په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١١\٢٠١٩

لانە و ئیدریس بارزانی.

 شوان سدیق       


لانە کچێکی گەرمیانی ھەژارە، بێ بەشبووە لە ژیانی منداڵی و کچێنێ، ئەو ناخوێنێ، ھەر زوو دەستی داوەتە زبڵوخاشاک کۆکردنەوە بۆ بڕێک پارە. چونکە باوکی بەتەمەنە و داھاتیان نییە.


ئیدریس نێچیرڤان بارزانیش، کوڕی بنەماڵەی تاڵانچی نەوت و بڵاوکردنەوەی زبڵ و خاشاکی کوردایەتی، ھێشتا دەموچاوی زیپکەی نەکردبوو لووتی گەورە نەبوو دەنگی گڕ نەبوو ڕێک لە تەمەنی لانە ڕەوانەی سویسرا کرا، بۆ ئەوەی لەوێندەر بخوێنێت!


ئێستە لانە ھەر زبڵ کۆدەکاتەوەو وەک خۆی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە؛ توانای بۆنکردنی لاواز بووە، چونکە بەردەوام لە ناو زبڵ و بۆنووبەرامی ناخۆش ھەڵدەمژێت.


ئیدریسی کوری بارزانی سەرۆکی ھەریمیش بەبۆنی فەڕەنسی و ئیتاڵی مەست بووە!


لانە جل و بەرگی کوڕانەی سینی لەبەردەکات، بۆ ئەوەی نەناسرێتەوە، ئیدریسیش قاتوڕیباتی ئەوروپی شاھانە دەپۆشێ!


چیرۆکی لانە کەمتر نییە لە چیرۆکی مەلالای پاکستانی ئەو قوربانی سیاسەتی ئیسلامگەرایەو ھەر بەو ھۆیەش خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێ بەخشرا.


چونکە ھەر بەمنداڵی ڕێگریانکرد بچێتە بەر خوێندن، لانەش قوربانی سیاسەتی ناسیۆنالیزمی سەرمایەداریە ئەویش بێ بەشە لەخوێندن و کچ بوون!


خەونی لانە ئەوەندە بچووکراوەتەوە، مرۆڤ ھەست بەشەرمەزاری دەکات، ئەو تەنیا دەیەوێ وەک کچێک بژی و ڕەنگی سور لەبەربکاو شەرم لەڕێکردنی خۆی نەکاتەوە، نینۆکەکانی ھەر ڕۆژەو ڕەنگێک بکات. بچێتە قۆتابخانەو گەورەبوو ڕێگاکانێ ئارایشگا بزانێ!


بەڵام ئیدریس تا ئەم تەمەنەش نازانێ خەون چییە، ھەموو شتێکی خراوەتە بەردەست ئەو بەسامانی دزراو بەئاسانی خەونەکانی بۆ دەستەبەرکراوە، بەبێ ئەوەی خەون بەھیچیانەوە ببینێ.


ئاخر مرۆڤ کەخەونی دەبێ ھەوڵی بۆ دەدا، بەڵام منداڵانی بەرپرس و سەرمایەدارانی دزوجەردەی کوردایەتی ھەوڵ نادەن، خاوەنی ھیچ بیروباوڕو فیکرێکیش نین!!

 

ماڵپه‌ڕی شوان سدیق

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک