په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠١٠

کوتەکی دادوەرانی کوردستان بەدەست (بارزانی)یەوەیە...!
- دەربارەی دەعواکانی پارتی لەسەر رۆژنامە و رۆژنامەنورسە ناڕازییه‌کان -


موزەفەر عه‌بدوڵا


یەکێک لە نەریتو ڕیوڕەسمەکانی دادوەر لە دادگا ئاسایی یەکان بە دەستەوەگرتنی چەکوشێکی بچوکە کە لە ھەندی باردا، بە تایبەتی لە کاتی بڕیاردان ،بەکاری دەھێنیت بۆ بێدەنگ کردنی ھۆڵی دادگاو وەک ھێمایەک بو کۆتاییھینان بە کیشەکەو گەییشتن بە بڕیاری کۆتایی.


دیارە ئەوەش بۆ ھەمو لایەک ڕۆشنە کە دادگا و دادوەر لە کوردستانی ژیر دەسەڵاتی حزبە ملیشیاکاندا سەرتاپا ،بە تاییبەتی لە کێشە سیاسی یەکاندا، لە ژێر کۆنترۆڵی ئەواندایەو بەم شێوەیەش کوتەکەکە - نەک چەکوشەکەکە- ڕاستەوخۆ بەدەس بارزانی یەوەیە.بۆیە ئەویش بە پێی بەرژەوەندی یە حزبی و بنەماڵەیی و عەشیرەتی و قەومییو حزبی بی یەکانی خۆیان بەکاریی دێنن.


ئەمە ئیتر تۆمەتی سیاسی و حکومێکی بێبنەما نی یەو ڕاستی یە واقعی یەکانی بە تەنھا ئەم چەند مانگەی ڕابردوو ئەمە دەسەلمَین .بۆیە پێویستە ئەمە ببێتە ھۆشداری بۆ ھەمو لایەک، بە تایبەتی و لەسەرو ھەمومانەوە بۆ دادوەرانی بە ڕاستی دادخوازو ئازادیخوازو نارازی و پاشانیش بۆ نوسەرانو ڕۆشنبیرانی ناڕازی لە دەسەڵاتی ھەمو حزبە دژ بە ئازادی یەکان لە سەریانەوە پارتی و بارزانی بە وێنەی ھێزی ملیشیایی گەورەی دەسەڵاتدار.


بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییەش بە پیویستی دەزانم چەند ڕووداوی ڕاستی و واقعی وەک بەڵگە ئاماژە پیبدەم :


بەڵگەی یەکەم تاوانی کوشتنی سەردەشت عوسمانی ڕۆژنامە نووسە، ھەر لە ھەرەشەی ئاشکرا بۆ کوشتنی و ئاگادار بونی بەرپرسەکان بەم ھەڕەشەیەو ڕفاندنی بە ڕۆژی ڕووناک و بەبەرچاوی چەکدارانی پارتی ،و بەناوو ئەو ھەمو بازگانەداو، پاشان کوشتنی و پەنجە درێژ کردنی بەشی زۆری جەماوەر، بەتایبەتی ھەندێک لەلایەنە سیاسی یەکانو ،ھەڵسوراوانی سیاسی و مافەکانی مرۆڤ ،و ڕۆژنامە نوسانو ڕوشنبیرانو...ھتد بۆ پارتی و ناڕەزایەتی سەراسەری لە دژی پارتی تا دەگاتە سیناریۆی پێکھینانی لێژنەی متبوی لێکۆلینەوە لە لایەن بارزانی یەوەو ھەتا تەنگەتاوبونەکانی سەرانی پارتی و بارزانی و پەرچە کرداری گوماناوییان لە دژی خەڵک و دەیان کردەوەو ھەڵویستی تر و زانیاری تر سەلمێنەری ئەوەن کە ئەم تاوانە دەستی پارتی تیا بووە.


بەڵگەیەکی تر بۆ ئەم کوتەکەی بارزانی دەعواکانی فازل موتنی یە لە دژی رۆژنامەکانی لڤین و ئاوینەو ھاووڵاتی و رۆژنامەی رۆژنامەو ریگاو فشارو ستانداردو...ھتد و ھەوڵدان بۆ یاساغ کردنیان لە ناوچەکانی ژیر دەسەڵاتی پارتی و ھەوڵدان بۆ سزا دانیان بە پارەیەکی خەیاڵی چەند ملیار دینارو و رەوانە کردنی ھەر نوسەرو رۆژنامە نوسیک کە لە دژیان دەنگی نارەزایەتی ھەڵبری. وە ھاوکات دەستودەم ئاوەڵاکردنی چی مەلای مفتە خۆری کۆنەپەرست ھەیە لە بڵند گۆی مزگەتەکانیانەوەو سوکایەتی کردنو ناوزراندنی دەنگە نارازی یەکانو پیک ھینانی دەستەو تاقمی لۆمپین لە ھەرزەکاران و ھەرەشەی ئاشکراو تیخ سوینیان بە بەھانەی پوچی بەرگری و پاراستنی سومبل و بەھا پیرۆزەکانی نەتەوەو ئایینی ئیسلامو سەروەری یاسا کۆنەپەرستی یەکانیان و دابو نەریت و بەھا نیشتیمانی یەکانیانو دەیان بەھانەی پوچی تر.


ھەروەھا بەڵگەیەکی تریش کوبوەنەوەکەی بارزانی بوو لەگەڵ چەند دادوەر لە مانگی رابردوو و ھۆشداری پێیان بۆ پێک ھینانی لیژنەی داواکاری گشتی و فشار ھینان بۆیان تا داواکارانی گشتی بە ئارەزووی خۆیان بتوانن داوا تۆمارکەن لەسەر ھەر کەسیک کە بزانن ھیڵی سوری بنەماڵەو عەشیرەتی پارتیان بەزاندوە. ئیتر لەو دیدارو کۆبونەوەیەوە بارزانی بە تەواوی چەکوچی لە دەست دادوەران سەنەوەو دەیەویت لە ریگای دادگاو یاسای زمانی ھەر دەنگیکی نارازی ببریت.


بۆیە بە پێی ئەم ڕاستیی و بەڵگانە ئیتر خەڵکی ئازادیخوازو نارازی کوردستان لەمە بەدوا دەبیت چاوەروانی دکتاتۆری و ئیستبدادیکی موتلەقی چەند دەستەو تاقمیکی چەکداری عەشیرەتی و قەومی و ئیسلامی بن، بە سەر لەشکری پارتی و بارزانی ،وە ئەو کەشە سوکە ئازادی یەی کە چەند ساڵیکە ھەیە بگرن و داخەن و زمانی ھەر کەسیک لە بنا ببرن کە نارەزایەتی دەردەبریت لە دەسەلاتییان.


بەڵام ئیستا کە ھەمومان ئەمەمان بۆ رۆشنەو دەزانین کە بارزانی ئەم کوتەکەی بەدەستەوەیەو وا بە ئاشکرا دکتاتۆری موتلەقی بنەماڵەییو عەشیرەتی بە ئاشکرا رادەگایەنیت دەبیت چی بکەین؟؟!!


وە ئاخۆ بە بەرز کردنەوەی ئەو داوایەی بەشیک لە رۆشنبیرانی ناسیونالیستی موچەخۆری دەوری حزبەکانی تر، کە بە ناوی ئۆپۆزیسیۆنەوە خوازیارن ،گوایە تا ئیستا لە کوردستان ئازادی سیاسی بەرقەرار بوەوو بەرەسمی ناسراوە ،بەڵام ئیستا دەسەڵات ،بە تایبەتی پارتی دەیەویت قۆرغ بکات، دەکریت و مەیسەرە ئەم کوتەکەی دەست بارزانی تور ھەڵدری و چەکوچەکە بدریتە دەست دادوەرانی بە راستی دادخوازو نەک ھەر بە ناھەق سەرکوتی ئازادی سیاسی نەکەن باڵکو بەرگری لێبکەن؟؟


دیارە بۆ ھەر کەسیک ئەگەر لە خواست و دروشمی ئازادی بی قەیدو شەرتی سیاسی گەیشتبی و بەرژەوەندی سیاسی و چینایەتی تیا بیت و لە بنەمای میژوویییەکەی ئاشنا بیت کە چۆن ئەمە خواست و دروشمی شۆرشی گەورەو پشکەوتنخوازی فەرەنسی بووە ،و پاشان پێ بە پیی تەرازووی ھیزو ململانیکانو ئاڵوگۆرو وەرچەرخانەکان، ئەم دروشمەش بە پیی بەرژەوەندی یە چینایەتی یە سیاسی یە جیاوازەکان دووبارە پیناسە کراوەتەوە،و لیکدانەوەو ئەنجامگیری جیاوازو جۆراجۆری بۆ کراوە تا دووبارە لە لایەن لنین و بەلشەفی یەکانەوە بەرزکراوەتەوەو لە شورشی ئۆکتۆبەردا بە رەسمی ناسراوەتەوەو بە کردەوە چەسپینراوەتەوە تا چەند ساڵیک.بەڵام بە داخەوە لە ئاکامی ،ململانیکانی ناو بەلشەفی یەکانو بی بەدیلییان بەرامبەر بارودۆخی سیاسی و ئابوری ئەو کاتەدا دووبارە بە بەھانەی جۆراو جۆرەوە لە ناوەرۆکدا خاڵی کرایەوە، بیگومان ئەمەش لەبەر کۆمەڵیک ھۆ کە لیرەدا ناکریت بە دریژی و وردی باسی لیوە بکریت.


جا تا ئەو جیگەیەی دەگەریتەوە بە بوونی ئازادی سیاسی یەوە بە بروای من نەک ھەر لە کوردستان جیگیر نەبووەو نەکراوەو بە رەسمیش نەناسراوە بەڵکو ھەمیشەو ھەر لە رۆژە سەرەتایی یە کانەوە کە بەعس لە کوردستان وەدەرنراوە، لەلایەن ئەم دەستەو تاقمانەوە پیشیل کراوەو بگرە ھەمیشە لە لایەن سەرانی یانەوە سوکایەتی بە ئازادی و ئازادی سیاسی کراوە. ئەوە ئیتر چ جای ئەو دروشمەی ئیمە کۆمۆنیستەکانی ئەمرۆ کە بەرزمان کردۆتەوە کە ئەویش شیعاری ئازادی بی قەیدۆ شەرتی سیاسی یە.


ھەر بۆ بەلگەی راستی ئەم قسانە بفەرمون سەرنجی قسەکانی بارزانی بدەن لە کۆنگرەی حەوتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستانی پارتی، بزانن بارزانی چۆن لەبارەی ئازادی یەوە دەدویت. باوەر بکەن ئەگەر ھەر کەسیک زەررەیەک لە ئازادی گەیشتبی و باوەری پی بیت و بەرژەوەندی چینایەتی تیا بیت ئاوا سوکایەتی بە خودی ووشەکەش ناکات.بە تایبەتی کاتیک کە قسە لەبارەی ئازادی و مافەکانی ژنانەوە دەکات .ئەوە راستەوخۆ سوکایەتی بە ژنان بە گشتی و ژنانی ئامادەبووی ئەو کۆنگرەیە دەکات.دیارە ئەوەش دەبیت بڵیین کە بارزانی کاتی کە سوکایەتی بەو ئازادی یەوە دەکات کە جەماوەری ئازادیخواز داوای دەکەن و بەرژەوەندی چینایەتی باڵادەستی ئەو وا دەخوازی و وای پیویستە چونکە ئازادی بە ھەمو رەھەندەکانی یەوە بۆ ئەوان فەراھەمە.


ھەڵبەت نەک ھەر بارزانی بە ھەمو کارەکتەرە عەشیرەتی و قەومی یەکانی یەوە بەڵکو سەرانی خۆ بە چەپ و مارکسی زانی سوونەتی وەک مەلا بەختیارو بگرە لەویش چەپتر کاتێ قسە دیتە سەر پیویستی بوون و خەبات کردن بۆ بەدی ھینانی ئازادی بی قەیدو شەرتی سیاسی تووشی سەرە گیژە دەبن دەڵیی لاپەرەیەک لە میژوویان نەخویندۆتەوە .وا دەزانن ئەم دروشمو خواستە داھینانی مەنسور حیکمەتە.لە کاتیکدا مەنسور حیکمەت لە زوریک لە نوسراوە سەرەتایی یەکانی سەردەمی شۆرشی ئیران ئاماژەی بە جیگا ریگای سیاسی و میژوویی ئەو دروشمە داوە.


بە کورتی ئەسڵی گرفتەکە ئەوەیە کە لە کوردستان لە ماوەی نزیک بەم دوو دەیەدا ئازادی سیاسی و مافە سەرەتایی یەکانی خەڵک بە ھیچ شیوەیەک بە رسمی و بە کردەوە نەناسراوەو جیگیر نەبووە.ئەوە وەک زۆر جار ئیمە ئاماژەمان پی داوەو و جەختمان لێکردۆتەوە لە روانگەی لیکدانەوەیەکی سیاسی چینایەتی کریکاران و زەحمەتکیشان و جەماوەری ئازادیخوازەوەو لە سایەی ھەلومەرجیکەوە کە کوردستان چەند ساڵە سەرەرای کۆمەڵی ئاڵوگۆری بەرچاویش، ئەوەی بوونی بووە تەنھا ئەو کەشەیە کە دوای وەدەرنانی بەعس و سەقامگیر نەبوونی ئەم حیزبانەوە بوونی ھەبووە. بەڵام لەم چاند ساڵە بەھەر پلەیەک ئەمانە دەسەڵاتیان جیگیر تر بوبیت، لە ھەوڵی ئەوەدابونە بە ھۆی ئامرازەکانی سەرکوتیانەوە ئەو کەشە کەمکەنەوە. دیارە لەم ئامانجەشیان رۆژ بە رۆژ زیاتر بۆ بەدی ھاتوە تا ئەوەی ئەمرۆ ھەموومان بە گۆشتو ئیسکەوە ھەست بە کەم بوونەوەی دەکەین و بە ئاشکرا ئەو کوتەکە دەبینین بە دەست بارزانی یەوە بە ناوی دادوەرو داواکاری گشتی یەوە دەیوەشینی .


بویە بە ھەر پلەیەک بمانەویت بگەین بە ئازادی واقعی و بە رەسمی ناسراوو و پیناسەکراو لە دەستورو یاساکاندا و جیگیر بیت ئەوە پیویستە لە دەوری خواست و دروشمی ئازادی بی قەیدو شەرتی سیاسی کۆ ببینەوەو خۆمان ریکخراو کەین و نارەزایەتییەکانمان بەرینە پیشەوە.


15\9\2010

ماڵپه‌ڕی موزه‌فه‌ر عه‌بدوڵا