٢٨\١١\٢٠١٠
کوشتنی ژیان.

جه‌لال قادر
له‌گه‌ل چه‌ند براده‌رێک ماشێنه‌که‌مان پڕ له بیره و ویسکی و سه‌هۆڵ
کرد ده‌رچووین به‌ره‌و سه‌یرانگای چنارۆک. چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له هه‌ولێر
دوور که‌وتینه‌وه کۆشکێکمان بینی ڕازاوه پڕ له باخ و باخات. براده‌ری
١ وتی : ئه‌م ماله
له ئه‌وروپا هاتوونه‌ته‌وه بزانه چه‌ند جوان دوورله شار ژیان ده‌به‌نه
سه‌ر.
براده‌ری ٢
وتی : خۆزگه مامۆستا تۆش به فگووری نه‌هاتیتایه‌وه ، ئێستا
له‌م کۆشکه‌ت ده‌مان خوارده‌وه.
وتم : چۆن ئه‌م ماله ده‌ناسن؟
براده‌ری١: زۆربه‌ی
خه‌لک ده‌یانناسێ ، خاوه‌ن ماله‌که پارساڵ له‌گه‌ڵ ئامۆزاکه‌م چوو بۆ
حه‌ج.
وتم : بیره‌یه‌کم بۆ هه‌لپچڕن و جگه‌ره‌یه‌کم بۆ داگیرسێنه با باسی
ئه‌وکۆشک و ته‌لار و حاجییه‌تان بۆ بکه‌م.
براده‌ری ٢:
قسه‌کردن ڕێگامان بۆ کورت ده‌کاته‌وه.
- ئه‌م کۆشکه‌ی ئیوه لاتان جوانه و واده‌زانن به‌هه‌شته ژیانی
تیانییه دۆزه‌خیێکه که‌س خۆزگه‌ی بۆ ناخوازێ. ئه‌م مام حاجییه له
حه‌فتاو هه‌شتاکه‌نه‌وه له ئه‌وروپا ژیاوه خاوه‌نی چوارپێنج
منداڵبوو . کچێکی هه‌بوو گریمان ناوی ژیان بوو، ژیان له زانکۆ ده‌یخوێند
. بۆ نه‌گبه‌تی ئه‌م کچه خه‌تی هاتووچۆی کوردستان کرایه‌وه ، بۆ سه‌ردانی
گه‌ڕانه‌وه . مام حاجی داوای له کچکه‌ی کرد که شوو بکات به
ئامۆزاکه‌ی ، کچه‌که رازی نه‌بوو به‌لام به هه‌ڕه‌شه چاوترسێنیان
کرد و له کوڕه ماره کرا.
کاتێ گه‌ڕانه‌وه ئه‌وروپا ژیان په‌شیمان بووه‌و وتی: من زانکۆ ته‌واو
ده‌که‌م شوو به که‌سێک ناکه‌م هه‌میشه چه‌ک له‌سه‌ر شانیبێت. ئه‌م
مشت و مڕه دریژه‌ی کێشا تا قه‌ناعتیان به ژیان کرد که له‌به‌ر خاتر
ئامۆزایی وه‌ک مێرد ده‌ریبکه بۆ ئه‌وروپا پاشان ده‌توانی لێره داوای
جیا بوونه‌وه‌ی لێ بکات.
ئامۆزاکه‌ی ژیان هاته تورکیا چاوه‌ڕووانی فیزه‌ی ده‌کرد، خه‌ووخۆراک و
هۆتێلی له‌سه‌ر حسابی ئه‌م مام حاجییه بوو. ئه‌م کوره چه‌ند جار ته‌له‌فۆن
ده‌کات بۆ مالی ژیان ده‌لێ: ئه‌وه له کوێ بووی. بۆ دره‌نگ هاتییته‌وه
، نابێت بچیته ده‌ره‌وه . ژیانش له‌گه‌ڵ مال به‌شه‌ڕ دێت مه‌عامه‌له‌ی
زاواجی ڕه‌تده‌کاته‌وه.
ناچار ئامۆزاکه‌ی له تورکیاوه ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان. پاش سالێک یا
دووان مام حاجی کچه‌که‌ی هه‌لده‌خه‌له‌تێنێ ده‌ینێرێته‌وه بۆ کوردستان.
پێیده‌لێت : تۆ ماره کراوی له‌گه‌ل دایکت بچۆره‌وه ته‌لاقت وه‌رگره،
هه‌م سه‌فه‌رێکش بکه. سه‌ره‌تا ژیان ترسا، به‌لام ئه‌وه‌نده له‌بن
گوێی ده‌خوێنن و ده‌بینێ باوکی له‌گه‌ڵ ئامۆزاکه‌ی ئاسایی قسه ده‌کات،
هه‌لده‌خه‌له‌تێ!
کاتێ ژیان و دایکی له ئیبراهیم خه‌لیل ده‌په‌ڕنه‌وه ، ماره‌بڕه‌که‌ی
و ئامۆزایه‌کیتری پێشوازییان لێده‌که‌ن.
له ڕێگا دایکی ژیان نامه‌یه‌ک ده‌دات به‌ده‌ست کوڕه‌کان ، له‌پاش نامه
خوێندنه‌وه ماشێنه‌که ڕاده‌گرن ئامۆزاکه‌ی له ژیان ده‌پرسێ : شووم
پێده‌که‌ی یان نه؟
ژیان ده‌لێ: من وامزانی ته‌لاقم ده‌ده‌ی!
ژیان ده‌به‌نه دۆڵێکه‌وه ، ڕووتی ده‌که‌نه‌وه و به گوله‌یه‌ک کۆتای
به ژیانی جوانترین کچی کورد دێنن . دایکه‌که کراسه‌کانی هه‌لده‌گرێ و
به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
براداران وتیان : کاره‌ساتێکی دلته‌زینه نامانه‌وێ قسه‌ت پێببڕین. به‌لام
ده‌ستیان بشکێ!
له‌پاش ئه‌م ڕووداوه گیروگرفتی مام حاجی ده‌ست پێده‌کات، له ئه‌وروپا
کچ و کوڕه‌کانی له ماله‌وه تووڕه‌ده‌بن و جیا ده‌بنه‌وه. کچێکی هه‌ڕه‌شه‌ی
له باوک و دایکی ده‌کات ، ئه‌مانش ناچارده گه‌ڕێنه‌وه کوردستان. ئه‌مه‌ش
چیرۆکی ئه‌و کۆشکه‌ی به شێوه جوانه و له ناوه‌ڕۆک زشته.
شه‌و و ڕۆژ دایکی ژیان نوێژ ده‌کات و له خوا ده‌پاڕێته‌وه که له
گوناهه‌کانی خۆشبێت ، مام حاجیش ژیانێکی تاڵی هه‌یه خوا به حه‌جش لێی
خۆشنابێت. منداله‌کانیشی حاشه‌یان لێکردوون هه‌رگیز سه‌ردانیان ناکه‌ن.
براده‌ری١: ده‌ک ده‌ستی
دایکی بشکێ ، خواش مام حاجی بگرێ .
براده‌ری٢: ئه‌م
کوردستانه پڕه له تاوانبار که‌س نییه یه‌خه‌یان بگرێ!
وتم : ئه‌مه‌ش چیرۆکیی کوشتنی ژیان.
براده‌ری٢: کوره
بابه وه‌لا کۆشکی وامان ناوێ ، هه‌ر به فگوڕیی
بژین زۆر سه‌ربه‌زترین.
|