتانی و دامەزرێنەری گرووپی موزیکی ھەرمانی "پینک فلۆید" بەرھەمی وڵاتی بەریتانیا و بە ڕۆل بینینی "ئەمیر ئاقایی" و چەندین ئەکتەری دیکە لە یەکەمین نمایشی جیھانی خۆیدا ڕۆژی سێشەمە ٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" لە وڵاتی ژاپۆن چووە سەر پەردەی سینەما و ترەیلەری ئەم بەرھەمە ھاوکات لەگەڵ نمایشەکەی لەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەدا بڵاوکرایەوە.

دوای یەکەمین نمایشی "چوار دیوار" لەم فێستیڤاڵەدا یەکێک لە ڕخنەگرانی سینەمایی لە بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆدا گوتی کە ڕۆڵ بینینی "ئەمیر ئاقایی" وەکوو "ڕۆبێرت دێنیرۆ" ئەکتەری ناوداری سینەمای جیھان دەچێت.

"بەھمەنی قوبادی" دەرھێنەری ئەم بەرھەمە وێڕای ستایش لەم ئەکتەرە ئێرانییە گوتی کە ئاقایی لە ماوەی سێ ڕۆژ پێش کاتی وێنەگرتن؛ بە بیر و تێگەیشتوویی خۆیەوە، لە خوڵقاندنی ئەو کەسایەتییەی کە تیایدا نواندنی کرد، ڕۆڵێکی کاریگەری بینی.

لە "چوار دیوار" حەوتەمین بەرھەمی بڵندی "بەھمەنی قوبادی"؛ "حوسێن جەعفەریان" بەڕێوەبەری وێنەگرتن،"حوسێن عەلیزادە"، "بەھمەنی قوبادی" و "ودات ییلدریم" ئاوازدانەر، "ھایدە سەفی یاری" مۆنتێر و "بەھمەن ئەردەڵان" دەنگدانەر بوون و تیایدا "فۆندا ئێریگیت"، "فاتیح ئاڵ"، "باریش ییلدیز" لە تەنیشت "ئەمیر ئاقایی" ڕۆڵیان بینیوە.

سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تۆکیۆ" بە سەرۆکایەتی "ھیرۆیاسۆ ئاندۆ" لە لایەن ڕێکخراوەی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی سینەمای ژاپۆن، بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی "ئیزابێل ھۆپێر" ئەکتەری ناوداری فەڕەنسی و بە نمایشی زیاتر لە ١٠٠ بەرھەم لە دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە بەشەکانی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لەوانە: بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی"، بەشی "داھاتووی ئاسیا"، بەشی "ھەڵبژاردەی گاڵا"، بەشی "تەرکیز لەسەر سینەمای جیھان"، بەشی "ئەنیمەیشنی ژاپۆنی"، بەشی "جیھان، نیوەگۆی باکوور"، بەشی "سینەمای کلاسیکی ژاپۆن" و ... بە شێوەی ئامادەبوون لە ڕۆژانی ٣٠ ئۆکتۆبەر تا ٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆ لە وڵاتی ژاپۆن بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:

https://2021.tiff-jp.net/en/lineup/film/3401CMP06 
https://wetransfer.com/downloads/ee1a9c255c80a7c55b5b842ef49b65c820211103051853/04dfea


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیلمی سینەمایی "چوار دیوار"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

________________________________________

هەموو تۆمارە ''دەنگوڕەنگ''ییەکان لێرە ببینە.

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک