په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\٦\٢٠٢٦

دەقی ئەزموونگەرا.

   لاربوونەوە.

سۆران محەمەد

 دەمێ کەتوار بووە خەون و خەون کەتوار
نوشتایتەوە بۆ هەڵگرتنەوەی نامەکە
منداڵیی گەڕایەوە کاژێرەکەی لەدەستدا نەمابوو.
هەماهەنگ، لە نیوەی باشووری گۆی زەوی
لێدراوەکە دەیویست هەستێتەوە
ڕووبەڕووی مەدهۆشێ بووەوە، داوای چەرخی دەکرد...
ئەو ساتانەی
دەبینرا لە پشت چیاکانەوە
ئاگری جەنگەڵەکان هەراشتر،
تیمی ئاگرکوژێنەوە لەبری ئاگر کوژاندنەوە
خۆیان ئاویان دەخواردەوە.
لەوبەر ئاپارتمانەکەوە:
سەگێك دیقەتی شتێکی دەدا
واتزانی عەلاگەی دەستی ڕاگوزەرێ بوو
لەگەڵ ئاوڕ دانەوەدا، بینیت پاسەبانەکە
تەماشای کلێتەی خواری کێخوای دەکرد،
تۆیش ئاوێنەی قەد دیوارەکەت ڕاستکردەوەو
تۆزی سەر ڕووکارەکەیت سڕی،
پیش ئەوەی بڕۆی دەستەیەك مۆم بکڕی
لەو دوکاندارەی بە کزییەوە
بەسەر خۆیدا نوشتابووەوە.

 

 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک