٢٣\٧\٢٠٢٣
کوشتنی حەز.

دڵکەش قادر
ئەمشەو تەنیام
چاوەڕێی کاتێکم تا وەک کەشێ
لە ناو باوەشتا بتوێمەوە،
توانەوە چوونەوە ناو باوەشێک
لە ئەندێشە
لە بوون
لە گەڕانەوە بۆ منداڵیی و
دوورکەوتەنەوە لە پیربوون،
پیربوون، گەڕانەوەیە
بۆ سەر
سەرەتایەکانی منداڵیی و
تۆش بەدیار منەوە تابلۆیەک بکێشە و
میلۆدییەک بسترێنە و
بە دەنگێکی بەرز بڵێ:
''دڵکەش جوانترین تابلۆیە.
دڵکەش،
تابلۆیەکە لە
نەناسینینی
ماندووبوون''.
سلێمانی
ماڵپهڕی
دڵکەش قادر
|