٢٧\٤\٢٠١٨
کوشتنی ژنێک
لە باشووری کوردستان /
ژنان قوربانی نەریتی پیاوسالاریین.
دووشەممە
٢٤\٤\٢٠١٨ی
زایینی لە شار دهۆک لە باشووری کوردستان ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت
کە کەڕ و ڵاڵ دەبێت بەدەستی هاوژینی خۆی بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێ.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو ئەم ژنە کە ناوی نەدرکاوە خاوەنی دوو منداڵ
دەبێت و لەبەرچاو منداڵەکانیەوە هاوژینەکەی بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە و
بە بێ هیچ هۆکارێک دەیکوژێ.
حاکم بونی داب و نەریتی رەگەز پەرەستی و پیاو سالاری لە باشوری
کوردستان بوەتە پاڵپشتی پیاوانی کۆمەڵگا و بەو هۆیەوە زۆر جار بە
هۆکارگەلی زۆر ساکار ژنانی بنەماڵە وەک دایک و خوشک و هاوژینی بەرەو
رووی توندوتیژیی بکەنەوە و تەنانەت زۆر جار کوشتنی ژنان و کچانی لێ
دەکەوێتەوە و تەنانەت لەبەر حاکمیەتی خێڵەکیی کچان و ژنانی خێڵێک لە
لایەن زۆربەی پیاوانی خێڵەکانەوە گەمارۆی چەوساندنەوە و توندوتیژی
دەدرێن.
کەم ئەندام بون یاخود خاوەن پێداویستی تایبەت بوون لەم کۆمەڵگایەدا
بەتایبەت لەلایەن ژنانەوە بوەتە گرفتێکی گەورە بۆ ژنان و کچان و وایان
لێ دەکا کە کەمتر بایەخیان بدرێتێ و لە هەلو مەرجێکی نا هێمن و ترسناک
درێژە بە ژیان وەک کۆیلە و چەوساوە بدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
٢٤\٤\٢٠١٨
kmmkurdistan@gmail.com
|