٣\٧\٢٠١٣
لاستیکی یاسا و
یاسای لاستیکی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی
دەسەڵات!

سەرکەش
لە بیرمە ڕەنگە زۆریک لە ئیوەش لە بیرتان ما بێ، کە ڕۆژیک لە ڕۆژان
دیکتاتۆرە گۆڕکراوەکە! وەک هەمیشە لە ڕووپەلی تەلەفزیۆنی عیراقی
دەرکەوت وەک پسپۆر و یاساناس و یاسا دانەری سەرووی هەموو یاسایەک، بە
پیکەنینە وەڕەس و نەخۆشەکەکەی پیوابوو داهینانیکی نویی پێشکەش دەکا
ئەوسا گوتی:
یاسا وەک لاستیک وەهایە ئەگەر حەز بکەین ڕایدەکیشین و دریژی دەکەینەوە،
یا شلی دەکەین ویکی دینینەوە ئیتر کورت دەبیتەوە! ئەمە هەموو (حیکمەت و
بلیمەتی دیکتاتۆرەکە بوو).
دوای تێپەڕ بوونی ئەو هەموو ساڵ و دەمە*
ئەو بیردۆزە گەندەڵ و چروکە گەپجاڕیەی دیکتاتۆر سەددام بە پراکتیک، لە
پەرلەمانی هەریمی باشووری کوردستان پەیڕەوکرا، یاسا کرا بە لاستیک و
لیک کیشرایەوە تا ئاستیک دریژ کرایەوە کە دڵی سەرۆکی هەریم ئاو
بخواتەوە و هیچ گلەیی و گازاندەیەکی نەمینێ لە سەرۆکی پەرلەمان و
سەرۆکی فراکسیۆنی کەسک و فراکسیۆنی پارتە هاوپەیمانە ستراتیژیەکەی.
لە ووڵاتیک کە دەسەڵاتیکی دیکتاتۆری فەرمانڕەوا بێ تیایدا، ئاوها یاسا
دەبێ بە گاڵتەجار و هیچ ڕیز و ڕوومەتیکی لێ ناگیرێ، بە ناوی یاسا و
سەروەری یاسا و پیرۆزی یاسا و ڕێزگرتن لە یاسا هەموو سوکایەتیەک بە
یاسا و سیستێمی یاسایی ووڵات دەکرێ، نموونەش یەکجار زۆرن!
بەڵام بە پیچەوانە لە ووڵاتیک کە لە سایە و سیبەری دیموکراسی
ڕاستەقینەدا پراکتیزەی دەسەڵات بکرێ، بەبێ گۆتن و جوینەوەی
دەستەواژەکان یاسا ڕیزی زۆری لێ دەگیرێ، یاسا لە سەرووی پاشا و گەدایە
وەک یەک بێ جیاوازی، یاسا جیایی لە نیوان هاووڵاتیەکی ئاسایی و تەواوی
سەرۆک و ڕیبەرانی پارت و پەرلەمان و حکومەت و دام دەزگا ئاشکرا و
نهێنییەکان ناکا ئەمەش بە پێی دەقی بڕگە یاساییەکان هەر بۆیەش هەموو مل
کەچن بۆ یاسا، ئەوەی هیلی سوور بێ پیشیلی یاسایە، ئەوەی پیشیلی یاسا
بکا لە دادگا ڕادەگیرێ و لیپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێ، بێ سزای یاسایی بۆی
دەرناچێ، ئیتر ئەو کەسە هاووڵاتی ئاسایی وەک من و تۆ بێ، یا هەر پلە و
پایە و پۆستیکی هەبێ، لە هەر بنەماڵە و چین و تویژیکی کۆمەڵایەتیەوە
هاتبێ.
______________________________
*
به پێی ماده‌ی سێیه‌م له‌یاسای ژماره
١ی ساڵی ٢٠٠٥ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێمی کوردستان - عێراق، (ویلایه‌تی) سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ چوار ساڵه‌و
ده‌شێ بۆ جاری دووه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه. به‌و پێیه‌ش سه‌رۆکی
ئێستای هه‌رێم، مه‌سعود بارزانی ناتوانێت خۆی بۆ خولی سێیه‌می سه‌رۆکایه‌تی
هه‌رێم هه‌ڵببژێرێته‌وه. پێشتر بڕیاربو هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان‌و
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکاندا له‌رێکه‌وتنی ٢١/٩/٢٠١٣دا
ئه‌نجامبدرێت. کاتژمێر
٤ی پاشنیوه‌رۆ دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ستیپێکرده‌وه‌و به‌هه‌مانشێوه
پشێوی‌و ئاڵۆزی له‌هۆڵی په‌رله‌مان رویدا‌و به‌فه‌رمانی سه‌رۆکایه‌تی
په‌رله‌مان ژماره‌یه‌کی زۆری پۆلیس هێنرایه هۆڵی دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه‌و
دواتر به‌بێ ده‌نگدان‌و ژماردنی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران، هه‌ردو
پرۆژه یاسای درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم تا
٢٠١٥/٨/١٩
و په‌رله‌مانی کوردستان تا ٢٠١٣/١١/١
تێپه‌رێندرا. بڕوانە ماڵپەڕی ئاوێنە.
١\٧\٢٠١٣
- ئوپسالای سوێد
ماڵپه‌ڕی که‌ریم سه‌رکه‌ش
|