لاوان و منداڵانی کورد له ده‌ره‌وه‌ی ولاتههڕهشهی له بیر چونه‌وه‌ی زمانی زگماکییان له سه‌ره!
ئه‌یوب ڕه‌حمانی
بێجگه له کوردستانیانی هه‌رێمی باشور که توانیویانه له ڕابردودا له خوێندنگاکان به زمانی زگماکی خۆیان بخوێنن، هیچکام له کوردستانیانی دیکه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه یا خۆ بۆیان نه‌بوه که به زمانی زگماکی خۆیان بخوێنن و ئه‌مه‌ش زهربهێکی کاریگه‌ر بوه له ڕابوردودا بۆ له ناو چون و گه‌شه نه‌سه‌ندنی زمانی کوردی به هه‌مو دیالێکتهکانیهوه و گه‌شه نه‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگ و کولتور و ئهدهبییاتیی کوردی به‌و شێوه‌ی که شیاوی پێشکه‌وتن و گه‌شه سه‌ندن بێت. له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌گه‌ر چی بۆ ماوه‌ێک له کاتی دهسهلاتداریتیی ره‌زا خانی په‌هله‌وی نه ته‌نیا قسه کردن و نوسین و خویندن به کوردی مه‌منوع کرابو به‌ڵکو له به‌ر کردنی جل و به‌رگی کوردیش مه‌منوع کراوه و ده‌گێڕنه‌وه که کورده‌کان پێیان عه‌یب بوه شه‌ڕواڵ له پێ که‌ن، بۆیه ده‌چون 2 زیبی درێژیان له‌م لاو و له‌ولای قاچی پانتۆله کوردیه‌که‌یان ههڵدهدوریی و له کاتی دیتنی ئاژدانێکی شاره‌بانی یا خۆ ژاندارمری، زیبهکهیان هه‌ل ده‌کێشا و پانتۆڵهکهیان وه‌ک شه‌ڕواڵ لێ ده‌کرد و پاش ون بونی ئاژدانهکان زیبهکهیان ده‌کرده‌وه و ده‌یانکرده‌وه به پانتۆڵی کوردی! به‌لام دوای نه‌مانی ڕه‌زا خان و کاتی مه‌حه‌مه‌د شای کوڕیی گۆیا هێندێک ئاسانکاری بۆ کورده‌کان کراوه و جل و به‌رگی کوردی و قسه کردنیش ئازاد کراوه به‌ڵام خوێندن و نوسین هه‌ر مه‌منوع بوه و که تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌ڵبه‌ت له کاتی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامی و سه‌رۆک کۆمارییی خاته‌میدا بڕیارێک درا که کورده‌کان ده‌توانن له زانستگاکان کوردی بخوێنن، به‌ڵام نازانم ئایا ئه‌م بڕیاره جێ به جێ کرا یا خۆ ئه‌ویش هه‌ر له وه‌عده پڕ و پوچه‌کانی ئه‌و کابرایه بو بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کورده‌کان. دیاره ئه‌مه‌ش له یاد نه‌که‌ین که له کاتیی کۆماری کوردستاندا به سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د هه‌مو شتێک له‌و هه‌رێمه به زمانی کوردی ده‌کرا و له‌م ماوه کورته‌دا ده‌یان ڕۆژنامه و گۆڤار و په‌رتوک و وه‌رگێرانی کوردی سه‌ریان هه‌ڵدا. هه‌روه‌ها دوای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی نه‌ته‌وه‌کانی ناو ئیران له ساڵیی 79ی زایینی‌دا و ڕوخانی محه‌مه‌د شا کاتێک که شاره کوردیه‌کان له ده‌ست پێشمه‌رگه‌دا بون، له‌م ماوه کورته‌شدا زمانی کوردی توانی هێندێک پێشکه‌وتن له باری ڕۆژنامه و گۆڤار و سرود و گۆرانی به خۆیه‌وه ببینێت که دواتر به دوای پاشه‌کشه‌ی پێشمه‌رگه له شاره کوردیه‌کان، ئه‌مه‌ش نه‌ما و هه‌مو شتێک گه‌رایه‌وه سه‌ر جاری جارن و وه‌ک کاتی محه‌مه‌د شای په‌هله‌وی لێهاته‌وه!
له هه‌رێمی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان له ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی دوو حکومه‌تی فاشیستی تورکیه و سوریه، زمانی زگماکی کورده‌کان و جل و به‌رگ و ده‌تونم بڵێم ته‌قریبه‌ن هه‌ر هه‌مو مافێک که مرۆڤی کورد ده‌بو بیبێت به ته‌واوی لییان زه‌وت کرابون و تا ئه‌م ده‌یه‌ی ئاخر که پاڕتی کرێکارانی کوردستان توانیی تلویزیۆنێک دابمه‌زرێنێت، کورده‌کانی ئه‌و دوو هه‌ریمه به تایبه‌ت منداڵانیان و لاوانیان کوردیان هه‌ر نه ده‌زانی و هه‌ر منداڵێک له قوتابخانه یا خویندنگا وشه‌ی کوردی به‌کار بهێنایه، یه‌کسه‌ر یه‌خه‌ی بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌گرت و راپێچی گرتوخانه‌یان ده‌کردن، بۆیه بنه‌ماڵه‌کانیش هه‌وڵییان ده‌دا له ماڵه‌وه تورکی یا عه‌ڕه‌بی بدوێن بۆ ئه‌وه‌ی که له ڕێگای منداڵه‌کانیانه‌وه توشی ئه‌م گێچه‌ڵه فاشیستیه‌ی داگیرکه‌رانیی کوردستان نه‌بنه‌وه!
ئه‌مه زۆر به کورتی پێشینهێکه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین که ئێمه‌ی کورد چه‌نده له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه توشی هه‌مو جۆره جێنۆسایدێک و له وانه‌ش جینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، کولتوری و هتد بوین و من له ڕابردودا له زنجیره نوسراوهێکدا ئه‌مه‌م ناو لی نابو ئاپارتاید و پێشم وابێت که ئه‌و ناوه پڕ به پێستی هه‌مو داگیر که‌رانی کوردستانه، ئه‌وانه به بی جیاوازی هه‌ر هه‌مویانی ڕژیمی فاشیستی و ئاپارتایدین و گه‌لی کوردستانیش پێویسته که له ده‌ست ئه‌م ڕژیمه کۆنه‌په‌ره‌ستانه بۆ هه‌میشه ڕزگاری بێت و به مافی ئینسانی و بێ ئه‌م لاو ئه‌و لای خۆی که سه‌ربه‌خۆییه بگات!
ئه‌گه‌ر لاوان و منداڵانی کورد له ڕۆژهه‌ڵات و باکور و ڕۆژئاوای کوردستان مافی خوێندن و نوسینیان به زمانی زگماکی نیه، به‌لام له ناو کۆمه‌ڵگادا، له خویندنگاکان، له مه‌کته‌به و قوتابخانه‌کان، له ناو بازار و هتد که‌م تا زۆر به کوردی پیکه‌وه ده‌دوێن و ده‌توانن قسه کردن به کوردی به جوانی فێر ببن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ش وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم کرد ئاپارتاید بونی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به باشی ده‌سه‌لمێنێت و ڕه‌گه‌ز کوژییه و به هیچ کلۆجێک ته‌واو و که‌فاف نیه، به‌ڵام له هیچ باشتره. ئه‌وه‌ی که زۆر جێگای نیگه‌رانیه منداڵان و لاوانی کوردستانن که له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌ژین. ئه‌م لاو و مندالانه ئه‌گه‌ر چی هێندێکیان و نه‌ک زۆربه‌یان له ماله‌وه به کوردی قسه‌یان له‌گه‌ل ده‌کرێت و دایک و باوکه‌کانیان به هه‌ست به مه‌سئولیه‌ته‌وه هه‌ول ده‌ده‌ن منداڵه‌کانیان فێری کوردی بکه‌ن، به‌لام له هێندێک له بنه‌ماڵه‌کاندا ئه‌م هه‌سته که‌متره یا نیه، دایک و باوکان هه‌ر به زمانی ئه‌و وڵاته‌ی که تییدا ده‌ژین له گه‌ڵ منداڵه‌کانیان ئه‌دوێن و ئه‌و منداڵه کوردانه هێندێک له باری زمانیی زگماکی خۆیانه‌وه دواده‌که‌ون. دیاره له ناو هێندێک له بنه‌ماڵه‌کانیش دایک و باوک له دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌مانیش هه‌ر دووکیان هه‌ست به مه‌سئولیه‌ت بکه‌ن، ده‌توانن هه‌ر دوک زمانه‌که فیری منداڵه‌که بکه‌ن. له هیندێک له ولاتان و له‌وانه ولاتی سۆئێد خوێندنی زمانی زگماکی بۆ بێگانه‌کان ئه‌همیه‌تی پێ ده‌دریت، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتانی دیکه‌ی جیهان ئه‌مه نیه و دایک و باوکه‌کان پیویسته که خۆیان هه‌وڵ بده‌ن منداڵه‌کانیان فێری زمانی زگماکی بکه‌ن و ئه‌گه‌ر توانایان هه‌یه ڕۆژانه به پیی توانا کاتی بۆ ته‌رخان بکه‌ن و له‌م بواره‌دا یارمه‌تیی منداڵه‌کانیان بده‌ن یا خۆ هه‌ول بده‌ن مامۆستاێکی زمانی کوردی بۆ منداڵه‌کانیان به تاک یا به کۆمه‌ڵ په‌یدا بکه‌ن. لێکۆڵینه‌وه زانستیه‌کان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که هه‌ر منداڵێک که فێری زمانی زگماکیی خۆی نه‌بێت، بۆ فێر بونیی زمانه‌کانی دیکه‌ش کێشه‌ی ده‌بێت یا خۆ له باریی فێر بونه‌وه وه‌ک ئه‌و منداڵانه ده‌رناچێت که زمانیی زگماکیی خۆیان ده‌زانن. هه‌روه‌ها له باریی زانستیه‌وه سه‌لمێندراوه که منداڵان له کاتێک دا که له سه‌ره‌تاکانیی ژیانیاندا به سه‌ر ده‌به‌ن ده‌توان هاوکات چه‌ند زمان فێر ببن و ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌شدا واته فیر بونیی چه‌ند زمان سه‌رکه‌وتوو بوون، ئه‌وا له بواریی فێربوندا له ڕهدهکانیی دیکه‌یی دهرسییدا له هاوڕێکانیی خۆیان وه‌پێش ده‌که‌ون، بۆیه زۆر پێویسته که منداڵان و لاوانی کوردیش فێری زمانیی زگماکیی خۆیان و ئه‌گه‌ر بۆیان کرا هه‌ر له منداڵیه‌وه 2-3 زمان فێر ببن!!
یه‌کێک له‌و ڕه‌وشتانه‌ی که من پێم وابیت لاوان به باشی فێری زمان ده‌کات، مۆسیقا و گۆرانیه به سهبکیی نوێ و ئه‌وه‌ی که لاوه‌کان حه‌زییان لییهتیی.
با پێش له‌وه‌ی که ئه‌م باسه شیی بکه‌مه‌وه، ڕونکردنهوهێک بده‌م و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌مه‌ی من باسیی ده‌که‌م به‌و مانایه نیه که ئیمه ئیتر گۆرانیی و مۆسیقا فۆلکلۆریی و کلاسیکه‌کان له بیر خۆمان به‌رینه‌وه و به‌س به ته‌نییا وه‌دوا سهبکیی نوێی گۆرانیی و مۆسیقا بکه‌وین، به‌ڵکو به پێچه‌وانه زۆر پێویسته که فولکلۆر به باشی بپارێزرێت و ڕێز و حورمه‌تیی خۆی هه‌بێت و گه‌شه بستینێت!
به‌ڵام بۆ لاوان و تازه پێگه‌یشتوان، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا له ده‌ره‌وه‌ی ولات ئه‌ژین و زۆر لاو و منداڵیش ڕه‌نگه هه‌ر کوردستانییان نه‌دیبێت و له دوره‌وه ناویی کوردستانیان بیستبێت، ئه‌مانه به زۆری حه‌زییان له مۆسیقای نوێی ڕۆژئاوایی و تێکنۆ و هیپ پۆپ و ئه‌مانه‌یه. ئه‌م لاو و منداڵانه حه‌زیان له مۆسیقای توند و خێرای دیسکۆیه، تا ئه‌وه‌ی که له ماڵه‌وه دانیشن و گوێ له سرود و گۆرانیه‌کانی ده‌ورانی شؤڕشی دایک و باوکانیان بگرن. ڕه‌نگه ئه‌و ئاوازه کۆنانه که ئێمه و مانان حه‌زمان لییانه و ده‌یان بیره‌وه‌ریمان لێیان هه‌یه بۆ ئه‌وان هیچ مانا و مه‌فهومێکی نه‌بێت. خۆ دیاره ئه‌گه‌ر بتوانرێت تێ‌یان بگه‌ێنرێت و قه‌ناعه‌تییان پێ بهێنرێت که ئه‌وانیش گوێ له‌م فولکلۆرانه بگرن و تێ‌یان بگه‌ن هیچ زه‌ره‌ریکی نه‌بێت و بگره به قازانجیش بێت، به‌لام ئه‌ی ئه‌گه‌ر نه‌یان ویست؟ خۆ به زۆر ناکرێت!
بۆیه زۆر پیویسته که هونه‌رمه‌ندانی کورد، شاعیران، گۆرانیی بێ‌ژان، مۆسیقا زانان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که له پاڵ په‌ره‌پێدان به مۆسیقای فولکلۆر و کلاسیک، مۆسیقای کوردیی توندی دیسکۆش به‌رهه‌م بینن، بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌م لاوانه له‌و ڕێگایه‌وه بتوانن له گه‌ڵ ڕه‌قس و سه‌مای غه‌یره هه‌ڵپه‌ڕکێ زمانه‌که‌ی خۆشیان فێر ببن و دیاره له‌م ڕێگایه‌وه ده‌توانن زمانیی زگماکی خۆیان به خه‌ڵکانی دیکه‌ی غه‌یره کوردیش بناسێنن. زۆربه‌ی ولاتانیی جیهان به زمانیی خۆیان مۆسیقایی دیسکۆیان هه‌یه. کاتێک ده‌چیته ناو دیسکۆی ئێرانیه‌کان، ئه‌گه‌ر چیی نه‌ک زۆر، به‌ڵام مۆسیقایی توندییان هه‌یه. ئه‌ڵبه‌ت کوردیش مۆسیقای هه‌ڵپه‌ڕکێی توندی زۆری هه‌یه، به‌ڵام هه‌مو کاس ناتوانێت پێیان هه‌ڵپه‌ڕێت، بۆیه مه‌سه‌له‌ی گلۆبالیزم مۆسیقاش ده‌گریته‌وه و کورده‌کانیش پێویسته که له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌نده‌ی تر وه‌دوا نه‌که‌ون. ڕوسه‌کان، یوگۆسلاڤهکان، ئاڵمانه‌کان، تورکه‌کان، ئینگلیسیه‌کان، لههیستانیهکان، چێکه‌کان، ڕۆمانیه‌کان و به کورتیی هه‌ر هه‌مو نه‌ته‌وه‌ێک مۆسیقای خێرای هه‌یه و له دیسکۆکانیی خۆیان دای ده‌نێن و لاوهکانیشیان له ناو دیسکۆکاندا یا خۆ به کڕینی CD و به وتنه‌وه‌ی چه‌ند باره و سه‌دباره‌ی ئه‌و گۆرانیانه و به له به‌ر کردنیان به باشی فێری زمانیی زگماکیی خۆیان ده‌بن و وه‌ک لاوی کورد له‌م باره‌وه توشی که‌لێن نابن.
هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه‌تر باسم کرد، لاوانیی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌س له ماڵه‌وه و له گه‌ڵ که‌س و کارییان به کوردی ده‌دوێن، ته‌واوی ڕۆژ له ده‌ره‌وه به زمانیی ولاتیی خانه‌خوێ ئه‌دوێن و ئه‌گه‌ر مۆسیقای کوردی، ئه‌وه‌ی که حه‌زیان لێیهتیی فریایان نه‌که‌وێت، زمانی زگماکیی خۆیان فێر نابن و یا کێشه‌ی گه‌وره‌یان له گه‌ڵیدا ده‌بێت. من ناشڵێم که به‌س به مۆسیقای سه‌ریع هه‌مو کێشه‌ی زمانه‌وانییان ته‌واو ده‌بێت، نا، به‌ڵام زۆریان یارمه‌تیی ده‌دات و ده‌شتوانن به خۆیان و زمانه‌که‌یان بنازن!!
15ی ڕه‌زبه‌ری 2708
|