٢٢\٢\٢٠١٣
لاپەڕەیەک لە زووخاوە شیعری ئەنفال.

وشەجاڕ
زەکەری سەرشکاوی
خوا لە قومهوە
هاوڕێ و هاوبێژ لەگەل عومبەری چەوتیزادەدا
ئایەتی
76ی
ئەنفال کاوێژ ئهکەن و
ئەیکەنە سەردێڕی
بەیانە هاوبەشەکەی ساڵی گووینەی ١٣٥٨ و
فتوای سارووخ بارانی گەورەترین برینی مێژوو دەرئەکەن:
«الاکراد «مایەسیری»ن
لە چەق درگای ماڵی خوادا،
"سریعا دشمنان اسلام را نابود کنید"»(١)
جا ئینجا
بە
.net
Pedophile
و
Jariyeh
++
(٢)
قادسییەی ژمارە ٢ و برینە سیغەکراوەکانی پێش ئیعدام
ئەنووسنەوە و لە نامەیەکی کراوەدا پێشکەشی چاخی عەولەمە و عایلەمەنی
ئەکەن۞۞
__________________________________________
١-
مەلا خومەینی پاش شۆڕشی ٥٧ و دزینی دەسەڵات لە خەڵکی ئێران، فتوای
جیهادی لە دژی کورد دەرکرد. لەو هێرشە نەگریسەدا پاسکەرەکانی لەسەر
فتوای مەلا مونتەزیری، بە تەئیدی خومەینی و لەسەر حوکمی جارییە لە
شەرعی ئیسلامدا، کۆمەڵێک لە کچان و ژنانی کوردیان وەکوو تاڵانی، بە دیل
برد. لەو دیلانە، ئەوەی کچ بوو لەبەر ئەوەی بە قسەی ئەوان بە کچێنییەوە
نەمرێت و نەهەشتەکەیان بە نسیبی نەبێت، سەرەتا سیغەیان ئەکرد بۆ
پاسکەرێک و پاش دەستدرێژی، ئیعدامیان دەکرد. شایانی باسە زۆرێک لەو
قوربانییانە ئاگای سیاسەتیان نەدەزانی و تەنیا تاوانیان ئەوە بوو کە
برا، باوک، یان کەسێکیان پێشمەرگە بوو. ئەو دێڕە فارسییە، لە دەقی
فتواکە وەرگیراوە و ئەمری خومەینییە بۆ قڵاچۆکردنی کورد و واتە : "بەپەلە
دوژمنانی ئیسلام بفەوتێنن" ! زۆر بەداخەوە بڕێ لە مەلا کوردەکانیش
وەکوو ئەحمەدی موفتیزادە، پاڵیان دا بە خومەینییەوە و هەر لەگەل ئەوەی
لە هێلکە چوونەوە، خێڵی خومەینی سەریان بڕین! هەوێنی ئەم شیعرە جاریۆکە
کوردەکانن و پێشکەشە بە یادی ئەو ئازیزانە.
٢-
(.net Pedophile و
Jariyeh ++) دوو زمانی
پڕۆگرامینگی تایبەتی پێغەمبەری ئیسلامن!
ماڵپهڕی
وشەجاڕ
|