|
١٤\٢\٢٠٢٦
کوشندەیی مەرگ.

تاڤگە
سابیر
ئاشقبوون
تاوانباریی بێ
من (گوناهبار)ەکەم
ئەگەر (سوورەت)ەکان بچنەوە سەر ئەشق
من (ئەلف لام میم)ەکەم!
(ئایەت)ەکانی ئەشق
بە پرچی پەلکەزێرینە دەڕازێنمەوە
لە (سیراتەل موستەقیم)ەوە دەستپێدەکەم
بە هاتنی (کونفە یەکون)یش وازناهێنم
هەمیشە لەو شۆڕشە قوربانی دەدەم!
بەرەنگاری شەڕەنگێزیی دەبمەوە
تەماشاکەن..
نیگارێکی پڕ تراژیدیایە
بە شەهیدکردنی رەنگەکان ناوەستم..
ڕێگام هەرچەندە سەخت بێ
هەنگاودەنێم تاکو دەگەم!
بە گەیشتنم
بانگێشتی نەورەسەکان دەکەم
کەمانچەی مەرگ بژەنن
پۆل پۆل مرۆڤەکان بانگدەکەم
بە گوێیاندا دەگرمێنم من ئاشقم
ئەوینداری دیمەنەکانی سروشتم!
ماڵپەڕی تاڤگە سابیر
|